شەڕی سەفین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕی سەفین ئەم شەڕە لەدوای شەڕی جەمەل بەیەک ساڵ ولەساڵی ٣٧ی کۆچی لەشوێنێک بەناوی صفین کەدەکەوێتە کەناری ڕۆژاوای رووباری فورات ڕوویداو ھۆکارەکەشی بەھۆی کوشتنەکەی عوسمان کوڕی عەفانبوو کەماوەیەکی زۆر بەسەر کوشتنەکەیدا تێپەڕی بوو بکوژەکانیش سزا نەدرابوون بۆیە کۆمەڵێک لەمەکەوە کەدیارترینیان نوعمان کوڕی بەشیر بوو کراسەکەی عوسمانی ھەڵگرت کەبەخوێنەکەیەوە ھەڵگیرابوو پەنجەکانی نانلەشی پێدا ھەڵواسیبوو کەنانلە ئەو ژنەیە کەویستبووی دەستی ئەوانە بگرێت کەھاتبوون بۆ کوشتنی عوسمان کە شمشێرەکەیان دەگرێت وئەوانیش ڕای دەکێشن پەنجەکانی لێ دەبێتەوەو ئەوانیش ئەم پەنجانەیان تائەوکاتە ھەڵگرتبوو لەورۆژەدا بەکراسەکەی عوسمانیاندا ھەڵواسیبوو بردیان بۆ معاوییە وئەویش لەسەر مینبەری مزگەوتەکەدا پێشانی نوێژکەرانی دەدات جەماوەرەکەی پێ دەوروژێنێت، عەلی کوڕی ئەبووتالیب لەوکاتەدا خەلیفەدەبێت وبڕیاردەدات معاوییە لەسەر کارلابدات کەوالی شام بووە بەڵام موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان بڕیارەکە ڕەت دەکاتەوە. لەم سەروبەندەدا معاوییە وھەندێک لەلایەنگرانی دەڵێن ئێمە بەیعەت بەوکەسە نادەین کەداڵدەی بکوژانی عوسمانی داوە وئەگەر ئەیەوێ ئێمە بەیعەتی بدەینێ دەبێ بکوژانی عوسمان سزابدات، عەلی کوڕی ئەبو تالیب ھەوڵی زۆری داوخەڵکێکی زۆری ناردە لای معاوییە بەڵام معاوییە وەڵامی عەلی ناداتەوە، تارۆژێک کەسێک دێتە لای عەلی ونوێنەری معاوییە دەبێت بەعلی دەڵێ تۆ لەشەست ھەزار پیاوی ئایینیت نەپرسییەوە کەلەبەردەم کراسەکەی عوسماندا گریان لەدیمەشق، بەڵام عەلی وتی من لەبەرامبەر خوێنی عوسماندا بێ تاوانم وتێگەیشت کەمعاوییە شەڕی دەوێت بۆیە داوای لەقەیسی کوڕی سەعد کردکە لە میسر ەوە خەڵک کۆبکاتەوە و دەبوو موسای ئەشعەری لە کوفە ئامادەسازی بکات وداوای لەعوسمانی کوڕی حونەیف کرد کە کار بۆ کۆکردنەوەی خەڵک بکات وبەرەو شام بەرێ کەوتن ومحمد کوڕی حەنەفی کرد سەرلەشکرو عەبدوڵڵا کوڕی عەباسی کردە سەرکردەی دەستە ڕاست و عومەر کوری ئەبو سەلمەشی کردە سەرکردەی دەستەچەپی لەشکرەکەی وبەرەو شام بەرێکەوتن، بەڵام کە معاوییە ئەمە دەبیستێ ئەویش سوپاکەی بەرەو سفین دەبات ومەزەندە دەکرێت کەسوپاکەی عەلی کوڕی ئەبو تالیب ١٣٠ی ھەزار جەنگاوەر بوبن وسوپاکەی معاوییەش ٨٠ ھەزار جەنگاوەر بوبن دوای چەند شەرێک لە نێوانیان معاوییە ھەستی بەوەکرد کەبەرگەی سوپاکەی عەلی ناگرێت، بۆیە ھەستان بەھاندانی خەڵک بۆ ناوبژیوانی وعەلیش ڕازی بوو شەرەکە کۆتایی ھات وھەردوو سوپاکە گەرانەوە ناوچەکانی خۆیان ولەکۆتاییدا حەفتاھەزار کەس لەھەردوو لا کوژران، ٤٥ ھەزار لەسوپاکەی معاوییە - ٢٥ ھەزاریش لەسوپاکەی عەلی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

شەڕی جەمەل

سەرچاوەکان[دەستکاری]