ئەلجەزەری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەلجەزەری
al-Jazari
لە دایکبوون ١١٣٦ز
مردن ١٢٠٦ز
نەتەوە کورد
بواری زانستی بیرکاری
هونەر
ئەندازەی میکانیکی
ناسراو بە ھۆی کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان (١٢٠٦ز)

ئەلجەزەری (بە عەرەبی: الجزري) ناوی تەواوی (بدیع الزمان ئەبولعز کوڕی ئیسماعیل کوڕی ڕەزاز)(لە سەدەی ١٢دا ژیاوە) [١]ناسراو بە (ئەلجەزەری) زانایەکی کوردی[٢][٣] موسوڵمانی بیرکاریزانی: زانا و داهێنەر و ئەندازیاری میکانیکی و پیشەگەر و هونەرمەند و زانای بیرکاری بوو لە شاری جەزیرەی بۆتان لە سەردەمی زێڕێنی ئیسلام (العصر الذهبي للإسلام) یان (سەدەکانی ناوەڕاست) ژیاوە. ناسراوە بەهۆی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) لە ساڵی (١٢٠٦ز) کە تیایدا باسی لە (٥٠) ئامێری میکانیکی کردووە هەروەها چۆنیەتی فێربوونیان و بەکارهێنانیان.

ژیانی[دەستکاری]

دەربارەی ژیانی ئەم زانایە کەمێک زانراوە زۆربەی زانیارییەکان لە کتێبەکەی خۆیدا کە ناوی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان)ە هاتووە. ناوەکەی لە شوێنی لەدایکبوونەکەیەوە هاتووە کە جەزیرەی ئیبن عومەرە (بە عەرەبی: جزيرة ابن عمر) کە ئێستا پێی دەڵێن جەزیرەی بۆتان لەسەر ڕووباری دیجلە. ئەمیش وەکو باوکی ئەندازیار بووە لە کۆشکی ئارتوکلو کە شوێنی بنەماڵەی ئارتوکلوی شاری ماردین بووە کە ئەم بنەماڵەیە حوکمی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵیان کردووە لە ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی زەنگی لە مووسڵ و دواتریش لە ژێر دەستەڵاتی سەڵاحەدینی ئەیوبیدا بوون.[٤] جەزیری لە تۆر لەدایکبووە[٥] کە ئێستا ناوچەیەکە سەر بە جەزیرەی بۆتان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

جەزیری یەکێک بوو لە پیشەزانان و هونەر زانان و زیاتر لە ئەندازیارێکی چالاک دەچوو تا لە داهێنەرێک.[٦] کتێبەکەی بە ناوی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) زۆر بەناوبانگ بوو کە تیایدا باسی لە چەندین ئامێری پێشکەوتوو کردووە وە هەروەها چەندین جار وتوویەتی کە لەو کتێبەیدا تەنها باسی لەو ئامێرانە کردووە کە خۆی درووستی کردوون. هەروەها کتێبەکەی زیاتر بە شێوازێکی مۆدێرن نووسراوە و زیاتر لە کتێبێکی پراکتیکی دەچێت.[٧]

هەندێک لەو ئامێرانەی کە درووستی کردوون بیرۆکەکەیان لە ئامێرە کۆنەکانەوە هاتووە ، بۆ نموونە ئامێری (کاتژمێری ئاوی) کە بنیات نراوە لەسەر یاسای (Pseudo-Archimedes).[٨]

شێواز و ڕێگاکانی[دەستکاری]

لە کاتێکدا کە داهێنانەکانی جەزیری لەم سەردەمەدا بە شێوەیەکی کەم نرخ دەردەون ، بەڵام ڕووی گەورەی ئامێرەکانی جەزیری پێکهاتوون لە شێواز و بنچینە و بیرۆکە و ڕێگا و هەروەها شێوازی دیزاین و کارپێکردنی.[٤]

کاتژمێری فیل (ئاوی)[دەستکاری]

ئامێری (کاتژمێری ئاوی فیل) کە یەکێکە لە داهێنانە گەورەکانی جەزیری

ئامێری کاتژمێری فیل یان ئاوی لە ساڵی ١٢٠٦ز لەلایەن جەزیری باسکراوە و ڕوونکراوەتەوە وە هەروەها درووستیشی کردووە سەرەڕای ئەوەش چەندین داهێنان و نوێخوازی تێدا بەدی کراوە. ئەم ئامێرە پێکهاتووە لە فیلێک کە ئاو بە شێوەیەکی بەهێز پاڵی پێوە دەنرێت و بەناویدا تێپەڕ دەبێت. یەکە جیوازەکانی ئەم کاتژمێرە دەکەونە سەر فیلەکە ، ئەمانە بۆ ئەوە درووستکراون کە نیو کاتژمێر جارێک بجووڵێن و دەنگێک درووست بکەن.

