مالیک کوڕی ئەنەس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مالیکی کووڕی ئەنەس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مالیکی (ڕوونکردنەوە).


ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس
ناو: ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس
ناوی تەواو: ئەبووعەبدوڵڵا مالیک کوڕی ئەنەس کوری ئەبووعامر
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٩٣ی کۆچی، ٧١٥ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون: مەدینە،  عەرەبستانی سعوودی
ڕێکەوتی مردن: ١٧٩ی کۆچی، ٧٩٦ی زایینی
شوێنی مردن: مەدینە،  عەرەبستانی سعوودی
مەزھەب: مەزھەبی مالیکی
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: فەرموودە و فیقھ
دانراوەکان: الموطأ
شوێنەواگری: نافیع، ئیبن شەھاب زەھری، جەعفەر سادق، ھیشام کوری عەرووە
کارتێکەری: ئەبوویوسف، ئیمام شافعی، سوفیانی سەوری، ئەوزاعی

ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس، ٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە، مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، لە دایکبووە ساڵی ٩٣ک ساڵی کۆچی دوایی ئەنەسی خزمەتکاری پێغەمبەر.

نەژاد و مناڵەکانی[دەستکاری]

ئەبووعەبدوڵڵا مالیک کوڕی ئەنەس کوری ئەبووعامر کوری عەمر کوری حارس، و دایکی ناوی ئەلغالیەی کچی شەریکی کوڕی عەبدول ڕەحمان)ە, خۆی دە فە رموێت کە بچوک بووم بە دایکم وت: دایە گیان ڕێم بێ دەدەیت بچم بۆ داواکردنی زانست؟ دایکم وتی وەرە باجل و بە رگی داواکاری زانستت بکەمە بەر. بێی وتم بڕۆ بۆلای ڕەبیعە لە بێشدا دە بێ فێری ئەدە ب و ڕەوشت بیت ئینجا فێری داوای زانست بە.

باپیری ئیمام مالیک لە گەورەکانی شوێنکەوتووەکان بووە و فەرموودەی لە عومەر و عائیشە و تەڵحە و ئە بوھورەیرە و حەسسانی کوری سابت گێڕاوەتەوە, ئیمام چوار کور و کچێکی ھەبووە.

ژیانی[دەستکاری]

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

شێوەی ئیمامی مالیک، مرۆڤێکی درێژی بە ھێزبووە ڕەنگی چاوەکانی شین بووە، کەم پێدەکەنی لەسەر ئەنگوستیلەکەی نوسرابوو (حسبنااللە ونعم الوکیل) لە ساڵی (٩٣)ی کۆچی لە شاری (مەدینە) لەدایکبووە، لە خیزانێکدا گەورە بوو کە سەرگەرم بوون بە زانستی فەرموودەوە، ھەر لە مناڵیەوە دەستی کرد بە داواکردنی زانست بە کاریگەری ئەو ژینگەیەی تیایدا ئەژیا،

قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە و پاشان ڕوویکردۆتە لەبەرکردنی فەرموودە و سەرەتا تەنھا لای ئیبن ھورمز دەرسی وەرئەگرت، پاشان لای نافیع مەولای ئیبن عومەر و زانستێکی زۆری لێوەرگرت، ھەروەھا لای ئیبن شەھاب ھورمزی وەریگرتووە کە یەکەم کەس بووە فەرموودەی نوسیوەتەوە لە مەدینەدا، لە مؤتەی مالیکدا ١٣٢ فەرموودەی لە فەرموودەکانی ئیبن شەھاب گیڕاوەتەوە ھەروەھا لە جەعفەری سادق فەرموودەی گێڕاوەتەوە. و ژمارەی مامۆستاکانی گەیشتۆتە نزیکەی ٣٠٠ لە شوێنکەوتووان و ٦٠٠ لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووان.

کۆڕەکانی فەتوا[دەستکاری]

خەڵک لە کۆڕەکانیدا دائەنیشتن بۆ داواکردنی زانست کاتێک لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بوو بەڵام فەتوای نەدا تاکو ڕاوێژی بە حەفتا زانای مەدینە کرد و لە تەمەنی چل ساڵیدابوو.

گەڕانی بەدوای زانست و زانیاریدا[دەستکاری]

لە پێغەمبەر محەمەدەوە گێڕدراوەتەوە لە فەرموودەیەکدا فەرموویەتی "ليضربن الناس أكباد الإبل في طلب العلم, فلا يجدون عالما أعلم من عالم المدينة" واتە؛ خەڵک جگەری حوشتر بدەن بۆ داواکردنی زانست، زانایەک نادۆزنەوە زاناتر بێت لە زانای مەدینە، ووتراوە مەبەست لێی ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەسە. گەڕانێک زۆر گەورە ئەگەڕا بە دوای فەتوادا پرسیاری زۆری لێدەکرا و وەڵامی کەمی ئەدایەوە، و بە ساڵ بیری لە باسێک دەکردەوە پێش ئەوەی ڕای خۆی بڵێت.

ڕێزنانی لە زانست و فەرموودە[دەستکاری]

لە ڕێزنانیدا بوو بۆ زانست قسەی نەئەکرد بە دەست نویژ نەبووایە نە قسەی ئەکرد و نەیئەنووسی و فەزڵی ھیچ شوێنێکی نە ئەدا بەسەر مەدینەدا.

