ئیبن خەلەکان
(ڕەوانەکراوە لە ئیبن خەلیکانەوە)
Jump to navigation
Jump to search
ئیبن خەلەکان | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٢١١ ھەولێر |
مردن | ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٢٨٢ دیمەشق | (٧١ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | گۆرستانی جوعیە لە تەنیشت شاخی قاسیۆن |
نەتەوە | کورد |
سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
پیشە | فەرموودە ناس، مێژوو نووس، نووسەر، دادوەری یاسایی |
ڕێباز | شافعی (سوننە) |
ئیبن خەلەکان (لەدایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٢١١ لە ھەولێر، عێراق[١] – مردووی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٢٨٢ لە دیمەشق) زانایەکی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان بوو. ئیبن خەلەکان بە نەتەوە کورد و بە ھۆز خەلەکان – کە ھۆزێکە لە ھۆزە کوردییەکانی شاری ھەولێر – بوو. ئیبن خەلەکان نەک ھەر لەبارەی ئایینەوە بەڵکوو، لەبارەی مێژووش کتێبی ھەیە و تاکە سەرچاوەش کە مابێتەوە تا ئێستا بۆ سەلماندنی کوردبوونی سەڵاحەدینی ئەییووبی پەرتووکەکەی ئیبن خەلەکانە کە تێیدا سەڵاحەدین بە کورد ناو دەبات.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |