ئیبن بەیتار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئیبن بەیتار
ئیبن بەیتار
ناوی تەواو زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا (عبد الله) بن ئەحمەد مالەقی
لەدایکبوون ٥٩٣ کۆچی - ١١٩٧ زایینی
مەلەگا، ئەندەلوس
مردن ٦٤٦ کۆچی - ١٢٤٨ زایینی
دیمەشق، شام
سەردەم موەحەدی، مەمالیکەکان
بایەخە سەرەکییەکان ڕوەکناسی
کارە دیارەکان کتێبی (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية).

زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا (عبد الله) بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (٥٩٣ کۆچی/١١٩٧ز - ٦٤٦ کۆچی/١٢٤٨ز)[١] زانای ڕوەکناسی و دەرمانسازی موسڵمان، یە یەکێک لە گەورەترین زانایان ھەژمار دەکرێت کە لە سەدەکانی ناوەڕاست دەرکەوتوون،[٢][٣] وە زانای سەردەمەکەی لە زانستی ڕوەکناسی و زانستی دەرمان[٤][4]. لە ئەندەلوس لە مەلەگا لە دایک بووە، لە سێڤیلیا فێربووە لەسەر دەستی زاناکانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای ئەوەی بیست ساڵیی تێپەڕ کرد، وە سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕوەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچوک و شام لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسڕ دواتر بۆ یۆنان تا لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، کە لەوێ توێژینەوەکانی ئەنجام دەدا لە ڕوەکناسی دا.

ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕوەکی بوو،ناسراو بە (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تیایدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی ٣٠٠ دانە لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە، ئەم کتێبەی داناوە کاتێک لە میسڕ بوو، وە کردی بە چوار بەش.[٥] ھەڵبەت تێکۆشانی ئیبن بەیتار بە فیڕۆ نەچوو، بەڵکو ھاوکاری کردووە لە سەقامگیری زاراوەی پزیشکی عەرەبی و ھەروەھا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی پزیشکی لە ئەوروپا و ڕۆژئاوادا.

ژیان[دەستکاری]

ساڵی ٩٥٣ کۆچی بەرامبەر بە ١١٩٧ زایینی لە دایک بووە، ناوی بە مالەقی ھاتووە لەبەر ئەوەی ڕەچەلەکی دەگەڕێتەوە بۆ مەلەگا لى ئەندەلوس (ئیسپانیای ئەمڕۆ)، ھەروەھا بە نەباتی ناوی ھاتووە چونکە زانای ڕوەکناسی سەردەمی خۆی بوو، ھەروەھا لە خێزانێکی بەناوبانگ بەناوی بەیتار، لەوانەشە بەھۆی ئەنجامدانی فێتەرنی (بەیتەری) بێت، بە تایبەت کە باوکی بەیتەریەکی دیار بوو.[٦] ئیبن بەیتار ڕوەگناسی لە سەردەمی گەنجێتی خوێندووە لە سێڤیلیا لەلای ئەبولعەبباس نەباتی و (عبدالله بن صالح)، ئەبولعەبباسیش خاوەنی ناوبانگێکی گەورە بوو لە ڕوەکناسی دا، جا ئیبن بەیتار ئەو زانستەی بۆ ماوە لەلایەن مامۆستاکەی، ھەروەھا وڵاتی تریش گەڕاوە بۆ ڕوەکناسی.

ئیبن بەیتار سوودی لە کتێبی بێجگە لە عەرەبەکانیش بینیوە، ئەمەش یارمەتی داوە بۆ فێربوونی زمانی تر وەک فارسی و یۆنانی، کە کتێبەکانی دیسکۆریدس و گالێن و ئیدریسی و ھیپۆکرات و ئیبن سینای خوێندووە بە خوێندنێکی زۆر چاک، ھەروەھا خاڵە نادیارەکانی شی کردۆتەوە. ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە سەبارەت بە مامۆستاکەی (ئیبن بەیتار) وتویەتی (لای ئەو تەفسیرەکانی بۆ ناوەکانی دەرمانەکان کتێبی دیسکۆریدسم خوێندووە، جا من زیرەکی و تێگەیشتنی ئەوم دەبینی، وە منیش چەند کتێبێکم دەھێنا سەبارەت بە دەرمانە تاکەکان وەک کتێبی دیسکۆریدس و گالێن و غافقی و ھی تریش، سەرەتا باسی قسەکانی دیسکۆریدسی دەکرد لە کتێبەکەی بە یۆنانی لەسەر ئەوەی کە ڕاستی کردۆتەوە لە وڵاتی ڕۆم، پاشان باسی چەن ڕستەیەکی ئەوی دەکرد لە سیفەت و کارەکانی، ھەروەھا گالێنیش، وە قسەی دواکەوتووەکانیش و لەوەی کە لێی ھاوڕا نەبوون و بابەتی ھەڵە و ...، جا منیش لەگەڵ ئەو پێداچوونەوەی ئەو کتێبانەمان دەکرد، ... ھەمووجار کە ناوی دەرمانێکی دەھێنا ناوی سەرچاوەکەشی دەھێنا کە لە کام وتاری وەرگرتووە لە کتێبەکانی گالێن و دیسکۆریدس وە لە کام ژمارە باسکراوە لە وتارەکە).

گەشتە زانستیەکانی[دەستکاری]

ئیبن بەیتار بە زۆری گەشتی بۆ یۆنان و وڵاتی ڕۆم دەکرد، وە ھەموو جیھانی ئیسلامی، کەلەگەڵ زانایانی ئەو وڵاتانە کۆ دەبۆوە دیراسەتی جۆرەکانی ڕوکیان دەکرد، وە تایبەتمەندیەکانیان و سوودەکانیان، بە خوێندنی کتێبەکان و پۆلێنکردنەکان بەسی نەدەکرد، لە گەشتەکانی ڕوەکی دەخوێند، ھەروەھا خۆڵ و بەردیشی دەخوێند کە تێیدا گەشە دەکات، وە ئەو زەویەی کە تێیدا شین دەبێت، تا شارەزاییەکی زۆر و وردی کۆکردەوە، دوو کتێبە بەناوبانگەکەی نووسی: (المغني في الأدوية المفردة) و (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية).[٧]

دوای ئەوەی ڕوەکناسی خوێند لە ئەندەلوس، ئیبن بەیتار ئەندەلوسی بەجێھیشت بێ گەڕانەوە لە تەمەنی بیست ساڵی بۆ گەشتێکی زانستی دوور و دریژ، لە گەشتەکەیدا تێپەڕی بە مەغریب و جەزائیر و تونس دواتر تەڕابلوس و بەرقە، پاشان ڕێگای دەریای گرتەبەر و چوو بۆ ئاسیای بچووک، وە سەردانی یۆنانی کردووە و چووەتە ئەوپەڕی ئیمپڕاتۆریەتی بێزەنتی، پاشان ڕووی کردۆتە مەشریقی ئیسلامی، چووەتە عێڕاق و وڵاتی فارس و دواتر شام و میسڕ. لە ھەموو ئەو وڵاتانەی سەردانی کردوون ماوەیەک نیشتەجێ دەبوو و لە ڕوەکەکانی دەکۆڵیەوە، لە شوێنی چاندنی خۆی لێی دەکۆڵیەوە، ھەروەھا ئەو زەویەی کە تێیدا چاندراوە، ھەروەھا وێنەکێشێکی لەگەڵ خۆی دەبرد وێنەی روەکەکانی بە وردی پێ دەکێشا، وە لەگەڵ زانایانی ئەو وڵاتانە کۆ دەبۆوە و دەیخوێند و وتووێژیان دەکرد، وە بوو بە تاکی سەردەمی خۆی و زانای گەورەی ڕوەکناسی. پاشان ئیبن بەیتار لە میسڕ نیشتەجی بوو،وە پلەیەکی ڕیزداری ھەبوو لای سولتانی ئەییوبی کامل بن موحەممەد عادل، کە کردی بە سەرۆکی ڕوەکناسان، عەبدولڕەززاق نەوفل لە کتێبی (المسلمون والعلم الحديث) وتویەتی: "زیائەددین یەکەم زانایە گرنگی داوە بە خوێندنی گژوگیا (الحشائش) کە لە کێڵگە دەڕوێت و زیان بە دانەوێڵە دەگەیەنێت، وە چارەسەرەکانی بۆئەمە تا ئێستاش بەکاردەھێنھرێت".[٨][٩]

کاریگەری زانستی[دەستکاری]

نووسراوەیەکی کتێبی (الموسوعة النباتية) یان (الحشائش)ـی پزیشکی یۆنانی دیسکۆریدس کە ئین بەیتار خویندوویەتی.

لە کاتی گەشتە زانستیەکانی ئیبن بەیتار کاریگەر بووە بە بیروڕاکانی ھیپۆکرات کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین ژیاوە، وە سوودیشی لە بەرنامە زانستیەکەی بینیوە، ھەروا کتیبەکانی، ھەروەھا کاریگەریش بووە بە دیسکۆریدس کە لە سەدەی یەکەمی پێش زایین ژیاوە، وە کتێبی (الحشائش)ی ڕوون کردۆتەوە و لێدوانی لەسەر داوە.[١٠]  بە ھەمان شێوە کاریگەر بووە بە گالێن و کتێبە زۆرەکانی کە لە سەدەی دووەمی پێش زایین ژیاوە. ھەروەھا کاریگەریش بووە بە ئەبوحەنیفەی دینەوەری کە ڕوەکناس و زمانەوان بوو، بە ئیبن سیناش کاریگەر بووە.

ئیبن بەیتار بە ئیدریسییش کاریگەر بووە کە زانای جوگرافیا و انای ڕوەکناسی بوو، بە تایبەت بە یەکێک لە کتێبەکانی، کە تیایدا بیرۆکەی نوێی ھەیە، پێداگر بوو لەوەی کە دوور بکەوێتەوە لەو نووسراوە کۆنانەی کە تێکەڵکردن و ھەڵەی تێدا بوو، ناوی دەرمانەکانی نیشان دەدا بە عەرەبی و یۆنانی و ئەمازیغی و ھیندی و فارسی و لاتینی، ئیبن بەیتاریش ھەر ئەوەی ئەنجام دا، لەسەر بەرنامەی ئیدریسی ڕۆیی. بە ھەمان شێوە ئیبن بەیتار بە پزیشکە عەرەبیەکانیش کاریگەر بووە کە ناویان لە کتێبەکانی ئاماژەی پێدەکرێت وەک ئەبووبەکر ڕازی و ئیبن جەزلە و سابت بن قوڕڕە و ئیبن سەمحون و ئیبن عەووام.[٧]

مامۆستاکانی[دەستکاری]

گەورەترین مامۆستاکانی ئیبن بەیتار ئەوانە بوون کە لە ئەندلوس چاوی پێکەوتوون، بە تەواوی لە سێڤیلیا:

  • ئەبولعەبباس نەباتی: گەورەترین سێ مامۆستاکانی بوو، پزیشک و گیاناس و دەرمانسازێکی زۆر شارەزا بوو لە سێڤیلیا، ناوبانگێکی مەزنی ھەیە لە ڕوەکناسی. ھاوڕێیەتی ئیبن بەیتاری دەکرد لە لادێیەکان بۆ دیاری کردنی جۆرەکانی ڕوەک و خویندنی، ئیبن بەیتار ئەم ناوبانگەی لە مامۆستاکەیەوە بۆ ماوەتەوە، تەنانەت ئەو لە مامۆستاکەشی تێپەڕکرد و شارەزاتر بوو.
  • ئیبن حەججاج ئیشبیلی: شارەزاییەکەی دەرکەوت لە زانستەکانی وەرزێری و پەروەردە کردنی ڕوەک و ئاژەڵان، وە چارەسەرکردنی ئەوەی کە تووشیان دەبێت لە نەخۆشی و ئازار.[١١]
  • عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی: ئەویش پزیشک و ڕوەکناس و مامۆستای زانستی دەرمانە تاکەکان لە مەراکش، ئەندەلوسیە و لە مەراکش و فاس ژیاوە.[١٢]

قوتابیەکانی[دەستکاری]

ئیبن بەیتار قوتابی ھەبوو لە دیمەشق و قاھیرە کە پزیشکی و ڕوەکناسی لێ فێربوون لەوانە:

مردنی[دەستکاری]

ئیبن بەیتار کۆچی دوایی کرد لە دیمەشق ساڵی ٦٤٦ کۆچی بەرامبەر بە ١٢٤٩ زایینی،[١٣][١٤] لە ٥١ ساڵیدا. مردنی لەو کاتە بوو کە خەریکی لێکۆڵینەوەکانی بوو لە ڕوەک، ژەھر تەشەنەی بۆ کرد لە کاتی تاقیکردنەوەی بۆ ڕوەکێک کە ھەوڵی دەدا دەرمانێکی لێ درووستبکات.[١٥]

کەسایەتیەکەی[دەستکاری]

ئیبن بەیتار خاوەن ڕەوشتی بەرز و زانستێکی زۆر بوو. ھەروا خاوەن بیرێکی بەھێز لە پۆلێنکردنی ئەو دەرمانانەی خوێندوویەتی. قوتابیەکەی ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە لە کتێبەکەی وتویەتی:(بینیم لە چاکی ڕێز و ڕەوشتی کە وەسف ناکرێت ...).[١٦][١٧]

یارمەتیە زانستیەکانی[دەستکاری]

ئیبن بەیتار بە پێشڕوەی چارەسەری تیشکیی کیمیایی ھەژمار دەکرێت،[١٨][١٩] کە ڕوەکی (Ammi) بەکارھیناوە بۆ چارەسەری ئالە، وە یەکێکە لە بنەماڵە ئەمازیغیەکان لە مەغریبی عەرەبی ئەم چارەسەرەیان بەکاردەھێنا، وە بە زمانی ئەمازیغی پێی دەوترێ (استرلال)، ئیبن بەیتار (Ammi) لەگەڵ ھەنگوین تێکەڵ دەکرد و پێشکەشی نەخۆسی دەکرد ...[٢٠]

ئیبن بەیتار جەختی دەکردەوە لەسەر گرنگی تاقیکردنەوە لە ھەموو بەرھەمەکانی، مەبەست بە تاقیکرنەوەش ئەوەیە کە بکۆڵیتەوە لە ڕوەکەکان و تاقیان بکاتەوە، پاشان با ھەستێ بە تۆمارکردنی ناوی دەرمانەکان، ئیبن بەیتار ناوەکانی زۆر بە وردی دەنووسی، ئەو زۆر گرنگی بە ھۆشیاری دەدا لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و توێژینەوەکان لەسەر ڕوەک. سوودەکانی دەرمانەکان و گرنگیەکان بۆ چارەسەر و ھۆشداری لە بەکارھێنانیان ڕوون دەکردەوە، چونکە لەوانەیە زیانی بۆ مرۆڤ ھەبێت. تەنھا پشتی بە دەرمانی ڕوەکی نەبەستووە، بەڵکو بە دەرمانە ڕەگەز زەیندەییەکانیش، کە گیراوەی لێ درووست دەکرد، وەک باسکردنی بەوەرز و مەل، وە چەند کەروێشکێکی کێوی و چەند گیانەوەرێکی ئاوی، ھەروەھا ئەنجامدانی توێژینەووە لەسەری و درووستکردنی دەرمان. ھەروەھا پێناسە و شەرحی دەرمانی ڕەگەز کانزاییش، وە ئەو بەردانەی کە دەکرێ سوودی لێ ببینرێت لە دەرھێنانی ماددەی کاریگەر...[٧]

جێگیر بوونی دەستەواژەی پزیشکی عەرەبی[دەستکاری]

تێکۆشانی ئیبن بەیتار لە باسکردنی سەدان دەرمان و گیراوە بە فیڕۆ نەچوو، بێجگە لە باسکردنی چەند شتێک کە پێش ئەوکات نەناسراو بوون، بەڵکو یارمەتی دا لە جێگیر کردنی دەستەواژەی پزیشکیی عەرەبی ھەروەھا پاشماوەکانی کە بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پزیشکانی ئەوروپا و ڕۆژاوا.

کتێبەکانی[دەستکاری]

الجامع لمفردات الأدوية والأغذية[دەستکاری]

بە (مفردات ابن البيطار)یش ناودەبرێت. ئەم کتێبە بە بەناوبانگترین کتێبەکانی ئیبن بەیتار ھەژمار دەکرێت، ئەمیش .زانیارینامەیەکی دەرمانسازییە، پێک دێت لە پێناسەی پۆلێنکراو بۆ زیاتر لە ١٤٠٠ جۆر لە گیا و خۆراک و گیراوەی چاک، وە ئاشکراکردنی بەھای چارەسەرەکانیان و بەکارھێنانیان، ھەروەھا تیایدا ئاماژە بە ١٥٠ نووسەری عەرەبی و ٢٠ نووسەری یۆنانی کراوە.[٢١] باسی ناوەکانی دەرمانەکان و خۆراکەکانی کردووە لە ڕوەک و زیندەوەر و بێ گیان، بەپێی ڕیزبەندی پیت.[٢٢][٢٣][٢٤][٢٥]

ئیبن بەیتار کتێبەکەی نووسیوە لە کۆتاییەکانی ژیانی، دوای دیراسەی کرداری لەسەر تاقیکردنەوە و سەیرکردن وەک بنەڕەتێک بۆ خوێندنی گژوگیا و دەرمان، ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە ھەرە بەناوبانگەکانی کە عەرەب لە دەرمان و گیاناسی نووسیویەتی ھەر لە سەردەمی دیسکۆریدس تا سەدەی شازەدەھەم، کە کتێبەکە بازنەیەکی زانیاری ڕاستی بوو لە ڕوەکناسی. پێناسەی زیاتر لە ١٤٠٠ گیراوەی ڕوەکی و زیندەیی و کانزایی، ٣٠٠ دانەیان درووستکراوی خۆیەتی، سوودی ھەمووانی ئاشکرا کردووە، وە ڕێکخراوە بە ڕیزیەندی ئەلفوبێیی. ھەرچەندە ماددەی کتێبەکە زۆربەی بریتی بوو لە کۆکردنەوەی ئەوەی کە ئیبن بەیتار پێی گەیشتووە، بەڵام کەسایەتیەکەشی دەرکەوتووە: یەکەمیان ڕەخنەگرتن لە بەرھەمھێنەری زانستی ورد بۆ ھەلەکانی زانایانی عەرەب، وە ئەو وەرگێڕانانەی کە سەبارەت بە پزیشکی و دەرمانسازی وەرگێڕدراوەتە سەر عەرەبی، وەک ڕازی و ئیبن سینا و ئیدریسی، ئەو ڕەخنانە کە ئیبن بەیتار ئاڕاستەی ئەوانەی کردووە کە ئەوانیش گەورە زانایەکانن لە پزیشکی زۆر گرنگە چونکە زۆری زانینی ئیبن بەیتار بە دەرمان دەسەلمێنێت، ھەروەھا تواناکەی لە پۆلێنکردنیان، بە تایبەت دەرمنە گیاییەکان. وە دووەمیشیان تێکۆشانی ئیبن بەیتارە بە زیادکردنی ڕووەکی نوێ لەو ڕوەکانەی کە عەرەب دۆزیویانەتەوە پێشتر جا چ لە رێگەی وەرگێڕان یان توێژینەوە.

ئیبن بەیتار لە توێژینەوەکان لەسەر شێوازێک دەڕۆیی کە لە شێوازی زانستی ئەمڕۆ دەچوو، لە پێشکەکیە کورتەکەی دەستی کردووە بە نووسینی سوودەکانی و ئەو ھۆکارانەی کە ھانی داون بۆ دانانی، لە چەند دەستەواژەیەکی ورد ئامانجەکانی دیاری دەکات. ئیبن بەیتار پێداگر بوو لە تۆمار کردنی ئەوەی کە ئەو ئامانجی نوێی ھەیە لە پێشەکیەکەی، ھەروەھا جیاوازە لە کتێبەکانی پێشتر لە گیای پزیشکی.[٨]

وەرگێڕانی کتێب[دەستکاری]

خوێندکارانی ڕوەک زۆر گرنگیان بە کتێب داوە تا سەدەی ١٦یەم، وەرگێڕدرا بۆ لاتینی و چاپ کرا لە کەرمۆنا ساڵی ١٧٥٨ز، ھەروەھا بۆ ئەڵمانی و لە شتوتگارت ساڵی ١٨٤٠ بڵاو کراوەتەوە. ھەروەھا پزیشکی موستەشریق (Lucien Leclerc) وەریگێڕاوە بۆ فەڕەنسی. کتێبەکە بە عەرەبی لە چاپ درا بە سەرپەرشتی (احمد ابو العینین)، وە (مطبعة بولاق) بڵاوی کردۆتەوە لە قاھیرە لە ساڵی (١٢٩١ کۆچی/١٨٧٤ز) و لە چوار بەشە. ھەروەھا دووبارە لە چاپ درایەوە لە بەغدا ساڵی (١٣٨٤ کۆچی/١٩٦٤ زایینی) لە چوار بەش.[٢٦]

