ئیبن تەیمیە
لەوانەیە ئەم وتار یان بەشە لە http://aubyc.com/mezhunasi/178-kasayatiyakany-mezhu/389-ebn-taemea-w-rebaze-lekolenawa (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئیبن تەیمیە | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٢٦٣ز[١] حەڕان |
مردن | ١٣٢٨ زایینی |
سەردەم | کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست |
نەتەوە | [کورد]][ژێدەر پێویستە] |
ناسراو بە ھۆی | گەڕانەوە بۆ یەکتاپەرستیگەڕانەوە بۆ یەکتاپەرستی |
ئیبن تەیمیە ناوی تەواوی تەقییەددین ئەبوو عەباس ئەحمەد کوڕی عەبدولسەلام کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی تەیمیەی حەڕانی (٢٢ی کانوونی دووەمی ١٢٦٣–١٣٢٨) زانا و ئاییناس و حەنبەلییەکی ئیسلام بوو، لەدایکبووی شاری حەڕان بوو، کە دەکەوێتە تورکیا و نزیکە لە سنووری سووریا.
ناو و پلەو پایە
[دەستکاری]ابن تیمییە:: شێخی ئیسلام ئەحمەد کوڕی عبدالحلیم کوڕی عبدالسلام کوڕی عبداللە کوڕی الخضر کوڕی تەیمیەی حەڕانی، پاشان دیمەشقی حەنبەلی تقی الدین ابو العباس، فەرموودە ناس، حافز، شارەزاو فەقییە، لە ناوبەری بیدعە، ڕاڤەکەری قورئان، لە ساڵی (٦٦١ھ) کۆچی لە دایک بووە، بە ڕەحمەت بێ لە ساڵی (٧٢٨ھ) وەفاتی کردووە.[٢]
ڕۆشنبیری ئیبن تەیمیە و ڕێبازی لە لێکۆڵینەوەدا
[دەستکاری]مێژوو نوسان لەسەر ئەوە یەکدەنگن کە ئیبن تەیمیە شارەزایییەکی بەرفراوانی لە زانستە شەرعی و عەقڵییەکاندا بەشێوەیەکی یەکسان ھەبووە. زەھەبی لەبارەیەوە دەڵێت: (لە زیرەکیدا ھەڵدەگیرسا و زۆر گوێی لە فەرموودە دەگرت و زیاتر لە دووسەد مامۆستای ھەبوو و لە شارەزایی تەفسیردا گەیشتبووە ئەو پەڕ و لە لەبەرکردنی فەرموودە و پیاوانی فەرموودە گێڕەوە و ڕاستی فەرمودەدا کەسی پێ نەدەگەیشت، لە وەرگرتنی فیقھو مەزھەبەکانی ھاوەڵان و شوێنکەوتوان (تابعین) دا وێڕای چوار مەزھەبەکەش ھاوتای نەبوو، شارەزایشی لە دەستە و تاقمەکان و ئسوڵ و کەلام ھەبوو و من ھاو وێنەی ئەو بەدی ناکەم سەبارەت بە ژیاننامە و مێژووش بەڕاستی جێی سەرسووڕمان بوو، لەبارەی جیھاد و پێشرەِویشەوە لە سنووری وەسفدا نەمابوو. جا ئەگەر باسی تەفسیر بکرایە ئەو ھەڵگری ئاڵاکەی بوو، ئەگەریش فەرمودەناسان ئامادەبوونایە ئەو دەدوا و ئەوان دەستەوسان دەوەستان و فەرمودەی دەگێڕایەوە و ئەوانیش ورتەیان نەدەکرد، ئیبن تەیمیە بێباک دەبوو ئەوانیش ھیچیان بۆ نەدەمایەوە.
ئەگەر ناوی ئەھلی کەلام بھاتایە ئەو کەسی تاکیان بوو ھەموویان دەگەڕانەوە بۆ لای ئەو، ئەگەر ئیبن سینا فەیلەسوفەکانی پێش بخستایە و بەرز ڕابگرتایە ئەو ڕسوای دەکردن و نھێنی و عەیبەکانیانی ئاشکرا دەکرد). پێ دەچێ لەو دەربڕینانەی بەڕونی ڕۆشنبیری ئیبن تەیمیە و ئاستی شارەزابونی لە فەرمودەدا نیشان بدەن وتەکەی زەھەبی بێت لەبارەیەوە: (فەرمودەیەک ئیبن تەیمیە نەیزانی بێت ئەوە فەرموودە نییە). ئمەش بەڵگەی ئەوەیە ئاگابونێکی بەرفراوانی لە فەرمودە و شارەزایی بە ھەموو کتێبەکانی فەرموودە ھەبووە. وەمڕۆ کتێبی (الرد علی المنگقیین)ی ئیبن تەیمیەمان لەبەر دەستدایە کە لەو جۆر و بوارەدا کتێبێکی نایابە-وەک پاش کەمێکی تر باسی دەکەین- ئەمە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە لەسەر ڕۆشنبیری قووڵی مەنتیقی ئبن تەیمیە.
