جابانی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جابانی کوردی

جابانی کوردی یان کابانی کوردی (بە عەرەبی: جابان الكردي‎) یەکێک لە یارانی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام بووە.[١] جابان بە ڕەچەڵەک کورد بووە، لە جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و بە جابانی کوردی ناسراوە. ھەروەھا لەبەر ئەوەی کوڕەکەی ناوی مەیموون بووە، ناوەکەی بووە بە ئەبوو مەیموون، ناوی جابان لە پەرتووکە بەناوبانگەکانی ھاوەڵناسیدا وەک «اسد الغابە-شێری دارستان» و ئەلئیسابە ناوی ھاتووە.[١] ئەبوونەعیمی ئەسفەھانی ناوی کوڕەکەی جابان بە مەیموونی کوردی تۆمار کردووە.[٢]، لە نێوان ساڵانی ١٢١ی کۆچی/ ٧٣٨ی زایینی و ساڵی ١٣٠ی کۆچی/ ٧٤٧ی زایینی کۆچی دوایی کردووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ابن الأثير (عز الدين علي): أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق وتعليق محمد إبراهيم البنا، محمد أحمد عاشور، محمود عبد الوهّاب فايد، دار الشعب، القاهرة، 1970م.
  2. ^ "ماڵپەڕی فەتاوای سوننەت و جەماعەت (فارسی)". Archived from the original on 6ی Marchی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ئایە لە ھاوەڵەکاندا کورد ھەبوون؟ - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-01.
  • ابن الأثير (عز الدين علي): أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق وتعليق محمد إبراهيم البنا، محمد أحمد عاشور، محمود عبد الوهّاب فايد، دار الشعب، القاهرة، 1970م.
  • سایت جامع اھل سنت و جماعت