خالید کوڕی سەعد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خالید کوڕی سەعد کوڕی عاس ھاوەڵێکی پێغەمبەری ئیسلامی محەممەد بووە و ژەنەڕاڵ بووە لەژێر دەستی خەلافەتی ڕاشدین.[١]

خالید کوڕی سەعد

مەرگ٦٣٤ز
ناسراوە بەھاوەڵی پێغەمبەر


یەکێک بووە لە ئەندامانی بەنو ئومەیەی قوڕەیش. خالید پێش ساڵی ٦١٣ی زایینی لەگەڵ عەمری برای موسڵمان بوون.[٢] لەگەڵ حەمانییەی ھاوسەری کۆچیان کرد بۆ حەبەشە، لەوێ لەشوێنی ئوم حەبیبە ڕۆڵی دەگێڕا کاتێک ئوم حەبیبە هاوسەرگیری لەگەڵ محەممەد کرد لەکاتێکدا لە حەبەشە بوو.[٣]

لە ساڵی ٦٣٣ی زایینی لەلایەن ئەبوبەکرەوە وەک فەرماندەی ھەڵمەتی سوریا دەستنیشانکرا.[٤]لە ساڵی ٦٣٤ی زایینیدا لەگەڵ ئوم حاکم کچی حاریس کوڕی ھیشام ھاوسەرگیری کردووە لە ئێوارەی پێش شەڕی مەرج سەفەر، لە شەڕەکەدا کوژراوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Martindale, J. R. (1992-10-15). The Prosopography of the Later Roman Empire 2 Part Set: Volume 3, AD 527-641 (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-20160-5.
  2. ^ The Calcutta Review (بە ئینگلیزی). 1855.
  3. ^ IslamKotob. Companions of the Prophet (بە ئینگلیزی). Islamic Books.
  4. ^ Muir, Sir William (1883). Annals of the Early Caliphate: From Original Sources (بە ئینگلیزی). Smith, Elder & Company.
  5. ^ Balādhurī, Aḥmad ibn Yaḥyá (2002). The Origins of the Islamic State: Being a Translation from the Arabic Accompanied with Annotations, Geographic and Historic Notes of the Kitâb Futûḥ Al-buldân of Al-Imâm Abu-l ʻAbbâs Aḥmad Ibn-Jâbir Al-Balâdhuri (بە ئینگلیزی). Gorgias Press. ISBN 978-1-931956-63-5.