ئەنەس کوڕی مالیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنەس کوڕی مالیک

لەدایکبوون٦١١ یان ٦١٢ز
مەرگ٧١٢ز (١٠٠ یان ١٠٣ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕبەسرە، عێراق
سەردەمسەرەتای ئیسلام
خەلافەتی ڕاشدین
خەلافەتی ئەمەوی
ناسراوە بەھاوەڵی پێغەمبەر
کارە ناودارەکان
فەرموودە
باوان
  • مالیک کوڕی نادر (باوک)
  • ئوم سولەیمە (دایک)

ئەنەس کوڕی مالیک کوڕی نادر خازرەجی ئەنساری (٦١٢–٧١٢) ھاوەڵێکی ناسراوی پێغەمبەری ئیسلامی محەممەد بوو.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

گۆری ئەنەس کوڕی مالیک لە بەسرە، عێراق

ئەنەسی کوڕی مالیک، ئەندامی خێڵی نەجاڕ لە ھۆزی خەزراجی یەثریب، دە ساڵ پێش کۆچی محەممەد لەدایکبووە. دوای ئەوەی باوکی مالیم کوڕی نادر بە نا-موسڵمانێک کۆچی دوایی کرد، دایکی بە ناوی ئوم سولەیمە دووبارە ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تازە کرد بە ناوی ئەبووتەڵحەی کوڕی سابت. نیوە برای ئەنەس لەم ھاوسەرگیرییەدا عەبدوڵڵای کوڕی ئەبوو تەلحە بوو.[٢]

کاتێک پێغەمبەر لە ساڵی ٦٢٢ گەیشتە مەدینە، دایکی ئەنەس وەک خزمەتکارێک پێشکەشی پێغەمبەری کرد.

دوای وەفاتی پێغەمبەر لە ساڵی ٦٣٢، ئەنەس بەشداری فەتحەکانی ئیسلام دەکات. دواھەمین ھاوەڵە دیارەکانی پێغەمبەر بوو کە کۆچی دوایی کرد. ئەنەس لە ساڵی ٩٣ی کۆچی (٧١٢ ز) لە بەسرە لە تەمەنی ١٠٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مەزارگە[دەستکاری]

مەزارگەی ئەنەس کوڕی مالیک دەکەوێتە شاری بەسرە لە عێراق.[٣] مەزارگەکە بە ئامێری تەقینەوە خاپوور کرا. سەرەڕای ئەوەی مزگەوت و مەزارەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و دیوارەکانی ھەمووی ڕووخاوە، بەڵام ھێشتا شوێنێکی بەناوبانگە بۆ سەردانی موسڵمانانی سوننە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ENES b. MÂLİK". TDV İslâm Ansiklopedisi (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2022-09-04.
  2. ^ "MSA West". archive.ph. 2009-05-27. Retrieved 2022-09-04.
  3. ^ "Iraqi Boys Disrespect Anas Ibn Malik (RA)'s Grave by Standing On It" (بە ئینگلیزی). 2020-03-15. Retrieved 2022-09-04.