ئەبوولفەزل حارسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبولفەزل حارسیەوە ڕەوانە کراوە)

موحەممەد بن عبدولکەریم بن عەبدولڕەحمان حارسی، (عەرەبی: أبو الفضل الحارثي)، پزیشک و ئەندازیار و بیرکاریزان و گەردوونناس و شاعیر و ڕێزمانزانی موسڵمان بوو، لە دیمەشق لە ساڵی ٥٢٩ی کۆچی لەدایکبووە و ھەر لەوێش ژیاوە و لە ساڵی ٥٩٩ ھیجری کۆچی دوایی کردووە.

ژیان[دەستکاری]

سەفەری کردووە بۆ میسڕ شتێکی لە حەدیس گوێ لێ بووە لە شێخکانی، حارسی بەناوبانگ بوو بە پزیشکیی و بیرکاری و ئەندازە و گەردوونناسی، سەرقاڵیش بووە بە وێژە و ڕستەناسی، ھۆنراوەشی دەنووسی. حارسی بە ئەندازیار ناسراوبوو بەھۆی زانینەکەی لە ئەندازەدا پێش زانینی پزیشکیی، تەنانەت ئەو لە سەرەتای ژیانیدا دارتاش بوو، دەستێکی باڵای ھەبو لە دارتاشیدا کە خەڵک حەزیان بە کاری دەکرد.

سەرەتای سەرقاڵ بوونی بە زانست ئەوە بوو کە چوو بۆ فێربوون لای ئیقلیدس تا شارەزاتر بێت لە دارتاشی، ھەرچەندە ئەو کاری دەکرد، بەڵام چەند شتێکی لە ئیقلیدیس لەبەر دەکرد و شیکاری دەکرد لە کاتی پشووەکانی، تا کتێبی ئیقلیدیسی ھەمووی شیکار کرد و بە تێگەیشتنێکی جوان تێیگەیشت، ھەروا سەیری کتێی مەجستیشی کردووە شیکاریشی بۆ کردووە. پزیشکیشی لە لای ئیبن ئەبیلحەکەم خوێندووە، پزیشکێکی بەناوبانگ بوو لە سەردەمەکەیدا، زۆر چاک بو لە کارەکانی و چارەسەرکەرێکی چاک بوو. حارسی گرنگی بە دەرمانە تاکەکان داوە و کتێبێکی لەسەر نووسیوە بە ڕیزبەندیەکی ئەلفوبێیی، سەرقاڵیش بووە بە گەردوونناسی و کتێبیشی لەسەر ھەیە، کتێبێکیسی ھەیە لەسەر سیاسەت.

بەرهەمەکان[دەستکاری]

  • (رسالة في معرفة رمز التقويم)
  • (مقالة في رؤية الهلال)
  • (في السياسة والحرب)

سەرچاوە[دەستکاری]