بەھرەکانی[دەستکاری]

خوا بەھرەوەری کردبوو لە زۆر ڕووەوە لەوانە؛

  • لەبەرکردن؛ ئەڵێن کە ئیمام زۆر بیرتیژبووە و تەنھا لە یەک کۆڕی دانیشتندا زیاتر لە چل فەرموودەی لەبەرکردووە.
  • خۆڕاگری و بە ئارامی
  • دڵسۆزی لە داواکردنی زانستدا بۆ نزیکبوونەوە لە خوا.
  • گەڕانێکی باشی ھەبووە لە گێڕانەوەی فەرموودەدا، و وردبینی تیاکردوون وئەوی زۆر دڵنیا و جێگیر نەبووبێت نەیگێڕاوەتەوە.
  • کەسایەتی ناسی و خۆشەویستی.

دەربارەی ئیمام ووتراوە[دەستکاری]

  • ئە بووعو بەدیلای مە قدیسی فە رموویەتی: مالیک ئیمامێکی فەرمودەناسی گەورە و بێشەوای شاری مەدینەیە.
  • نەسائی فە رموویەتی: یەکێک لە پارێزەرانی فەرموودەکانی بێغەمبەر ئیمامی مالیکە.
  • ئە بوویوسف فەرمویەتی: کە سم لەوسیانە زاناتر نەبینیوە (ئەبووحەنیفە و مالیک و ئیبن ئەبوولەیلا)
  • ئە سەدی کوڕی فوراد فەرموویەتی: ئەگەر دەتەوێ ڕەزامەندی خودا بە دەست بھێنی بەدوای ئیمامی مالیک بکەوە.
  • ئیبن موبارەک فەرموویەتی؛ ئەگەر پێم بڵێن پێشەوایەک بۆ نەتەوە ھەڵبژێرە، ئەوا ماڵیک ھەڵئەبژێرم.
  • یەحیای کوری سەعید فەرموویەتی؛ مالیک پێشەوای باوەردارانە لە فەرموودەدا.

لەووتەکانی ئیمام[دەستکاری]

  • ئەکەر پیاو مەدحی خۆی کرد جوانی دەم وچاوی ئەڕواو نامێنێ.
  • لەڕۆژی قیامەتدا مرۆڤ بە ھەردوچاوی خۆی جوانی خوای گەورە دەبینێ.
  • زانست نورێکە خوای گەورە لە ناودڵی مرۆڤ دایدەنێت، زانست بەزۆری ڕیوایەت کردن نییە.

مامۆستاکانی[دەستکاری]

زانستی لە کەسانی زۆر وەرگرتووە، گرنگترینیان؛

  • ئیبن ھورمز
  • ئەبو زناد
  • نافیع
  • ئیمام جەعفەری سادق
  • ڕەبیعە موحسین
  • ئیبن شەھاب
  • ئەلئەنساڕی
  • یەحیا کوری سەعید
  • سەعید مفبری
  • عامر کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی زوبەیر
  • ئیبن منکدر
  • عەبدوڵڵا کوڕی دینار

فێرخوازەکانی[دەستکاری]

زۆربەی پێشەواکانی لە سەردەمی ئیمام مالیکدا دەرکەوتوون فێرخوازی بوون، و لە ھەموو لایەکەوە خوێنکاری ھەبووە و و حەجاجەکان سەردانی مزگەوتی پێغەمبەریان ئەکرد و لە دەوری دادەنیشتن و زانستیان لێ وەردەگرت، و زەھبی ئاماژەی پێداوە کە نزیکەی ١٤٠٠ فێرخوازی ھەبووە، لەوانە؛

  • ئیمام شافعی
  • عەبدول ڕەحمان کوری قاسم
  • عەبدوڵڵا کوری وەھب
  • ئەسھەب کوری عەبدول عەزیز قەیسی
  • ئەسەد کوری فورات
  • عەبدول مەلیک کوڕی عەبدول عەزیز ماجشون. ...ھتد.

دانراوەکانی[دەستکاری]

مؤتە (الموطأ) لە گرنگترین دانراوەکانیەتی کە بە دەستی خۆی نووسیویەتی نزیکەی چل ساڵ سەرگەرمی نووسینی بوو، و ھەموو پێشەواکان دانیان پێدا نابوو بە یەکەمی لە ناو ھەموو کتێبەکانی فەرموودەدا لە سەردەمی خۆی و دوای سەردەمەکەی تا سەردەمی ئیمامی بوخاری.

ئیمام شافعی فەروویەتی؛ لەسەر ڕووی زەوی کتێبێک دەرنەکەوتووە لە دوای کتێبی خوا ڕاستتر بێت لە کتێبەکەی مالیک، و ئەم ووتەیەش پێش دەرکەوتنی بوخارییە. و ئیمامی بوخاری فەرموویەتی؛ ڕاستترین موسنەد مالیکە.

  • الرد علی القدریة.
  • رسالة فی القدر.
  • کتاب النجوم والحساب مدار الزمن.
  • رسالة فی الأقضیة، لە ١٠ بەشدا.
  • تفسیر غریب القران.
  • کۆمەڵێک نامەی فیقھی، نزیکەی ٣٦ ھەزار بابەتی لێ گێڕدراوەتەوە و ناونراوە بە (المدونة الکبری).

وەفاتکردنی[دەستکاری]

دوای ژیانێکی درێژ و پڕ لە زانست مالیکی کوری ئەنەس کۆچی دوایی کرد لە ڕەبیعولئەوەلی ١٧٩ک بەرامبەر ٧٩٥ز، لە تەمەنی ھەشتا و سێ ساڵیدا، ئەمیری مەدینە نوێژی لەسەرکرد و بەشداری کرد لە مەراسیمی دفن و ناشتنیدا، نیژرا لە بەقیع.

ئەم بابەتانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]