نەسائی
| ئیمام نەسائی | |
|---|---|
| ناو: | ئیمام نەسائی |
| ناوی تەواو: | ئەحمەد کوڕی شوعەیب |
| ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ٢١٥ی کۆچی |
| شوێنی لەدایکبوون: | |
| ڕێکەوتی مردن: | ٣٠٣ی کۆچی |
| بیروباوەڕ: | سوننە |
| بواری کردوکۆش: | زانستی فەرموودە |
ئەبوو عەبدولڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، قازی و یەکێک لە پێشەواکانی فەرموودەیە، خاوەنی سونەنەی گەورە و بچووکە.
کورتەی ژیانی
[دەستکاری]ئەبوو عەبدولڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، لەدایکبووە لە نەسا لە وڵاتی خۆراسان (ئێرانی ئێستا) ساڵی ٢١٥ک، ھەر لەمناڵییەوە گۆشکرا لەسەر بەدەستھێنانی زانست و گەڕان بەدوای زانیارییدا، و بەدواییدا چەندین وڵات گەراوە لەوانە، حیجاز و عێراق و شام و جەزیرە و میسر و گوێی لە زۆر گرتووە لەم وڵاتانەدا، ھاوکات لەگەڵ گەڕان بەدوای زانستدا زۆر خواپەرستی کردووە، و ھەروەھا زۆر پایەی بەدەستھێناوە وەک ئەمیر حومس؛ و زۆر بە جەرگ و ئازا و بوێر بووە، و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٣٠٣ک.
مامۆستا و خوێنکارەکانی
[دەستکاری]لە گرنگترین ئەو زانایانەی نەسائی زانستی لێ وەرگرتووە و لێوەی فێربووە، قوتەیبە کوری سەعید بووە، کە لە تەمەنی پازدە ساڵییەوە چوو بۆ لای و ساڵێک و دوو مانگ لای مایەوە، و ھەروەھا لەو زانایانەی تر کە گوێێ لێ گرتوون دەبی کریب و سوەید کوری نەسڕ و محەممەد کوڕی نەزڕ مەرزوی، و ئەبوداوود و ترمزی و ئەوانی تر.
و زۆرن ئەوانەی زانیارییان لە نەسائی وەرگرتووە، لەوانە، ئەبووقاسم تەبڕانی، و تەحاوی، و حەسەن کوڕی ڕەشیق و حەمزە کینانی، و ئەبوو عەلی حوسێن کوڕی محەممەد نەیسابوری و ئەوانی تر.
دەربارەی وتویانە
[دەستکاری]زانایان لەسەر گەورەیی و زانایی و پێشەوایەتی نەسائی ڕێکن، لەو وتانەی دەربارەی ھاتووە،
- ئیبن یوونس دەڵێت؛ نەسائی پیشەوای فەرموودەیە، جێی متمانەیە، حافزێکی وردەکارە.
- ئەبووحوسێن کوری موزەفەڕ دەڵێت؛ گوێم لە مامۆستایان بوو لە میسر دەربارەی نەسائی ئەیانووت، پێشخستن و پێشەوایەتی قابیلە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
- وێکی عەرەبی