بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی خەندەق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە غەزای خەندەقەوە ڕەوانە کراوە)
شەڕی خەندەق
بەشێکە لەشەڕی موسڵمانان و عەرەبەکان
جێمەدینە
پۆتانی شوێن٢٤°٢٨′٠″N ٣٩°٣٦′٠″E
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٠٦٢٧
Map

شەڕی خەندەق یان شەڕی ئەحزاب (بە عەرەبی: غزوة الخندق) شەڕێکە کە لە مانگی شەوال لە پێنجەمین ساڵی کۆچی (کە ھاوتایە لەگەڵ ئازاری ٦٢٧ی زایینی)[١] لەنێوان موسڵمانان بە سەرکردایەتیی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و کۆمەڵێک لە ھۆزی عەرەبی جیاواز کە بۆ داگیرکردنی مەدینە و لەناوبردنی موسڵمانان و دەوڵەتی ئیسلامیی کۆببوونەوە ڕوویدا. ھۆکاری شەڕی خەندەق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جوولەکەکانی بەنی نەزیر پەیمانیان لەگەڵ پێغەمبەر محەممەد شکاند و ھەوڵی کوشتنیان دا، بۆیە ھێزەکانی موسڵمانان ھێرشیان کردنە سەر و گەمارۆیان دان تا خۆیان بەدەستەوە دا، پاشان لە ماڵەکانیان دەریان کردن. جوولەکەکان بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە ھانی ھۆزە دژبەرەکانی مەدینەیان دا کە ھێرش بکەنە سەر مەدینە و داگیری بکەن.[٢] لە ئەنجامدا، موسڵمانان توانیان سەرکەوتن بەدەست بھێنن.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Battle of the Ditch | Islamic history | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «The Battle Of Trench, Madinah: Reasons, History, Facts And Learnings». Zamzam Blogs (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «جەنگى ئەحزاب (خەندەق)». www.peyamber.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.