بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن کەتانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن کەتانی
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٩٥١
کۆردۆبا (ئیسپانیا)، ئیسپانیا
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٠٢٩(١٠٢٩-٠١-٠١) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
سەرەگۆسا، ئیسپانیا
پیشەپزیشک

ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد بن ئەلحەسەن بن ئەلحوسەین قورتوبی ناسراو بە ئیبن کەتتانی پزیشکی موسڵمان و شاعیر و فەیلەسووفی ئەندەلووسی خەڵکی قورتوبە. پزیشکیی لە مامی (محمد بن الحسین) وەرگرتووە،[١] نامیلکەی زۆری نووسیووە سەبارەت بە پزیشکی، ھەروا لە وێژەش کە بەناوبانگترینیان (نُقط العروس)ە،[٢] لۆژیکیشی لە چەند زانایاەک وەرگرتووە لەوانە مەجریتی، ھەروەھا لە زانستەکانی فەلسەفە و ئەستێرەناسیدا،[١] لەگەڵ ئەوەی کە شاعیر و وێژەییشە.[٣]

ئیبن کەتتانی خزمەتی (المنصور بن أبی عامر) و کوڕەکەی (عبدالملک المظفر باللە) کردووە، لە سەردەمی فیتنەی ئەندەلوس چووەتە سەرەگۆسا،[١] چەند کتێبێکی نووسیوە بەناوبانگترینیان (محمد وسعدی)[٤] و (کتاب التشبیھات من أشعار أھل الأندلس)[٣] و (معالجة الأمراض الخطرة البادیة علی البدن من الخارج) ئەوەی کۆتایی لە کتێبخانەی نێودەوڵەتی بۆ زانستی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەڵگیراوە،[٥] ئیبن وافیدیش مەدحی کردووە: بیروھۆشی ورد بوو، (تێگەیشتوو، زیرەک، یەکتاپەرست و یادکەرەوە، ھەروەھا دەوڵەمەند)[١] لە ساڵی ٤٢٠ی کۆچی وەفاتی کردووە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 ابن أبی أصیبعة 1882, p. 45
  2. ابن خلکان 1972, p. 326
  3. 1 2 3 «المکتبة الشیعیة - الأعلام للزرکلی - ابن الکتانی». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. الضبی، p. 67
  5. Emilie Savage-Smith, The Oriental Institute, University of Oxford, Islamic Medical Manuscripts at the National Library of Medicine

کتێبنامە

[دەستکاری]

ابن خلکان، أبوو العباس أحمد بن محمد بن إبراھیم بن أبی بکر (١٩٧٢). وفیات الأعیان وأنباء أبناء الزمان. دار الکتب العلمیة، بیروت.

السعدی الخزرجی، موفق الدین أبی العباس أحمد بن القاسم (١٨٨٢). عیون الأنباء فی طبقات الأطباء. المطبعة الوھابیة.

الضبّی، أحمد بن یحیی (١٩٦٧). بغیة الملتمس فی تاریخ ڕجال أھل الأندلس. دار الکاتب العربی.