ڕۆشنبیری فەلسەفی ئیبن تەیمیەش تا ئاستێکی زۆر تائێستاش نادیارە چونکە گرنگترین ئەو کتێبانەی کە تێیدا ڕەخنە و بەرھەڵستکاری لە ڕووی فەلسەفەدا نیشان داون دواتر بڵاو نەکراونەتەوە یان لەگەڵ ئەو کتێبانەیدا کە لەناوچون ئەوانیش فەوتاون.
لە گرنگترین ئەو کتێبانەش کتێبی (الێفدییە)یە کە لەلێکۆڵینەوەی دکتۆراکەمدا سودی زۆرم لێ وەرگرتووە و تا ئاستێک لێکۆڵینەوەم لەسەر کردووە و پشت بەخوا دوو مانگی تر دەست دەکەم بە لەچاپدانی ھەروەک دەاتر کتێبە گەورەکانیشی بڵاو نەکرانەوە وەک کتێبی (نقچ تاْ سیس التقدیر) و پاشکۆی کتێبی (درء تعارچ العقل والنقل) چونکە ئەوەی لەو کتێبە بڵاو کراوەتەوە چارەکێکی کتێبەکەیە یان یان بەزیاترین مەزندە سێ یەکی کتێبەکەیە. ئەوانەی ژیانیان نوسیوەتەوە باس لەوە دەکەن لەبەرپەرچدانەوەی فەیلەسوفاندا چوار بەرگی ھەبووە جگە لەو پەیام و بنەکایانەی نوسیونی و چگە لەو کتێبانەی تریش لەبەرپرچدانەوەی مەنتیق دا (لەوانە کتێبی (الرد علی منگق کتاب اڵاشارات لابن سینا) ھەموو ئەو کتێبانە نەناسراون و دواتر بڵاو نەکراونەتەوە. لەبواری زانستی کەلامیشدا زۆرێک لە کتێبە گرنگەکانی دواتر بڵاوکراونەتەوە وەک کتێبی (نقچ تڕسیس التقدیس) کە باسمان کرد.
ئەوەی ڕۆشنبیری ئیبن تەیمیە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ڕۆشنبیرییەکی قووڵی ئیسلامی بووە بە پلەی یەکەم، ئەوتیایدا بەتەواوی شوێن بەرنامەی ئەھلی سوننەو جەماعە کەوتووە، بەتایبەت ڕێبازی پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و گەورە زانایانی حەنبەلی، ئەگەر چی ئەو ڕای لە ھەرچوار مەزھەبەکە وەردەگرت و قسەی لە گەورە فەرموودە ناسانی وەک بوخاری و شافیعی و تەبەری و ئەبو شەیخی ئەسبەھانی و لالەکائی و ئەبونەێری سەجزی و ئیبن خوزەیمە و دارمی و ئیبن قوتەیبە و ئەبوبەکر ئەپرەم و خەلال و ئەبو عسمانی ێابونی و ئەبو ئیسماعیلی ئەنێاری و بەیھەقی و ئیبن بەتتەو ئیبن حەزم و ئیبن جەوزی و ئەشعەری و باقەلانی و کەسانی تر وەردەگرت، بەڵکو ئیبن تەیمیە سودی لە ھەموو بیریاران و تێروانەران وەردەگرت کە جەختیان لە پاڵپشتی مەزھەبی ئەھلی سوننە و جەماعە دەکرد، ئەو لە کتێبی (الرد علی المنگقیین) دا دان بەوەدادەنێت کە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەنتیق سوودی لە کتێبی (الدقائق)ی باقەلانی –کە ئەشعەرییە- و لەکتێبی (ئیبن نەو بەختی شیعی دوازدە ئیمامی) وەرگرتووە.
