ئەبووحەنیفە دینەوەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبووحەنیفەی دینەوەریەوە ڕەوانە کراوە)

ئەبو حەنیفەی دینەوەری(٨٢٨- ٨٩٨) ناوی تەواوی ئەبوو حەنیفە ئەحمەد کوڕی داودی کوڕی وەنەندی دینەوەریە. دینەوەری ڕوەکناس، مێژوونووس، بیرکار و ئەستێرەناسی کوردە کە لە دینەوەر لە دایک بووە. ھەروەھا کە دیارە ناوی باپیری وەنەندە کە ناوێکی کوردییە. دینەوەری بۆ خوێندن ڕۆشتوەتە ئەسفەھان، کووفە و بەسرە.

کارەکان[دەستکاری]

دینەوەری زیاتر وەکوو ڕوەکناسێکی گەورە دەناسرێ. یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی کتاب النباتە (واتە کتێبی ڕوەک) کە بەرھەمی لێکۆڵینەوەی خۆی لە سەر گیاکانە و ناوی زۆرێک گیای تێدا کۆکردوەتەوە کە پێشینیان لە سەر بازێکیان زانیارییەکیان نەبووە. زۆرێک لە زانایانی ڕوەکناسی ئەم کتێبەیان وەکوو سەرچاوەیەک بە کار ھێناوە. دینەوەری ھەروەھا لە مێژوودا کتێبێکی بە ناوی اخبارالطوال لێ بە جێ ماوە کە لە سەدەی نۆزدە و بیستدا لە ئەورووپا بە زمانی فەڕەنسی لە چاپ دراوەتەوە. ئەو ھەروەھا کتێبی انساب الاکرادی (ڕەچەڵەکەکانی کوردەکان) لە سەر مێژوو و بنەڕەتی کوردان نووسیوە کە ئێستە نادیارە. بەمجۆرە ئەو یەکەم کەسە کە لە سەر مێژووی کوردان کتێبی نووسیوە و لە کەسانی وەک شەرەفخانی بەدلیسیش پێش دەکەوێ. عەبدوڕەحمانی سۆفی ئەستێرەناسی ئێرانی کە نزیکی پەنجا ساڵ لە دوای مردنی دینەوەری، لە سڵی ٩٤٦ ز دا سەردانی شاری دینەوەر دەکات، دەڵێت کە خۆی ژووری ئەستێرەناسیی ئەبوحەنیفەی بینیوە و دەگێڕێتەوە کە دەزگاکانی هێشتا لە لایەن قوتابیە بەتەمەنەکانیەوە بەکاردەهێنران و لە ڕاستیدا چەند سەدەیەک دوای خۆی هەر بەکارهاتووە هەتاوەکو هاتنی مەغۆلەکان کە کۆتایی بە گرنگی دینەوەر هێنراوە و بایەخی ئەو شارە دێرینە کوردیەی کەمکردۆتەوە. هەروەها سۆفی شیرازی کە کتێبی کەشناسیەکەی دینەوەری دەبینێت، بە یەکێک لە باشترین کتێبەکان لەو بوارەدا ناوی لێ دەبا.

نووسراوەکان[دەستکاری]

  • کتاب تفسیرالقران
  • کتاب‌الانواء
  • کتاب‌ انساب الاکراد
  • کتاب اصلاح‌المنطق
  • کتاب لحن‌العامه
  • کتاب‌الفصحا
  • کتاب حساب‌الدور والوصایا
  • کتاب‌الزیج
  • کتاب‌النبات
  • کتاب‌الجبر والمقابله
  • کتاب جواهرالعلم
  • کتاب‌الرد علی رصدالاصبهانی
  • کتاب‌الشعر و الشعراء
  • کتاب‌التاریخ
  • کتاب اخبارالطوال
  • کتاب فی‌حساب‌الخطائین
  • کتاب‌البلدان
  • کتاب‌القبلة والزوال
  • کتاب‌البحث فی‌حساب‌الهند
  • کتاب‌الجمع والتفریق
  • کتاب نوادرالجبر

سەرچاوەکان[دەستکاری]