محەممەد محەممەد فیاز
محەممەد محەممەد فیاز | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢ El Mahalla El Kubra، میسر |
مردن | ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ قاھیرە، میسر | (٨٧ ساڵ ژیاوە)
ھاوسەر | Hend Rostom |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی |
پیشە | gynaecologist، obstetrician |
پەروەردە | Faculty of Medicine Kasr Al Ainy Cairo University |
خەڵاتەکان | State Appreciation Award |
محەممەد محەممەد فیاز (عەرەبی: محمد محمد فیاض)، پزیشکێکی میسریە، یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی سەردەمی نوێی میسر لە بواری نەشتەرگەریی ئافرەتان، ژمارەیەک بەرھەم ھەبووە سەبارەت بە ئافرەت و تەندرووستیەکەی، کە ناوبانگی دەست کەوتوە.
ژیان
[دەستکاری]لە (المحلە الکبرى) لە دایک بووە لە میسر ساڵی ١٩٢٢، دەرچووی قەسڕ عەینی ساڵی ١٩٤٥، پسپۆڕ بوو لە پزیشکی مناڵبوون و ئافرەتان (Gynecology)، لە ھەمان کۆلێژ دکتۆرای بەدەست ھیناوە.[١]
گرنگی بە بوارەکەی خۆی دەدا، یانی ھەموو شتێک سەبارەت بە ئافرەت، تەندرووستیەکەی و مناڵبوونی، کتێبی زۆری نووسیوە و زۆر کۆڵینەوەشی ئەنجام داوە، زۆر گرنگیشی بە ئافرەتی سەردەمی میسڕی کۆن داوە. لە ڕۆژی دووشەممەی ٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ز لە ٨٥ ساڵیدا.[٢]
ھەڵوێست
[دەستکاری]ھەڵوێستێکی ڕوونی ھەبوو سەبارەت بە خەتەنەکردنی مێینە، کە بڵاو بوو لە وڵاتەکانی ئیفریقیا، ئەویش دژی ئەو کارە بوو کە پاشماوەی تەندرووستی و دەروونی ھەیە لەسەر ئافرەت ...، ئەم ھەلوێستەی لە کتێبی (البتر التناسلي للإناث) ڕوون کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە لە پێشەکیەکەی دا.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- (فن الولادة في مصر القديمة)
- (المرأة المصرية القديمة)
- (حياة أفضل للمرأة بعد الخمسين)
- (إعجاز آيات القرآن في بيان خلق الإنسان)
- (البتر التناسلي للإناث)
- (الجمال والتجميل في مصر القديمة)
- (دليل الطب العلاجي للأطفال)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ هند رستم ١٢ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. موقع فيلفان، بقلم محمد عبد الخالق.
- ^ رحيل الطبيب محمد فياض زوج هند رستم. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. art أونلاين.