لێرەدا تێبینی جیاوازی نێوان ئەو و غەزالی دەکەین، ئەو قسە لەھەر یاریدەدەرێک وەردەگرێت کە بزانێت تێیدا سەرخستنی مەزھەبی ئەھلی سوننە ھەیە و بڕوای پێی ھەیە کە حەق بێت، ھەرچیش پێچەوانەی ئەوە بوایە فڕێی دەدا و دانی بەوەدا دەنا کە ھەموو دەستە و تاقمێک یان ھەموو زانایەک چاکەی ھەیە، ھەروەک ئەوە دەخاتە ڕوو کە چ پوچەڵێ و ناڕاستییەکیشیان ھەیە، ئەو لە یاسی غەزالی دا- لەگەڵ ئەوەی ھێرشی دەکاتە سەر- بەسەر کتێبی (فچائح الباگنییە) دا ھەڵدەدات. لەگەڵ ئەوەی ئەو دان بەوەدا دەنێت غەزالی ڕاجیاوازە بەڵام وەک پێشتر باسمانکرد-ئەوە تۆمار دەکات کە غەزالی لەکۆتایییەکانی ژیانیدا وازی لە سەرقاڵبوون بە زانستە فەلسەفی و کەلامییەکان ھێناوە و لای داوەتەوە بەلای سەرقاڵبوون بە زانستی فەرموودەوە. کۆتا شتیش کە پێوەی سەرقاڵ بوو لە ێەحیحی بوخاری و موسلیم دا بوو تا مردن سەرقاڵی ئەوە بوو) لەگەڵ ئەوەی ئیبن تەیمیە ھێرش دەکاتە سەر باقەلانی_بەتایبەت لەبارەی ڕاو بۆچوونی لەمەڕ پێغەمبەرایەنی وموعجیزاتەوە، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کەئەو لەباشترینی ئەشعەرییەکانەو تێیدا کەسی وانەبووە نەلەپێشترو نەلەدواتریدا. ھەروەک لەباسی ئیبن وروشدا دەڵێت لەفەیلەسوفەکان زۆر باشترە بەوجۆرە ڕێبازی ئیبن تەیمیە ئەوەیە گەورەیی بەرامبەرەکانی تۆمار بکات لەگەڵ ئەوەی لەگەڵیاندا ڕاجیایەو ڕاجیابوونیشی لەگەڵ نەیارەکانیدا نابێتە ڕێگری ئەوەی سود لەڕستەی ڕاست ورەوای ئەوانە وەربگرێت وڕاجیایی ئەو لەگەڵیاندا نەبێتە ھۆی ئەوەی دان بەگەورەییاندا نەنێت یان بەڕادەیەک کەخۆی بڕوای پێی نییە لەگەڵیاندا بجەنگێت.
بەپێچەوانەی ئەوەی لەسلبیاتی غەزالی بەرامبەر ھێرشی خاچپەرستان بۆ سەر موسڵمانان لەسەردەمەکەیدا بەدیدەکەین، ئیبن تەیمیە بەھەموو توانایەکی زانستی ودەروونی وتەنانەت جەستەیش لەڕووی تەتارەکاندا وەستا، ئەو لەدیمەشق لەگەڵ جێگیری سوڵتان ئەفرەمدا وەستاو موسڵمانانی ھاندەدا تادژ بە تەتارەکان چەسپاو سەقامگیربن لەکاتێکدا زۆربەی زانایان وگەورە پیاوانی دەوڵەت لەشارەکە ڕایان دەکرد، ھەروەک سوڵتان غازانی تەتار لەبەر خراپی ھەڵوێستی لەگەڵ موسڵماناندا کەوتە بەر تووڕەبوونی ئیبن تەیمیە لەڕوویدا لەگەڵ ئەوەی ئەو تووڕە بوونە مەترسی لەسەر ژیانی ئیبن تەیمیە ھەبوو، کاتێک ئیبن تەیمیە بینی مەترسی تەتارەکان زیادی کردووە، لەسوریاوە چوو بۆ میسر وبەچەند دەربڕینێکی توند سوڵتان ناسرو پیاوانی سوڵتانی ھاندا تا لەگەڵ تەتارەکاندا بجەنگن پاشان خۆیشی لەجەنگی (مەرج سەفەر) دا بەشداریکردو لەنێو سەربازاندا بەرێکەوت وھانیدەدان وجەختی لێدەکردنەوە کەئەوان شیاوی ئەوەن سەرکەوتنی خوا بەدیبھێنن تائەوکاتەی لەگوێڕایەڵی خوای گەورەدا دڵسۆزی بنوێنن، پاشان لەگەڵیاندا بەسەختی بەشداری جەنگی دژ بەتەتارەکانی کرد.
