شارەزووری
ڕواڵەت
| شارەزووری | |
|---|---|
| پیشە | فەیلەسووف، نووسەر |
| سەردەمی چالاکی | ١٣٠٠ |
| ئایین | ئیسلام |
شەمسەدینی شارەزووری ناسراو بە شارەزووری زانای سەدەی سێزدەی زایینیی کوردە کە بە فەیلەسوف، مێژوونووس، زانستنامەنووس و پزیشکی ئەو سەردەمە دەناسرێت. شارەزووری بە یەکێک ناسراوترین فەیلەسوفانی فەلسەفەی ئیشراق دادەنرێت و شەرحی کارەکانی شەھابەددین سوھرەوەردیی کردووە. شارەزووری ژیانی زانایانی سەردەمی یۆنانی کۆن و زانایانی سەردەمی ئیسلامی نووسیوەتەوە. دوو کتێبی بە زمانی عەرەبی و فارسی لە پزیشکیدا نووسیوە.
ناسراوترین کتێبی شارەزووری بە ناونیشانی نزهة الارواح و روضة الافراح (گەشتی ڕۆحەکان و باخەکانی خۆشی) نوسراوە، کە گوایە لە ١٢٦٦ دا نوسراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی ڕاسخون: بە فارسی: مقالات موضوعی: تأمّلی بر «هستی» در اندیشه شهرزوری و کانت
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |