بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تایف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تایف
الطائف
ناسناو(ەکان): 
پایتەختی ھاوین لە سعوودیە، شاری گوڵزار
وڵات عەرەبستانی سعوودی
ھەرێممەککە
پارێزگاتایف
دەسەڵات
  سەرۆکی شارەوانیسەعد ئەلمەیموون
ڕووبەر
  سەرجەم٣٢١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٨٧٩ مەتر (٦٬١٦٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  مەزندە 
(٢٠٢٠)
٦٨٨٫٦٩٣
  پلە٦
  چڕی٢١٤٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥٥٤ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووتایفی
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتیی عەرەبی)
پۆست کۆد
٢٦XXX
کۆدی تەلەفۆن+٩٦٦ ١٢
وێبگەhttp://www.taifcity.gov.sa

شاری تایف یاخود تائیف (بە عەرەبی: اَلطَّائِفُ، بێژەکردنی حیجازی: [atˤˈ tˤaːjɪf])، پارێزگایەکە لە ھەرێمی مەککەی سعودیە. شارەکە دەکەوێتە بەرزایی ١٨٧٩مەتر (٦١٦٥پێ) لە بناری چیای حیجاز، کە بەشێکە لە چیای سەروات[١]، ژمارەی دانیشتووانی بەپێی مەزەندەی ساڵی ٢٠٢٠ بە ٦٨٨٫٦٩٣ کەس خەمڵێندراوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە شەش ھەمین شار لە سعوودیە لەڕووی زۆری دانیشتووانەوە.[٢]

کورتە

[دەستکاری]

ئەم شارە لەلایەن پەیامبەری ئیسلامەوە لە سەرەتای سەدەی حەوتەمدا سەردانی کراوە و لەلایەن ھۆزی بەنوو تەقیفەوە پێشوازی لێکراوە بۆ شارەکە، کە تا ئەمڕۆش لەلایەن نەوەکانی بەنوو تەقیف مێژووی ئەم شارە پارێزراوە.[٣] وەک بەشێک لە حیجاز، شارەکە بە درێژایی مێژووی خۆی چەندین گواستنەوەی دەسەڵاتی بەخۆیەوە بینیوە، دواھەمینیان لە کاتی داگیرکردنی حیجاز لە ساڵی ١٩٢٥.[٤] شارەکە بە پایتەختی ھاوینی سعودیە ناونراوە، چونکە لە ھاویندا کەشێکی مامناوەندی ھەیە، بە پێچەوانەی زۆربەی شارەکانی تری نیمچەدوورگەی عەرەبی. شارەکە بەھۆی زۆرێک لە ھاوینەھەواری شاخاوی و کەشوھەوای مامناوەندەوە، ناوبانگێکی باشی پەیدا کردوە لەڕووی گەشتیارییەوە.[٥] تایف بەستراوەتەوە بە شارۆچکەی ئەلحەدا.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «list of cities and towns in Saudi Arabia | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. http://www.taifcity.gov.sa/pages/%D9%86%D8%A8%D8%B0%D8%A9-%D8%B9%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%A6%D9%81-57.aspx ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. «Taif Is Saudis' Summer Capital». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی ئابی ١٩٧٧. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. http://www.arabnews.com/node/1519671/saudi-arabia
  5. https://www.skylife.com/en/2012-11/garden-of-the-hejaz-taif ١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. https://www.britannica.com/place/Al-Taif