زونەیرەی ڕۆمی
| زونەیرەی ڕۆمی | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ھاوەڵان |
| خوشک و برا | Umm Ubays |
| ئایین | ئیسلام |
زونەیرەی ڕومی یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی موسڵمانان، لە یەکەمەکان بوو کە باوەڕیان بە بانگەوازی ئیسلامی ھێنا، ھەروەھا یەکێک بوو لەو موسڵمانە ستەملێکراوانەی کە کافرەکانی قوڕەیش ئەشکەنجەیان دەدا و ستەمیان لێدەکردن لە مەککە بەھۆی موسڵمان بوونیان و باوەڕکردنیان بە بانگەوازی پێغەمبەر محەممەد دروودی خوای لەسەر بیت. یەکێک بوو لە ٧ کەس کە لەلایەن ئەبووبەکری سدیق ئازادکران. لە سەرەتای ئیسلامدا موسڵمان بوو، موشریکەکانیش ئەشکەنجەیان دا. دەوترێت کە ئەو خانمی بەنی مەخزوم بووە، و ئەبوو جەھل ئەشکەنجەی دەدا. ھەندێک بە خانمی بەنی عەبدولدار دەیانزانی، و لە ناویدا باس لەوە نەکراوە کە ئەو دوو کۆچەکەی کۆچی کردووە یان نا؛ و ئەگەر گەیشتووەتە کاتی دوو قیبلە یان نا، ھەروەھا باسی ڕێکەوتی مردنی نەکراوە.[١][٢][٣][٣]
چیرۆکی ئازادکردنی
[دەستکاری]کاتێک موسڵمان بوو، خەڵکی قوڕەیش بە توندی ئەشکەنجەیان دا، و ڕەتیانکردەوە جێی بھێڵن تاوەکو لە ئایینی پێغەمبەر محەممەد دوورکەوێتەوە. کاتێک کوێر بوو، موشریکەکان دەیانگوت لات و عوزا کوێریان کرد بەھۆی کافربوونی پێیان زونیرەش وتی: لات و عوزا چۆن دەزانن کێ دەیانپەرستێت؟ تەنھا خودا دەتوانێت بینینم بۆ بگەڕێنێتەوە. بۆ بەیانی بینینی بۆ گەڕاوە و کاتێک ئەبووبەکر ئەو ئازارەی بینی کە بەسەریدا ھات، کڕییەوەو ئازادی کرد، یەکێک بوو لەو حەوت کەسەی ئەبوبەکر ئازادی کردن.[١][٢][٣][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «زنیرة من السابقین الأولین - إسلام ویب - مرکز الفتوی». لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 «معنی اسم "زنیرة" ومن سمی بە. - الإسلام سؤال وجواب». لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 «ص124 - کتاب أسد الغابة ط العلمیة - زنیرة الرومیة - المکتبة الشاملة». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.