جابر کوڕی ئەفلەح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جابیر بن ئەفلەحەوە ڕەوانە کراوە)
جابر بن ئەفلەح
ناوی تەواوئەبو محەممەد جابر بن ئەفلەح
لەدایکبوونسێڤیلیا
مردنقورتوبە
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
ناوچەئەندەلوس، قورتوبە
کارە دیارەکانڕاستکردنەوەی مەجستی، داھێنانی ئامێری (Torquetum).
وێنەی ئامێری (Torquetum) داهێنراوە لە لایەن جابر ئیبن ئەفلەح

ئەبو محەممەد جابر بن ئەفلەح، زانای گەردوونناسی و بیرکاریی موسڵمان، لە سێڤیلیا لەدایکبووە، پاشان چووەتە قورتوبە و لەوێ ژیانی بەسەر بردووە و لەوێش نێژراوە. جابر زانستەکانی گەردوونناسی و بیرکاری خوێندوە، ھەروەھا جابر سوودی لە شارەزایی زانایانی تری موسڵمان وەرگرتووە لەم دوو بوارەدا، ئامێرێکی داھێنا بۆ چاودێری گەردوون پێی دەوترێ (Torquetum).

ڕاستکردنەوەی مەجستی (إصلاح المجسطي)[دەستکاری]

ئەم کارە سەبارەت بە ڕوونکردنەوە و لێدواندان بوو بۆ کتێبەکەی بەتڵیمۆس، کتێبی مەجستی (Almagest)، شایەنی باسە کە ئیبن ئەفلەح بەرھەڵست و دژی ھەندێک لە ھەڵوێستەکانی بەتڵیمۆس بوو، بۆیە لەم کتێبەدا چەند تێبینیەک و ھەڵەیەکی لەسەر بەتڵیمۆس تۆمار کردووە.

بواری بیرکاری و گەردوونناسی[دەستکاری]

بیرکاری[دەستکاری]

شارەزایی ئیبن ئەفلەح دەگەڕێتەوە بۆ داھێنانی چەند پێشبینییەک بۆ شیکردنەوەی سێگۆشە گۆیییەکان.

گەردوونناسی[دەستکاری]

لە بواری گەردوونناسی ناوبانگی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵە گەورەکانی بەتڵیمۆس لە کتێبی مەجستی، ھەروھا سەلماندنی ئەوەی کە ڤینوس (زوھرە) و مەریخ نزیکترن لە زەوی لەوەی خۆردا، ھەروا چەند بەرھەم و داھێنانی ھەبوو لە ئامێری چاودێری گەردوون کە لە سەنتەرە چاودێریەکانی ئەندەلووس بەکاردەھێنران.

داھێنەر[دەستکاری]

ئامێرێکی داھێنا بۆ چاودێری گەردوون پێی دەوترێ (Torquetum).

سەرچاوەکان[دەستکاری]