ئیبن مەلکا بەغدادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبولبەرەکات ھیببەتوڵڵا بن عەلی بن مەلکا بەغدادی پزیشک و فەیلەسووفێکی موسڵمان بوو.

ژیان[دەستکاری]

ئیبن مەلکا لە ساڵی (٤٨٠ی کۆچی/١٠٨٧ی زایینی) لە خێزانێکی جولەکە لەدایک بووە، بەڵام بووەتە موسڵمان و ھەوڵی بۆ دا تا بوو بە یەکێ لە زانایانی زانستی بەکاربراو، ئیبن مەلکا ھەر لە منداڵیەوە گرنگی بە پزیشکی داوە، ھەتا ئەو وایلێھاتبوو دادەنیشت لە دیار دەرگای گەورەی پزیشکان لە سەردەمەکەی (الحسن سعيد بن هبة الله بن الحسين) گوێی دەگرت لە شەرح بۆ قوتابیەکانی تا فێری پزیشکی بێت، (الحسن) لە گەورە پزیشکانی ئەو سەردەمە بوو، ژمارەکی زۆر قوتابی ھەبوو ڕۆژانە دەھاتن بۆ لای تا فێر ببن، پێی ناخۆش بوو کە جولەکەیەک لە مەجلیسەکەی دابنیشێت، ئیبن مەلکاش دەیویست کە لەو فێر ببێت، بە ھەموو ڕێگەیەک ھەوڵی بۆدا، بەڵام نەیتوانی، بەڵام لەلای دەرگاکەی دادەنیشت و گوێی دەگرت، ھەر شتێکی گوێ لێ بووبایە زوو تێیدەگەشت. جا ڕۆژێکیان شێخ وتووێژی لەگەڵ قوتابیەکانی دەکرد سەبارەت بە بابەتیک بۆ ئەوەی وەڵامی دەستەکەوێ، بەآم ئەوە قوڕس بوو لەسەر شێخ و قوتابیەکانیشی، ھەر بەردەوام بوون لە وتووێژ سەبارەت بەمە تا ئیبن مەلکا شیکاری کرد و وەڵامی دایەوە. دوایی نزیکەی ساڵیک بە ھەمان شێوە کێشەیەک ھەبوو بۆ شێخ و دوویارە ئەبولبەرەکات وەڵامی داوە و شێخ سەرسوڕمان بوو بە زیرەکیەکەی، جا بوو بە یەکێ لە قوتابیە ھەرە زیرەکەکانی، ھەروەھا ئەو بە فەیلەسووفی عێڕاقیەکان دەناسرا لە سەردەمەکەی خۆیدا. لە ساڵی (٥٦٠ـی کۆچی/١١٦٥ـی زایینی).

بەرھەمەکان[دەستکاری]

مێژوونووسان سەریان سوڕ ماوە سەبارەت بە زیرەکی ئیبن مەلکا، کە ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە وتویەتی: «پۆلێنەکانی لە ئەوپەڕی چاکیدا بوو، کە گرنگی زۆری بە زانست دەدا …» ئەند تنونەیەک لە بەرھەمەکانی:

  • کتێبی (المعتبر في الحكمة) چەند بەشێکە، لە گرنگترین بەرھەمەکانیەتی، تێیدا باسی ڕوەک و گیانەوەری کردووە، ھەروا حیکمەتی خوایی، و سروشت، بەشی یەکەمەی لە حەیدەر ئاباد چاپ کراوە ساڵی ١٣٥٧ـی کۆچی.
  • وتارێک سەبارەت بە ھۆکاری دەرکەوتنی ھەسارەکان لە شەودا و بزر بوونی لە ڕۆژدا.
  • کورتەیەک لە شەرحی قسەکانی گالێن.
  • کتێبی (الأقراباذين) لە سێ وتار.
  • وتاری (أمين الأرواح).
  • نامیلکەیەک سەبارەت بە ئەقڵ.
  • کتێبی (النفس).
  • کتێبی (التفسیر).

ئیبن مەلکا و دەروونناسی[دەستکاری]

گرنگی بە دەروونناسیش داوە، کە چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەکان خەڵکی دەکرد، زۆر بە ڕاستخوازانە دەیکرد کە چەند زانایایەکی سەردەمی نوێ پێی سەرسوڕمان بوون، ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە گێڕاویەتیەوە کە کەسێک لە بەغداد نەخۆشی (Melancholia)ی ھەبوو، کە وایدەزانی کە کاسێکی لەسەر سەرە و لێی نابێتەوە، کە ھەمووجارێک کە دەڕۆیشت بە سەبری دەڕۆیشت …، ھەر بەو نەخۆشیە ماوە تەنانەت چەند پزیشکێکیش ھەوڵیان بۆ داوە بەڵام سوودی نەبوو، تا ھینایان بۆ لای ئیبن مەلکا، جا بیری کردەوە و زانی کە ھیچ چارەیەک نەماوە تەنھا بە چارەسەرە خەیاڵیەکان یان بە فێڵ، بە خێزانەکەی وت کە لە ماڵ بووم بیھێنە بۆ لام، جا فەرمانی بە یەکێک لە یارمەتیدەرانی کرد کە کاتیک قسەی لەگەڵ دەکەم دارێک ھەڵگرێ و لەسەری بدات گوایە دەیەوێ ئەو کاسە بشکێنێ کە وادەزانێ لەسەر سەریەتی، فەرمانی بە یەکیکی تریش کرد کە کاسێک ھەڵبگرێ بۆ ئەوەی کە ئەوەی تر دارەکەی لەسەری دا یەکسەر ئەویش کاسەکە فڕێ بداتە سەر زەوی گوایە کاسەی سەر سەریەتی، جا ئیبن مەلکا لە ماڵەوە بوو نەخۆشەکە ھات و قسەی لەگەڵ دەکرد، ئاماژەی بۆ یارمەتیدەرەکە کرد بەبێ ئاگای نەخۆشەکە، وە وتی واللھ پێویستە ئەو کاسەی سەر سەرت بشکێنم و لەکۆڵتی بکەمەوە، جا دارەکەی لە سەری دا و یارمەتیدەرەرکەی تریش کاسەکەی فڕەدا سەر زەوی و دەنگێکی گەورەی لێوە ھات و شکا و پارچە بوو، جا کاتێک نەخۆشەکە ئاوڕی داوە و کاسە شکاوەکەی بینی و تێبینی نەکرد کە کاسەکە تەنھا خەیاڵی خۆی بوو، وە چاک بۆوە. ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە سەبارەت بەم بەسەرھاتە وتویەتی: ئەوەش دەروازەیەکی گەورەیە لە چارەسەر، وە ئەم شتانە بەسەر چەند کەسانێک دا ھاتووە وەک گالێن و بێجگە لەویش لە پزیشکان.

بوێریەکەی لە چارەسەر کردن و نەشتەرگەری[دەستکاری]

ئەبولبەڕەکات بەناوبانگ بوو بە بوێریەکەی لە چارەسەری نەخۆشی، کردنی نەشتەرگەریە مەترسیدارەکانی ڕەت نەدەکردەوە، ھەروا ئامۆژگاری قوتابیەکانیشی دەرکرد بەوەی کە ئەگەر پزیشک پێی وابوو کە نەشتەرگەریەکە چارەسەر نابێت ئەوا با بە نەخۆشەکە نەڵێت کە وایە، چونکە ئەوە وای لێدەکات بترسێت و ترسەکەش لەوانەیە کاریگەری لە چارەسەری ھەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]