ئیبن کەسیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە




ئیبن کەسیر
ناو: ئیبن کەسیر
ناوی تەواو: عماد الدین إسماعیل بن عمر بن کثیر
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٧٠٠ھ
شوێنی لەدایکبوون: سووریا
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: تەفسیری قورئان، مێژوونووس

باوکی فیدا عیماد دین ئیسماعیلی کوڕی عومەری کوڕی کەسیری کوڕی زۆئی کوڕی کەسیری کوری زەرعی قورەیشی (بە عەرەبی: أبو الفداء عماد الدين إسماعيل بن عمر بن كثير بن ضوء بن كثير بن زرع القرشي) ناسراو بە ئیبن کەسیر زانایەکی موسوڵمانە باوکی عمر بن كثير وتاربێژی مزگەوتی جامع بوو لە شاری بەسرە و بنچینەی دەگەڕێتەوە بۆ بەسرە دواتر بۆ شام کۆچیان کردوە.

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

لە سووریا لە ساڵی ٧٠٠ھ لە گوندی «مجدل» لە شاری «بصری» ل ەناوچەی «سھل حوران» کە دەکاتە «درعا» ی ئێستا لە دایک بووە پاشان چوونە دیمەشق لە ساڵی ٧٠٦ھ کە تەمەنی پێنج ساڵ بوو.

وەرگرتنی زانست[دەستکاری]

لە دیمەشق دەستی بە خوێندن کردوە لە سەردەستی زۆرێک لە زانایانی سەردەمی خۆی بە تایبەتی ئیبن تەیمیە کە ماوەیەکی زۆر لای خوێندی و زۆر خۆشی ویست و سودی لە زانستەکەی بینی.

بیروباوەڕی[دەستکاری]

ناکۆکی ھەیە لە بارەی بیروباوەڕییەوە ھەندێک دەڵێن ئەشعەری بووە ھەندێک دەڵێن سەلەفی بووە بەڵام ڕای بەرچاو ئەوەیە کە سەلەفی بوە؛ ئەمەش لە نووسینەکانی دا دەردەکەوێ بەتایبەتی تەفسیری قورئانەکەی و دیاربووە کە لەسەر بیرووباوەڕی مامۆستاکەی (ئیبن تەیمیە) بووە.

ھەندێک لە ماموستاکانی[دەستکاری]

  • محمد بن جعفر اللباد
  • الحافظ كمال الدين عبد الوهاب
  • ضياء الدين الزربندي
  • الحافظ ابن عساكر
  • الإمام بدر الدين ابن جماعة
  • المؤرخ علم الدين البرزالي
  • ابن الزملكاني
  • ابن تيمية
  • حافظ ذلك الزمان الحافظ المزي
  • الحافظ أبو عبد الله محمد بن أحمد الذهبي
  • الشيخ أبوالعباس أحمد الحجار الشهير بـ «ابن الشحنة».

خوێندکارەکانی[دەستکاری]

  • الحافظ علاء الدين بن حجي الشافعي
  • محمد بن محمد بن خضر القرشي.
  • شرف الدين مسعود الأنطاكي النحوي.
  • محمد بن أبي محمد بن الجزري، شيخ علم القراءات
  • كوڕهكهي محمد بن إسماعيل بن كثير
  • ابن أبي العز الحنفي.
  • الحافظ أبو المحاسن الحسيني
  • الحافظ زين الدين العراقي
  • الإمام الزيلعي

ھەندێک لەبەرھەمەکانی[دەستکاری]

  • تەفسیری قورئان ناسراو بەتەفسیری ئیبن کەسیر لەلایەن کۆمەڵگای ئیسلامەوە بە یەکێک لە باشترین تەفسیرەکانی قورئان ناسراوە.
  • البداية والنهايةکتێبێکی گەورەیە دەربارەی مێژوو.
  • ژیان نامەی پیغەمبەر
  • شەرحی بوخاری
  • موسنەدی شەیخەین واتە ابوبەکر و عومەر
  • جامع السنن والمسانید لابن کثیر

کۆچی دوایی[دەستکاری]

لە ڕۆژی پێنج شەمە ٢٦ی شەعبانی ٧٧٤ھ لە تەمەنی حەفتاو چوار ساڵی کۆچی دوایی کرد؛ لە کۆتایی تەمەنی دا ھەر دوو چاووی لە دەست دا. لەکاتێکدا خەریکی نووسینی جامع المسانیدبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]