ئیبن بەزوخ
عومەر بن عەلی بن بەزوخ قەلعی مەغریبی، ناسناوی ئەبو جەعفەر و ئیبن بەزوخ پزیشک و دەرمانساز و شاعیری موسڵمان ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ مەغریبی عەرەبی لە قەڵای بەنی حەماد لە جەزائیر، بەڵام ئەو زۆربەی ژیانی لە دیمەشق بەسەر بردووە و هەر لەوێش مردووە.[١]
ژیان[دەستکاری]
پزیشک و زانا بوو، شارەزا بوو بە دەرمانە تاکەکان و لێکدراوەکان، هەروا چاکیش بوو لە ناسینی نەخۆشی و چارەسەرکردنی، هەروەها گرنگیشی بە فەرموودەزانی داوە، شاعیریش بوو کە چەند شیعرێکی هەیە، پاشماوەی دوای خۆی جێ هێشتووە.[٢]
دوکانی عەتری هەبوو لە دیمەشق ئەمەش بە عیادەی ئێستا دەچێ، هەموو ڕۆژێک لە دوکانەکەی دادەنیشت و نەخۆش دەهات بۆ لای و ئەویش چارەسەری دەکرد و دەرمانیشی درووستدەکرد و دەیفرۆشت و سوودی بە خەڵک دەگەیاند.[٢][٣]
گرنگی بە کتێبە پزیشکیەکان دەدا و حەزی لە لێکۆڵینەو بوو بەو شتانەی کە پزیشکان باشیان کردووە لە نەخۆشی و چارەسەرەکانیان، تەمەنی زۆری بەسەربردووە، لەگەڵ تەمەن پیر دەبوو هێزی نەدەما، تا وای لێهاتبوو نەدەهاتە دوکان تەنها بە (المحفة) نەبێت.[٢] لە نزیکەی ساڵی (٥٧٥ کۆچی/١١٧٩ زایینی) لە دیمەشق.[٢]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
بەرهەمەکان[دەستکاری]
ئیبن بەزوخ بەرهەمی زۆری هەیە زۆربەیان سەبارەت بە پزیشکین:
- شەرحی کتێبی (الفصول)ـی هیپۆکرات.
- شەرحی کتێبی (تقدمة المعرفة)ـی هیپۆکرات.
- کتێبی (ذخيرة الألباء)
- (أرجوزة)
- (المفرد في التأليف من الأشباه)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "عمر بن علي بن البذوخ، أبو جعفر، القلعي - معجم أعلام الجزائر". Archived from the original on 17ی Februaryی 2017. Retrieved 14ی Augustی 2016.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا ب پ "ابن البذوخ - عيون الأنباء في طبقات الأطباء". Archived from the original on 12ی Aprilی 2015. Retrieved 24ی Mayی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ عصر الدولة الزنكية (الجزء الأول- ص 350) ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]