کتێبەکان
[دەستکاری]- کتاب الإیمان الأوسط (کتاب)|الإیمان الأوسط فی مُجَلد
- الاستقامة|کتاب الاستقامة فِی مجلدین
- بیان تلبیس الجھمیة|کتاب تلبیس الجَھْمِیة فی تأسیس بدعھم الکلامیة فی سِتّ مجلدات
- درء تعارض العقل والنقل (کتاب)|کتاب دَرْء تعَارض العقل والنَّقْل، أَربع مجلدات
- العبودیة (کتاب)|کتاب العُبُودِیَّة، مجلد واحد
- کتاب الجَواب عَمَّا أوردھُ کمال الدّین الشریشی علی کِتابە تعارُض العقل والنَّقْل
- منھاج السنة النبویة|منھاج السُّنَّة النَّبَوِیَّة فی نقض کَلام الشِّیعة والقَدَریة، أَربع مجلدات
- الرسالة التدمریة، بحث فیھا فی حَقِیقَة الجَمع بین القدَر والشَّرْع
- الفتوی الحمویة، ستُّونَ ورقة کتبھا بین الظُّھر والعصر
- کتاب جَواب الاعتراضات المصریة علی الفُتیا الحَمَویة فی أربع مجلدات
- الجواب الصحیح لمن بدل دین المسیح|کتاب الجَواب الصَّحِیح لمَن بدَّل دینَ المَسِیح فی مجلدین
- الفرقان بین أولیاء الرحمن وأولیاء الشیطان|الفُرْقان بین أَولِیاء الرَّحْمَن وأولیاء الشَّیطان نحو سِتِّینَ ورقة
- الصارم المسلول علی شاتم الرسول|الصَّارم المَسلُول علی شاتِم الرَّسُول
- اقتضاء الصراط المستقیم|اقْتِضاء الصِّراط المُسْتَقیم فی الرَّدِّ علی أَصْحاب الجَحِیم
- ابن تیمیة - ڕفع الملام عن الأئمة الأعلام|رَفْع المَلام عن الأئِمَّة الأعلام، مُجَلد
- السیاسة الشرعیة فی إصلاح الراعی والرعیة|السیاسة الشَّرْعِیَّة فی إصْلَاح الرَّاعِی والرعیة
- قاعدة جلیلة فی التوسل والوسیلة|کتاب فِی الْوَسِیلَة فِی مُجَلد
- التحفة العراقیة فی الأعمال القلبیة، صدر بتحقیق سلیمان الحرش
- العقیدة الواسطیة، وَھِی فتیا فِی عقیدة الْفرْقَة النَّاجِیة نَحْو ثَلَاثِینَ ورقة
- کتاب شرح أول المحصل فِی مُجَلد
- کتاب الرَّد علی أھل کسروان الرافضة فِی مجلدین
- الھولاکونیة وَھُوَ جَوَاب سُؤال ورد علی لِسَان ھولاکو خان|ھولاکو ملک التتار فِی مُجَلد
- کتاب فِی الرَّد علی الْبکْرِیّ فِی الاستغاثة فِی مُجَلد
- شرح علی أول کتاب الغزنوی فِی أصُول الدّین فِی مُجَلد
- کتاب فِی الرَّد علی الْمنطق فِی مُجَلد کَبِیر
- شرح العقیدة الأصفھانیة|شرح عقیدة الْأَصْفَھَانِی
- شرح مسَائِل من الْأَرْبَعین للرازی فِی مجلدین
- السبعینیة (کتاب)|الْمسَائِل الإسکندرانیة ڕد فِیھِ علی ابْن سبعین وَغَیرە فِی مُجَلد
- کتاب فِی محنتە فِی مصر فِی مجلدین وَتکلم فِیھِ علی الْکَلَام النَّفْسِیّ وأبطلە من نَحْو ثَمَانِینَ وَجھا
- کتاب الْکَلَام علی إِرَادَة الرب وَقدرتە نَحْو مائَة ورقة
- الکیلانیة وَھُوَ جَوَاب فِی مَسْأَلَة الْقُرْآن فِی مُجَلد لطیف
- قَوَاعِد فِی إِثْبَات الْمعَاد وَالرَّدّ علی ابْن سینا فِی رسَالَتە الأضحویة نَحْو مُجَلد
- تَحْقِیق الْإِثْبَات فِی الْأَسْمَاء وَالصِّفَات
- المراکشیة وَھِی فتیا فِی الصِّفَات خَمْسُونَ ورقة
- فتیا فِی مَسْأَلَة الْعُلُوّ نَحْو خمسین ورقة
- الرسالة الأکملیة (کتاب)|فتیا تَتَضَمَّن صِفَات الْکَمَال مِمَّا یسْتَحقّھُ الرب سُبْحَانَھُ نَحْو سِتِّینَ ورقة
- جَوَاب فِی تَعْلِیل مَسْأَلَة الْأَفْعَال نَحْو سِتِّینَ ورقة
- جَوَاب فِی مَسْأَلَة الْقُرْآن وَردت من مصر نَحْو سبعین ورقة
- البعلبکیة تکلم فِیھَا علی اخْتِلَاف النَّاس فِی الْکَلَام نَحْو عشْرین ورقة
- القادریة وَھِی مَسْأَلَة فِی الْقُرْآن نَحْو عشر وَرَقَات
- جَوَاب مَسْأَلَة فِی الْقُرْآن ھَل ھُوَ حرف وَصَوت أم لَا نَحْو ثَلَاثِینَ ورقة
- الأزھریة بضع وَعِشْرُونَ ورقة
- البغدادیة وَھِی مَسْأَلَة فِی الْقُرْآن
- مسَائِل فِی الشکل والنقط
- کتاب إبِْطَال قَول الفلافسة بِإِثْبَات الْجَوَاھِر الْعَقْلِیَّة
- کتاب إبِْطَال قَول الفلاسفة بقدم الْعَالم فِی مُجَلد کَبِیر
- الصعیدیة
- الحوفیة وَھِی عقیدة أَیْضا
- شرح رِسَالَة ابْن عَبدُوس فِی أصُول الدّین
- کتاب فِی تَوْحِید الفلاسفة علی نظم ابْن سینا مُجَلد لطیف
- شرح الْعُمْدَة فِی أَربع مجلدات
- شرح الْمُحَرر
- التَّحْرِیر فِی مَسْأَلَة الْخضر مُجَلد
- تَحْرِیم السماع فِی مُجَلد
- تعلیقة علی فتوح الْغَیْب لسیدی عبد القادر الجیلانی
- شرح دُعَاء أبی بکر رَضِی اللە عَنھُ
- الدّرّ المنثور فِی زِیَارَة الْقُبُور
- الْفرْقَان بَین الْحق وَالْبَاطِل نَحْو سِتِّینَ ورقة
- الواسطة بین الحق والخلق
- الرد علی من قال بفناء الجنة والنار
- شرح حدیث النزول
- شرح العقیدة الأصفھانیة
- نقد مراتب الإجماع
- الصفدیة
- الکلم الطیب
- بغیة المرتاد فی الرد علی المتفلسفة والباطنیة والقرامطة
- سجود التلاوة معانیە وأحکامھ
- القواعد النورانیة
- الرسالة العرشیة
- مقدمة فی أصول التفسیر (کتاب)|مقدمة فی أصول التفسیر
- الاحتجاج بالقدر (کتاب)|الاحتجاج بالقدر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Ibn Taymiyyah: Profile and Biography». Atheism.about.com. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «http://www.dangiislam.org/». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|سەردێڕ=
سەرچاوەی زیاتر
[دەستکاری]کتێبنامە
[دەستکاری]- Haque، Serajul (١٩٨٢). Imam Ibn Taimiya and his projects of reform. Islamic Foundation Bangladesh.
- Hoover، Jon (2007). Ibn Taymiyya's Theodicy of Perpetual Optimism. Brill. ژپنک ٩٧٨-٩٠٠٤١٥٨٤٧٤.
- Hoover، Jon (٢٠١٦). «Withholding judgment on Islamic universalism: Ibn al-Wazir (d. 840/1436) on the duration and purpose of hell-fire. In: Locating Hell in Islamic traditions». Islamic History and Civilization. ١١٩: ٢٠٨–٢٣٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- Hoover، Jon (٢٠١٩). Makers of the Muslim World: Ibn Taymiyya. London: One World Publications. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٦٠٧-٦٨٩-٢.
- Laoust، H. (2012). «Ibn Taymiyya». لە P. Bearman؛ Th. Bianquis؛ C.E. Bosworth؛ E. van Donzel؛ W.P. Heinrichs (eds.). Encyclopaedia of Islam, Second Edition. Brill. doi:١٠.١١٦٣/١٥٧٣-٣٩١٢_islam_sim_٣٣٨٨.
- Linhoff، Josef (٢٠٢٠). «III: Love, saints and shirk: Ibn Taymiyya (d. 1328)». 'Associating with God in Islamic Thought': A Comparative Study of Muslim interpretations of shirk. University of Edinburgh. doi:١٠.٧٤٨٨/era/٢٣٦. hdl:١٨٤٢/٣٦٩٣٥.
- Rapoport، Yossef؛ Ahmed، Shahab (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). Ibn Taymiyya and His Times. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨٠١٩٥٤٧٨٣٤١.
- Reynolds، Gabrield Said (2012). The Emergence of Islam: Classical traditions in contemporary perspective. Minneapolis: Fortress Press. ژپنک ٩٧٨٠٨٠٠٦٩٨٥٩١.
- Little, Donald P. "Did Ibn Taymiyya have a screw loose?", Studia Islamica, 1975, Number 41, pp. 93–111.
- Makdisi, G. "Ibn Taymiyya: A Sufi of the Qadiriya Order", American Journal of Arabic Studies, 1973
- Michot, Yahya. Ibn Taymiyya: Against Extremisms. Texts translated, annotated and introduced. With a foreword by Bruce B. LAWRENCE. Beirut & Paris: Albouraq, 2012, xxxii & 334 p. — ISBN 9782841615551.
- Michot, Yahya. Ibn Taymiyya: Muslims under Non-Muslim Rule. Texts translated, annotated and presented in relation to six modern readings of the Mardin fatwa. Foreword by James Piscatori. Oxford & London: Interface Publications, 2006. ISBN 0-9554545-2-2.
- Michot, Yahya. "Ibn Taymiyya's 'New Mardin Fatwa'. Is genetically modified Islam (GMI) carcinogenic?" in The Muslim World, 101/2, April 2011, pp. 130–181.
- Michot, Yahya. "From al-Ma'mūn to Ibn Sab'īn, via Avicenna: Ibn Taymiyya's Historiography of Falsafa", in F. OPWIS & D. REISMAN (eds.), Islamic Philosophy, Science, Culture, and Religion. Studies in Honor of Dimitri Gutas (Leiden – Boston: Brill, 2012), pp. 453–475.
- Michot, Yahya. "Between Entertainment and Religion: Ibn Taymiyya's Views on Superstition", in The Muslim World, 99/1, January 2009, pp. 1–20.
- Michot, Yahya. "Misled and Misleading... Yet Central in their Influence: Ibn Taymiyya's Views on the Ikhwān al-Safāداڕێژە:'", in The Ikhwān al-Safā' and their Rasā'il. An Introduction. Edited by Nader EL-BIZRI. Foreword by Farhad DAFTARY (Oxford: Oxford University Press, in association with the Institute of Ismaili Studies, Epistles of the Brethren of Purity), 2008, pp. 139–179.
- Michot, Yahya. "Ibn Taymiyya's Commentary on the Creed of al-Hallâj", in A. SHIHADEH (ed.), Sufism and Theology (Edinburgh, Edinburgh University Press, 2007), pp. 123–136.
- Michot, Yahya. "A Mamlûk Theologian's Commentary on Avicenna's Risāla Aḍḥawiyya. Being a Translation of a Part of the Dar' al-Ta'āruḍ of Ibn Taymiyya, with Introduction, Annotation, and Appendices, Part I", in Journal of Islamic Studies, 14:2, Oxford, 2003, pp. 149–203.
- Michot, Yahya. "A Mamlûk Theologian's Commentary on Avicenna's Risāla Aḍḥawiyya. Being a Translation of a Part of the Dar' al-Ta'āruḍ of Ibn Taymiyya, with Introduction, Annotation, and Appendices, Part II", in Journal of Islamic Studies, 14:3, Oxford, 2003, pp. 309–363.
- Michot, Yahya. "Ibn Taymiyya on Astrology. Annotated Translation of Three Fatwas", in Journal of Islamic Studies, 11/2, Oxford, May 2000, pp. 147–208.
- Michot, Yahya. "Ibn Taymiyya's Critique of Shī'ī Imāmology. Translation of Three Sections of his Minhāj al-Sunna", in The Muslim World, 104/1–2, Hartford, Jan–April 2014, pp. 109–149.
- Michot, Yahya. "An Important Reader of al-Ghazālī: Ibn Taymiyya", in The Muslim World, 103/1, Hartford, January 2013, pp. 131–160.