ئیبن شاتیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن شاتیر
ناوی تەواوئەبولحەسەن عەلائەددین بن عەلی بن ئیبڕاھیم بن موحەممەد بن مەتعەم ئەنساڕی
لەدایکبوون(٧٠٤ھ/١٣٠٤ز)
دیمەشق
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
ناوچەدیمەشق
بایەخە سەرەکییەکانگەردوونناسی

ئەبولحەسەن عەلائەددین بن عەلی بن ئیبڕاھیم بن محەممەد بن مەتعەم ئەنساڕیناسراو بە ئیبن شاتیر، (٧٠٤ھ/١٣٠٤ز - ٧٧٧ھ/١٣٧٥ز)[١]، زانای گەردوونناسی و ماتماتیکی موسڵمانی دیمەشقی زۆربەی ژیانی بە کاری کات دانان و سەرپەرشتی کرنی بانگدەرانی مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق.[٢] ھەروەھا کتژمێری ھەتاوی درووستکردووە بۆ ڕێکخستنی کاتی نوێژ ناوی لێنا (الوسيط) لەسەر یەکێ لە شوێنی بانگدانەکانی مزگەوتی ئومەوی دانا. پێشبینی بەتڵیمۆسی ڕاست کردۆتەوە، پێش کۆپرنیکۆس کەوتوە بە چەند سەدەیەک، ئەمەشی لە کتێبەکەی (نھایة السؤال في تصحیح الأصول) بڵاو کردۆتەوە.

ژیان و کارەکانی[دەستکاری]

لە دیمەشق لە دایک بووە، باوکی کۆچی دوایی کردووە لەو کاتەی کە شەش ساڵان بوو، جا باپیرەی گرتیە ئەستۆ، دواتر ئامۆزای باوکی و مێردی پووری.[٣] سامانێکی زۆری پەیدا کرد و خەرجی کرد لە گەڕان بۆ فێربوونی بیرکاری و گەردونناسی، چووەتە شارەکانی میسڕ و شارەکانی شام و گەڕاوەتەوە دیمەشق و بەردەوام بوو لە زانستەکانی لە گەردوونناسی و درووستکردنی ئیسترلاب.

ئیبن شاتیر کاتی ھەتاوی ڕاست کردەوە کە بڵاو بوو لە ھەموو شارەکانی شام و دەوڵەتی عوسمانی، موورادی یەکەم داوای لێ کرد کە کتێبێک بنووسێت پێشبینی گەردوونناسی و زانیاری نوێ لەخۆبگریت. لەوانە پێوانی زاویەی لادانی ناوچەی بورجەکان، و گەیشتنی بە ئەنجامێکی زۆر ورد. سەبارەت بەمەش جۆرج سارتۆن وتویەتی: (ئیبن شاتیر زانایەکی زۆر زیرەک بوو، جووڵەی شتە گەردوونیەکانی خوێندووە بە وردی، و سەلماندی کە زاویەی لادانی ناوچەی بورجی دەکاتە ٢٣ پلە و ٣١ دەقە ساڵی ١٣٦٥ ...)

گرنگترین کارەکانی ئەم زانایە بریتی بوو لە ڕاست کردنەوەی پێشبینیەکەی کلاودیۆس بەتڵیمۆس، کە دەڵێ زەوی ناوەندا گەردوونە، خۆریش بە دەوریدا دەسوڕێتەوە، شتە گەردوونیەکانیش ھەمووی بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە ھەموو ٢٤ سەعاتێک. و جیھان لە سەردەمی ئیبن شاتیر بڕوایان دەیانزانی بە درووستی ئەم پێشبینیە، ئیبن شاتیر دەڵێ: (ئەگەر شتە گەردوونیەکان لە ڕۆژھەلات بۆ ڕۆژئاوا دەڕوات، ئەوە خۆریش یەکێکە لەو ھەسارانەی کە دەڕوات، بەڵام بۆچی ھەڵاتن و ئاوابوونی دەگۆڕێت؟ و لەوەش توندتر کە ھەسارە ھەن دیار دەکەون و بزر دەبن ناویان لێ ناوە (الکواکب المتحیرة). بۆیە زەوی و (کواکب المتحیرة)ش بە ڕێکی بەدەوری خۆر دەسوڕێنەوە، ھەیڤیش بە دەوری زەوی دەسوڕێتەوە) کۆپەرنیکۆسیش گەیشتە ئەو ئەنجامە -کە بە ناوی ئەو دەکرێت- دوای چەند سەدەیەک.

