سینانی کوڕی فەتحی حەڕانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سینانی کوڕی فەتحی حەڕانی
ناوی تەواوسینان کوڕی ئەبی فەتحی حەڕانی
مردنزولقەعدەی ٣٣١ی کۆچی/٩٤٢ی زایینی

سینان کوڕی ئەبی فەتحی حەڕانی، بیرکار و گەردوونناسی موسڵمان، لە کتێبە مێژووییەکان و زانیارینامەکان باسی ژیانی و فێربوونی نەکراوە تەنھا ئەوە زانراوە کە لە شاری حەڕانەوەیە. پاشماوە زانستیەکەی ھێشتا نوسراوە لە کتێبخانە عەرەبیەکان و ئیسلامیەکان و ڕۆژاواییەکان، سینان لێھاتوو شارەزا بوو لە بیرکاریدا، حەزی لە داھێنان بوو لە ئەو ڕێگایانەی کە ژمێرە وجەبری تێدا ئەنجام دەدرێت، ھەروا بۆ تۆمار کردنی پەیوەندی نێوان بنچینە زانستیەکانی ژمێرە و جەبر لە کرداری ماتماتیکی یەکخراودا، ئەمانەش ڕوون دەبێتەوە لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکانی.

نمونەیەک لە کارەکانی[دەستکاری]

ڕێگەیەکی نوێی داھێناوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردارە ماتماتیکیانەی پەیوەندیان بە لێکدان و دابەشکردنەوە ھەیە لە ڕێگەی کۆکردنەوە و کەمکردن پێش زانا ڕۆژاواییەکانی سەردەمانی دوایی وەکو جۆن ناپیێر و جۆست بۆرجی، و ئەمە ئەو ڕێگەیەیە کە ئێستا ژمێریارەکان پشتی پێ دەبەستن، ئەمەش لە کتێبەکەی (الجمع والتفریق).

گرینگترین کتێبەکانی[دەستکاری]

  • (الجمع والتفريف)
  • (حساب المكعبات)
  • (حساب الوصايا)
  • شەرحی کتێبی (المقابلة والجبر) لە نووسینی خەواریزمی.
  • (التخت) ئەمەش کتێبێکە لە ژمێریاریی ھیندی.

سەرچاوە[دەستکاری]

لفلي سمايل-سنان بن الفتح الحراني