زاکر نایک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زاکیر نایکەوە ڕەوانە کراوە)
زاکر عەبدولکەریم نایک

لەدایکبوون (١٩٦٥-١٠-١٨) ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
مومبای، ماھاراشترا، ھیندستان
نەتەوەھیند
پەروەردەبەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری
چالاکبوون١٩٩١-ئێستا
ئایینئیسلام
وێبگەIRF.net
PeaceTV.tv


زاکر عەبدولکەریم نایک (بە ئینگلیزی: Zakir Abdul Karim Naik) (لەدایکبووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ لە مۆمبای، ھیندستان) وتاربێژ و بانگخواز و کۆڕگێڕی ئیسلامیی سوننەی ھیندییە. نایک کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ئەحمەد دیدات، و ئەو بە دیداتی گەورە ناوزەند دەکرێت. پسپۆڕیی زاکر لە بواری پزیشکییە و بەکالۆریۆسی ھەیە لە نەشتەرگەری لە زانکۆی مۆمبای. ئەو لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دەستی بە کاری بانگخوازی کردووە لە زوربەی وەلاتەکان...

ژیان[دەستکاری]

زاکر عەبدولکەریم نایک لە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ لە ھیندستان لەدایک بووە. بڕوانامەی بە کالۆریۆسی ھەیە لە زانکۆی مۆمبای لە ھندستان لە بواری پزیشکی گشتی، ئێستا سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامییە لە ھندستان، قورئانی پیرۆزی بە تەواوی بە شێوەیەکی سەرسووڕھێنەر بە ژمارەی سووڕەت و ئایەت و لاپەڕە لەبەرکردووە، لەگەڵ ئەوەی زمانی عەرەبی نازانێت، ھەروەھا چوار ئینجیلەکە و چەندین کتێبی مەسیحییەکان و جوولەکەکان و بوودییەکان و ھندۆسەکانی لەبەرکردووە بە چەندین زمانەوە؛ و چەندین کۆڕی ڕێکخستووە لە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، و کۆمەڵێکی زۆر لەسەر دەستی ھاتونەتە ناو ئایینی ئیسلامەوە، خاوەنی کەناڵی «ئاشتی»یە،[١] کە لە ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقا، و ڕۆژھەڵاتی ناوین پەخشی ھەیە.[٢][٣][٤]

سەبارەت بە داعش[دەستکاری]

د. زاکیر ڕێکخراوی داعشی بە |دژە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام | ناوناوە وتیشی دوژمنانی ئیسلام داعش گەورەو بەناوبانگ دەکەن و وتی ئێمە ئەوە دەزانین کە ڕاگەیاندنەکان ئیسلام خراپ نیشان دەدەن و ھەروەھا ئامژەشی بەوە کرد کە لە قورئان ھاتووە کەسێکی بێ تاوان بکوژی جا موسلمان بێ یا نا موسلمان وەکوو ئەوە وایە ھەموو مرۆڤایەتیت کوشتبێت، من بە تەواوەتی دژی کوشتنی کەسی بێ تاوانم[٥][٦][٧][٨]

و ھەروەھا لە کاتی پەخشکردنی وتار لە قوتابخانەیەک پرسیاری لێکرا لەسەر داعش وتی ئەگەر من پێت بڵێم من سەرۆکی ئەمریکام ئایە تۆ دەچیت دەلێی سەرۆکی ئەمریکا ھاتووەتە لای ئێمە؟ نەخێر

بۆچی؟ چونکە دەلێی کەسێکی شێت ھاتووە بە خۆی دەلێ: من سەرۆکم تۆ ناڵێی سەرۆکی ئەمریکا ھاتووەتە لای ئێمە چونکە تۆ دەزانی من سەرۆکی ئەمریکا نیم بۆیە کاتێک ئەو ڕێکخراوانە دەلێن دەولەتی ئیسلام ئایە بیردەکەیتەوە کە ئەوان ئیسلام بن؟[٧]

کەوایە بۆچی دەلێی دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام؟

پێویستە بڵێی دژە دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام[٧]

لە دوبەی

لە وتارێکی تر کە لە دوبەی پێشکەشی کردبوو ناکرێ بڵێین دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام چونکە ئەوان خەلکی بێ تاوان دەکوژن وتی دەبێ بڵێن دژە دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ھەروەک لە قورئانیش ھاتوە ئەوەی کەسێکی بێ تاوان بکوژێ وەکوو ئەوە وایە ھەموو مرۆڤایەتی کوشتبێت ئەوەی کەسێک ڕزگار بکات وەک ئەوە وایە ھەموو مرۆڤایەتی ڕزگار کردبێت[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Peace TV
  2. ^ Peace TV Bangla
  3. ^ Peace TV Urdu
  4. ^ Peace TV Chinese
  5. ^ ئ ا Shaaban, Ahmed (17 June 2016). "Islam is being damaged by media: Dr Zakir". Khaleej Times. Archived from the original on 18 July 2016. Retrieved 20 July 2016.
  6. ^ Daccan Chornicle (6 July 2016). "Preacher Zakir Naik, followed by Dhaka attackers, calls ISIS 'un-Islamic'". Archived from the original on 11 July 2016. Retrieved 17 July 2016.
  7. ^ ئ ا ب لە کاتی پەخشکردنی وتارەکەی لە مالیزیا
  8. ^ DR ZAKIR NAIK'S VIEW ON 'ISIS' KILLING INNOCENT HUMAN BEINGS