ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

موەففەقەددین ئەبولعەبباس، ئەحمەد بن سەدیدەددین قاسم بن خەلیفە بن یونس خەزرەجی ئەنساڕی ناسراو بە ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە[١][٢]، لە دیمەشق لە دایک بووە ساڵی (٦٠٠ کۆچی/١٢٠٣ زایینی)، گووتراویشە: لە قاھیرە ساڵی (٥٩٥ کۆچی/١١٩٨ زایینی).[٢]

موەففەقەددین ناسناوی ئەبولعەبباس بوو پێش ئەوەی ناوی باپیرەی لێ بنێن، لە دیمەشق گەورە بووە لە ژینگەیەکی پڕ لە زانستخوازی و زانیاری، زانست و پزیشکی لە دیمەشق خویندووە، درێژەشی پێداوە لە بیمارستانی نووری، ھاوڕێی ئیبن نەفیس،[٣] لە مامۆستاکانی زانای بەناوبانگ بوون، وەک ئیبن بەیتار و موھەززەبوددین دەخوار و (رضي الدين الرحبي) و (شمس الدين الكلي)، چووەتە قاھیرە لە سەردەمی ئەییوبیەکان، لەوێ پزیشکی چاویی ئەنجام داوە،[٣] ھەروەھا سوودی لە بیمارستانی ناسڕی بینیووە لە خوێندنی پزیشکی چاو، بەڵام زۆر لە میسر نەمایەوە و گەڕاوە بۆ شام. لە ساڵی (٦٦٨ کۆچی/١٢٧٠ زایینی) کۆچی دوایی کردووە لە سەڵخەد (باشووری سووریای ئێستا).

کارەکان[دەستکاری]

ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە بە کتێبی (عيون الأنباء في طبقات الأطباء) بەناوبانگ بووە، ئەم کتێبە ھەژمار دەکرێت بە یەکێ لە دایکانی سەرچاوەی مێژووی پزیشکی لای عەرەبەکان، دابەشکراوە بۆ ١٥ دەروازە، ژمارەی وەرگێڕانی گەیشتە ٤٠٠ لە گەورە زانایانی یۆنان و ڕۆمان و ھیند و عەجەم و سریان و مەسیحی و فارس و عێڕاق و شام و میسڕ و مەغریبی عەرەبی و ئەندەلوس،[٣]، بەڕاستی کاریگەری ھەبوو لە مێژووی پزیشکی و زانستی لە ڕۆژھەڵات و سەدەکانی ناوەڕاست. ھەروەھا دەگووترێ کە چەند کتێبی تری نووسیوە کە دیار نین: (حكايات الأطباء في علاجات الأدواء)[١][٢] و (إصابات المنجمين) و (معالم الأمم) و (كتاب التجارب والفوائد) کە بەرھەم نەھێنراوە.[١][٢] ھەروەھا شاعیریش بوو، کە شیعری جوانی ھەیە لە کتێبەکانی و نامیلکەکانی.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب کتێبی: عيون الأنباء في طبقات الأطباء
  2. ^ ئ ا ب پ هيكل نعمة، الياس مليحة: موسوعة علماء الطب مع اعتناء خاص بالأطباء العرب 72-74.
  3. ^ ئ ا ب پ صفحات من تاريخ التراث الطبي العربي الاسلامي، الفصل الرابع عشر لمحات عن بعض أعلام الطب العربي ص 185.