شەرەفەددینی توسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەرەفەددینی توسی ناوی تەواوی شەرەفەددین موززەفەری کوڕی محەممەد کوڕی مززەفەر توسی (مردووە لە ساڵی ١٢١٣ بۆ ١٢١٤)[١] گەردوونناس و بیرکاریزانێکی فارس بوو لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

توسی لە شاری توس لە ئێران لەدایکبووە. چەندین وانەی لەسەر بابەتی لە بیرکاریدا لەسەر زانستی ژمارەکان و خشتە گەردوونییەکان و ئەستێرەناسی لە شارەکانی حەلەب و موسڵ وتووەتەوە. باشترین قوتابی کەمالەددینی کوڕی یونس بوو. دواتر کەمالەددینی کوڕی یونس دەستی کرد بە ناساندنی شەرەفەددینی توسی کە ئەو کاتە یەکێک بوو لە هەرە بەناوبانگترین زانا ئیسلامییەکانی ئەو سەردەمە. لەو کاتەدا توسی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە زاستی بیرکاریدا وەکو مامۆستایەکی سەرکەوتوو هەر لەبەر ئەوە چەندین کەسی ئەو کاتە ڕێگایەکی زۆریان بڕیوە و هەوڵیانداوە ببنە قوتابی لەلای.






سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • https://en.wikipedia.org/wiki/Sharaf_al-Dīn_al-Ṭūsī
  • O'Connor, John J.; Robertson, Edmund F., "Sharaf al-Din al-Muzaffar al-Tusi", MacTutor History of Mathematics archive, University of St Andrews.
  • Berggren, J. Lennart (1980). "Al-Tūsī, Sharaf Al-Dīn Al-Muzaffar Ibn Muhammad Ibn Al-Muzaffar". Dictionary of Scientific Biography. Charles Scribner & Sons. Archived from the original on 24ی Septemberی 2015. Retrieved 7ی Augustی 2015. {{cite encyclopedia}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ arvnb|Berggren|1980