ئیبن توفەیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن توفەیل
بە عەرەبی: أبو بكر محمد بن عبد الملك بن محمد بن طفيل القيسي الأندلسي
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١١١٠
Guadix، ئیسپانیا
مردن١ی کانوونی دووەمی ١١٨٥(١١٨٥-٠١-٠١) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
Marrakesh، مەغریب
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
زمانی نووسینعەرەبی
پیشەفەیلەسووف، پزیشک، نووسەر، شاعیر
بواری کارشاعیر، فەلسەفە، پزیشکی، literary activity
پۆستەکانوەزیر
خوێندکارنورەددین بیتروجی، ئیبن ڕوشد
قوتابییAbu’l-Hasan
دانیشتوویسێڤیلیا
ئایینئیسلام
شاکارەکانHayy ibn Yaqdhan
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

ئیبن توفەیل فەیلەسووف و زانا و پزیشکی موسڵمانی عەرەبی، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو حەکیمە عەرەبیانەی کە پاشماوەی نەمری دوای خۆی جێ ھێشتووە، لە ڕۆژاوا دا بە ناوی (لاتینی: Abubacer) ناسراوە.

ناو و ناساندن[دەستکاری]

ئەبووبەکر موحەممەد بن عەبدولمەلیک بن موحەممەد بن موحەممەد بن توفەیل قەیسی ئەندەلوسی (١١٠٠ز - ١١٨٥ز) عەرەبی، لە ھۆزی قەیس عەیلان،[١][٢][٣] دەشگووترێ: ئەندەلوسی و قورتوبی و سێڤیلی و نازناوی ئەبوو جەعفەرە،[٤] فەیلەسووف و فیزیایی و قازی ئەندەلوسی[٤]، لە (Guadix) لە دایک بووە، لە دووری ٥٣ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی قورتوبە[٤][4]، پاشان لە گرانادا پزیشکی فێربووە و خزمەتی حاکمەکەی کردووە. لە ساڵی ٥٨١ کۆچی بەرامبەر بە ١١٨٥ زایینی کۆچی دوایی کردووە لە شاری مەراکش و لەوێش نێژراوە (سوڵتان ئەبوو یوسف) لە ناشتنی تەرمەکەی بەشدار بوو.

ژیان[دەستکاری]

لە شاری (Guadix/وادي آتش) نزیک گرنادا لە دایک بووە، فەلسەفە و پزیشکی ھەر لەوێ خوێندووە، پۆستی وەزیری و پۆستی پزیشکی تایبەتی سوڵتان ئەبوو یوسف گرتووە. ھاوسەردەمی ئیبن ڕوشد بوون ھاوڕێشی بوو. کتێبەکانی پێمان نەگەیشتوون تەنھا چیڕۆکی (حي بن يقظان) یان (أسرار الحكمة الإشراقية) نەبێت، ھەروەھا وەرگێڕدراوە بۆ چەند زمانێکی ڕۆژاوایی.

پاشماوە[دەستکاری]

بەرھەمی سەبارەت بە پزیشکی ھەیە، لیسانەددین بن خەتیب وتویەتی کە کتێبێکی پزیشکی لە دوو بەرگ نووسیوە، ئیبن ئەبی ئوسەیبیعەش ئاماژەی پێکردووە کە ئیبن ڕوشد کتێبێکی ھەیە بەناوی (مراجعات ومباحث بين أبي بكر بن طفيل وبين ابن رشد في رسمه للدواء في كتابه الموسوم بالكليات). ئیبن خەتیب ئاماژەی بەوە کردووە کە (أرجوزة في الطب)یشی ھەیە.[٤]

ھەروەھا بەرھەمی لە گەردوونناسیشدا ھەیە، ئیبن ڕوشد ئاماژەی بە شەرحێکی کردووە لەسەر کتێبی (الآثار العلوية) ھی ئەرەستوو، قوتابیەکەی ئیبن توفەیلیش ئاماژەی پێکردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • الوافي بالوفيات 4 / 37
  • المعجب ص / 172 -
  • المن بالإمامة ص / 411 -
  • قصة الحضارة الجزء الثاني من المجلد الرابع ص / 369 -
  • المغرب 2 / 85 - دائرة المعارف الإسلامية (ابن الطفيل) -
  • فروخ 5 / 470 - زيدان 3 / 113 -
  • المعرفة عدد 15 - 16 ص / 2800 -
  • الإحاطة في أخبار غرناطة 1 / 193 (هامش2) -
  • تاريخ العلوم عند العرب لطوقان ص / 201 -
  • تاريخ الفكر الأندلسي ص / 348 - الأعلام 7 / 128..
  1. ^ 1001 Inventions
  2. ^ د.
  3. ^ باقر أمير الورد.
  4. ^ ئ ا ب پ موسوعة علماء العرب - عبدالسلام السيد - الطبعة الثانية، 2011