کاریگەری لەسەر کۆپەرنیکۆس[دەستکاری]

ژمارەیەک لە زانایان تێبینیان کردووە کە تەفاسیڵە گەردوونناسیەکانی کۆپەرنیکۆس ھاوتایە لەگەڵ ھی ئیبن شاتیر. نویڵ سوێردلۆو لێدوانی داوە کە پێشبینیەکانی کۆپەرنیکۆس سەبارەت بە عەتارد ھەلەیە، و بەوەی کە ھەمان پێشبینیەکەی ئیبن شاتیرە، ئەمەش باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە کۆپەرنیکۆس کارەکانی لە ئەوانی تر لەبەردەگرتەوە بێ تێگەیشتن، ئەمەش بە لانی کەم دەسەلمێنێت کە ئیبن شاتیر کاریگەری لەسەر کۆپەرنیکۆس ھەبووە.

ھەروەھا لە ساڵی ١٣٩٣ کۆچی چەند نوسراوێک بە زمانی عەرەبی دۆزراوەتەوە لە پۆڵەندا لە شوێنی کۆپەرنیکۆس کە ئەو نووسراوی عەرەبی کۆپی دەکرد و بە ھی خۆی ھەژمار دەکرد.

مامۆستاکانی[دەستکاری]

  1. چوو بۆ مەککە و نیشتەجێ بووە و فەرموودەی خوێندووە لەسەر دەستی شێخ (عبد الله بن سليمان النشاوري)، کە سەحیحی بوخاری خویندووە ...
  2. لە مەککەش چوو بۆ میسڕ و درێژەی بە فەرموودە دا لەسەر دەستی زانا عەبدولڕەحیم عێڕاقی، فیقھیشی خوێند لای شێخ ئیبن مولەققین و (العز بن جماعة) ھەر لای ئەوان ئوسووڵ و ئەوانی تریشی خوێندووە.
  3. پاشان ڕۆیشت بۆ شام و حیجاز و یەمەن و مەککە و ئەم دەوروبەرە.
  4. و لە فەلەستین نیشتەجێ بووە و لە شارەکانی گەڕاوە و لە زانایانی بیستووە.

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

نووسراوەیەکی ئیبن شاتیر.
  • (الزيج الجديد). کە ئەویش ئەو زیجەیە کە بەرھەمی ھێناوە بە داواکاری خەلیفەی عوسمانی موورادی یەکەم.
  • إيضاح المغيب في العمل بالربع المجيب.
  • کورتەیەکی کارکردن بە ئیسترلاب، و نامەیەک سەبارەت بە ئیسترلاب، نامەیەکیش سەبارەت بە درووستکردنی.
  • (رسالة في الربع العلائي)
  • (تعليق الإرصاد)
  • (نهاية السؤال في تصحيح الأصول)
  • (نهاية الغايات في الأعمال الفلكيات)
  • (نزهة السامع في العمل بالربع الجامع)
  • (جدول لأرض شمال في معرفة الغاية ونصف القوس والحديد)
  • (رسالة في استخراج التاريخ)
  • (رسالة في العمل بدقائق اختلاف الآفاق المرئية)
  • (رسالة في العمل بالمربعة)
  • (رسالة في العمل بربع الشكازية)
  • (الأشعة اللامعة في العمل بالآلة الجامعة)
  • (رسالة العمل بالربع الجامع)
  • (كشف المغيب في الحساب بالربع المجيب)
  • (رسالة في قول ابن الشاطر في باب السهام)
  • (المزيد المري في العمل بالجيب بغير مري)
  • (تحفة السامع في العمل بالربع الجامع)
  • (رسالة في العمل بالربع الهلالي)
  • (الروضات المزهرات في العمل بربع المقنطرات)
  • (رسالة في الهيئة الجديدة)
  • (رسالة في العمل بالربع المجيب بلا موري)
  • (تسهيل المواقيت في العمل بصندوق اليواقيت)
  • (النجوم الزاهرة في العمل بالربع المجيب بلا مري ولا دائرة)
  • (أرجوزة في الكواكب)
  • (النفع العام في العمل بالربع التام)
  • (رسالة نزهة السامع في العمل بالربع الجامع)
  • (رسالة كفاية القنوع في العمل بالربع المقطوع).[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ابن الشَّاطِر مكتبة العرب
  2. ^ "الرسائل والأناجيل والقراءات الرائجة باللغة التوسكانية". المكتبة الرقمية العالمية. 1495-06-27. اطلع عليه بتاريخ 2013-09-04. 
  3. ^ ابن الشاطر ٥ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. موقع بيروت
  4. ^ د.أ.س كنيدي و عماد غانم، ابن الشاطر فلكي عربي من القرن الثامن الهجري الرابع عشر الميلادي ( 1976).

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]