ئیبن حەجەر عەسقەلانی
| ئیبن حەجەر عەسقەلانی | |
|---|---|
| أحمد بن علي بن مُحمَّد بن مُحمَّد بن علي بن محمود بن أحمد بن أحمد الكناني العسقلاني المصري الشافعي | |
| لەدایکبوون | ١٨ی شوباتی ١٣٧٢ Old Cairo (مەمالیکەکان) |
| مەرگ | ٢ی شوباتی ١٤٤٩ قاھیرە (مەمالیکەکان) |
| گۆڕ | Southern Cemetery |
| پیشە | عالم، شەرعزان، مووفەسیر، قازی شەرعی، فەرموودەناس، مێژووناس، شاعیر |
| کارەکان | Bulūgh al-marām min adillat al-aḥkām، Fath al-Bari، Inbaʼ Al-Ghumar Bi Anbaʼ Al-ʻUmr، Lisān al-mīzān، Nuzhetu'un-Naẓar fī tavżīḥi nuḫbeti'l-fiker، Tahdhīb al-Tahdhīb، Taqrīb al-Tahdhīb، ، ، ، ، ، ، ، al-Iṣābah fī Tamyīz al-ṣaḥābah، al-Nukat ʻalá Kitāb Ibn al-Ṣalāḥ، al-Talkhīṣ al-ḥabīr fī takhrīj aḥādīth al-Rāfiʻī al-kabīr، taʿjīl al-manfaʿaẗ bizawāʾid rijāl al-ʾaʾimaẗ al-ʾarbaʿaẗ See |
| ھاوسەر | Anas Khatun |
| Titles | حافیز قورئان |
ئیبن حەجەر عەسقەلانی (ابن حجر العسقلانی) (ناوی تەواو: شھاب الدین الفضل علی محمد محمد علی محمود أحمد أحمد کنانی عسقلانییە)، زانایەک بوو کە لە شاری قاھیڕە لە میصر لەدایک ببوو لە ٢٣ی شەعبانی ساڵی ٧٧٣ی ھیجری لەسەردەمی مەمالیکەکەن، باوکی زانایەکی ئەدەبی بەناوبانگ بوو، و ویستوویەتی کوڕەکەشی وەک خۆی بێت و زانست و زانیارییەکی زۆر کۆ بکاتەوە، بەڵام تەمەنی ڕێگەی نەدا کوڕەی وەک زانا ببینێت، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر وەرگرتنی زانست و زانیاری لە بوارە جیاوەزاکاندا، ئەوەبوو لەتەمەنێکی بچووک توانی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات کە ١٣ ساڵان بوو، و بەوە ناسرابوو کە ھەرشتێکی خوێندبێتەوە ڕاستەوخۆ لەبەری کردووە و چەسپاوە لە مێشکیدا.[١]
ئەو شوێنانەی کە سەردانی کردووە بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری
[دەستکاری]ھەر یەکە لە شارەکانی مەکە، شام، حجاز، یەمەن و فەلەستین. مامۆستاکانی پێکھاتبوون لە عەبدولرەحیم عێراقی، عبد المجید الشیخ عبد الباری. خوێندکارەکانی: کمال الدین محمد کوڕی عبد الواحد، کوڕی الفضل تقی الدین محمد، جمال الدین یوسف، بدر الدین محمد کوڕی أبی بکر، أبوو عبد اللە محیی الدین، برھان الدین إبراھیم کوڕی عمر، چەندانی تر.[٢]
مەرگ
[دەستکاری]لە کۆتایییەکانی مانگی ذیلحیجە ساڵی ٨٥٢ ھیجری کە زانایەکی زۆری ئەو سەردەمە و خەلیفەی ئەو کاتە نوێژیان لەسەر کردووە.[٣]
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]زیاد لە ١٥٠ بەرھەمی جیاوازی ھەیە لە بواردە جیاوازەکاندا لەوانە:
- فتح الباری شرح صحیح البخاری.
- تھذیب التھذیب.
- تقریب التھذیب.
- لسان المیزان.
- الإصابة فی تمییز الصحابة.
- الدرر الکامنة فی أعیان المائة الثامنة
- نصب الرایة فی تخریج أحادیث الھدایة
- تلخیص الحبیر
- انتقاض الإعتراض
- نزھة النظر فی شرح نخبة الفکر
- نخبة الفکر فی مصطلح أھل الأثر
- تخریج أحادیث الإحیاء
- النکت علی ابن الصلاح
- مختصر الترغیب والترھیب
- دیوان ابن حجر