ئەلجەزەری بەپشت بەستن بە ڕۆڵی شارستانیەتە جۆراوجۆرەکان لە گەشەپێدانی ئامێرەکانی کاتدا توانی ئەم کاتژمێرە سەرنج ڕاکێشە دروست بکات. بنەمای پێوانەکردنیشی بریتیە لە سەتڵێکی ئاوی کونکراو کە وردە وردە نقوم دەبێت. ئەمەش بنکەی سەرەکی ئەم ئامێرەیە بۆ پێوانەکردنی کات. لەناو سکی فیلەکەدا عەمبارێکی ئاو ھەیە کە سەتڵێکی کونکراوی تێدایە. ئەم سەتڵەش بەشێوەیەکی ھێواش و وردە وردە نقوم دەبێت، لە ھەمان کاتدا سێ گوریس بە سەتڵەکەوەن کە دەبنە ھۆی جوڵە پێکردنی ئامێرەکان. سەرەتا جوڵە بەو (٣٠) گۆیە دەکات و دانەیەکیان دەخاتە خوارەوە، پاشان جوڵە بە ئەژدیھاکان و دواتریش ڕۆبۆتی نوسەر و ئینجا سەتڵەکە دەردێنێتەوە تاوەکو ھەمان کردار دووبارە ببێتەوە.[٩]

لێزانی و وردی ئەلجەزری لەوەدایە سەتڵەکەی بەجۆرێک کونکردووە کە لە ماوەی نیو کاتژمێردا نقوم ببێت و پاشان ھەڵکێشرێتەوە بۆ نیوەی دووەمی کاتژمێرەکە. لەگەڵ نقومبونی سەتڵەکەدا دەنگی زقزقەی مەلێک دێت و باڵندەی عەنقاکەش بەدەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە، ھەروەھا بازنەکانی شریتە چەماوەکەی پشتی سوڵتانیش کاتەکان پیشان ئەدەن، پاشان ھەڵۆکە یەکێ لە گۆکان دەخاتە دەمی ئەژدیھاکە و بەھۆی قورسی گۆکەوە ئەژدیھاکە بەرەو خوار شۆڕ دەبێتەوە، ڕۆبۆتی نوسەریش بە گۆچانەکەی دەستی دەقیقەکان دەپێوێت، بە کەوتنە خوارەوەی گۆکەش بۆ ناو دەفری پشتی فیلەکە، فیل سوارەکە دەستەکانی دەجوڵێنێ و گۆکەش بەکەوتنە خوارەوەی بۆ ناو گوڵدانەکە دەنگێکی لێوە دێت. شریتە چەماوەکەی سەرەوەی قەڵاکەش ئاماژە دەدات بەڕۆیشتنی کاتەکە. بەدرێژایی ڕۆژێک، ئەم کردارە لەھەموو نیو کاتژمێرێکدا دوبارە دەبێتەوە. ئەم کاتژمێرە لەڕۆژێکدا دووجار ڕێکدەخرێ، لەگەڵ خۆرھەڵاتن و خۆرئاوابوندا، لەگەڵیشیدا (٣)گۆ کانزاییەکە دەخرانەوە شوێنی سەرەکی خۆیان.[١٠]

تابلۆی چەند ئامێرێک[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. وێبسایتی کتێبی ١٠٠١ داهێنان
  2. کلتوور و شارستانیەتی ئیسلامی (بەشی ١٧)
  3. 12th International Society for Music Information Retrieval Conference (ISMIR 2011) An early example of an automated, programmable musical instrument ensemble was described by al-Jazari (1136- 1206) a Kurdish scholar, inventor, artist, mathematician that lived during the Islamic Golden Age
  4. ٤٫٠ ٤٫١ Donald Routledge Hill, "Mechanical Engineering in the Medieval Near East", Scientific American, May 1991, pp. 64-9 (cf. Donald Routledge Hill, Mechanical Engineering)
  5. Bavê zanistiya robot û sîbernîteyê El Cizîrî
  6. Donald R. Hill, in Dictionary of scientific biography, 15, suppl. I, p. 254.
  7. pp. 32–33, The Origins of Feedback Control, Otto Mayr, MIT Press, 1970, ISBN 026213067X.
  8. Ahmad Y Hassan, جەزیری و مێژووی کاتژمێری ئاوی
  9. Al-Hassani, Salim T. S.. 1001 Inventions : the enduring legacy of Muslim civilization (3rd ed. ed.). Washington, D.C.: National Geographic. pp. 44-45. ISBN 978-1-4262-0947-5. 
  10. Al-Hassani, Salim T. S.. 1001 Inventions : the enduring legacy of Muslim civilization (3rd ed. ed.). Washington, D.C.: National Geographic. pp. 44-45. ISBN 978-1-4262-0947-5.