کتێبی تر[دەستکاری]

  • المغني في الأدوية المفردة: ئەمیش فەرھەنگێکە لە دەرمانە تاکەکان (ادویة المفردة) وەک کتێبی (الجامع)، کە ڕێکخستراوە بە پێی ئەندامەکانی لەش بە ڕیکخستنێکی سادە، وە دابەشی کردووە بۆ بیست بەش بە پێی ئەندامەکانی لەش، لە ھەموو بەشێک دەرمانەکان گونجتو بۆ نەخۆشیەکانی ئەندامەکانی لەش کە پزیشک ناتوانێ دەستیان لێ بەردات، وە بە ڕێگەیەکی ئاسانکراو و کورت و سوودبەخش بۆ پزیشکان و فێرخوازان. وە ڕێگەی نووسینی و کۆکردنەوەی ھەمان ڕێگەی کتێبی (الجامع).
  • الإبانة والإعلام بما في المنهاج من الخلل والأوهام: فەرھەنگێکی دەرمانە تاکەکانە ئیبن بەیتار دایناوە لە ڕەخنەی کتێبی (منهاج البيان فيما يستعمله الإنسان)، ئەمیش ئەو کتێبەیە کە ئیبن جەزلە تیایدا دەرمانەکان و خۆراکەکان و خواردنەوەکانی تێدا کۆکردبۆوە، کە ئیبن بەیتار ئەو ماددەیەی دەرھێنا کە ببێتە ھۆی ڕەخنە و موناقەشە، باسی ھەڵەکانی و تێکەڵکردنەکانی کردووە، ڕێکیخست کرد بە ڕیزبەندی ئەلفوبێیی. کتێبەکە ئەمڕۆ لە نووسراوەیەک، پارێزراوە لە (مكتبة الحرم المكي الشريف).
  • تفسير كتاب ديسقوريدوس: بریتییە لە فەرھەنگێکی ئەمازیغی و عەرەبی و سریانی و یۆنانی، وە ڕوونکردنەوەیەک بۆ دەرمانە ڕوەکییەکان و زیندەییەکان.
  • رسالة في تداوي السموم: کۆپیەک لەم نامەیە پارێزراوە لە کتێبخانە و ئەرشیفی نیشتیمانی میسڕی لە قاھیرە.
  • ميزان الطبيب: کتێبێکە لە چارەسەرکردن، ئیبن بەیتار نووسیویەتی بە داوای ئەمیر (شهاب الدين أحمد بن عيسى)، دابەشی کرد بۆ ٨٠ دەروازە ڕێکخروا بەپێی ئەندامەکانی لەش. لە کتێبەکە چاپێکی نووسراوە لە زانکۆی ئاپسالا لە سوید.
  • الأقرباذين: کتێبەکە کۆمەڵە دەرمانێک لەخۆدەگرێت، لەگەڵ پێناسە کردنی ھەموو ئەو ڕوەک و بەردانەی تایبەتمەندی پزیشکیان ھەیە، دەگووترێ کە ئیبن بەیتار ئەم کتێبەی لە کاتی نیشتەجێ بوونی لە میسڕ نووسیوە.

قسەکانی[دەستکاری]

  • بەڕاستی کارەکانی کۆنەکان بەس نیە و ئاڵۆزە لەبۆ پێشکەشکردنی بۆ قوتابیان، جا بۆیە دەبێت ڕاست بکرێتەوە و تەواو بکرێت تا سوودی لێ وەرگرن.[٢٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ابن البيطار موسوعة الملك عبد الله بن عبد العزيز العربية للمحتوى الصحي، 20 فبراير 2012. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  2. باقر أمين الورد (1406 هـ - 1986). مُعجم العلماء العرب (الطبعة الأولى). بيروت - القاهرة مكتبة النهضة العربية صفحة 44
  3. أحمد محمد الشنواني (1428 هـ - 2007). موسوعة عباقرة الحضارة العلمية في الإسلام (الطبعة الأولى). المدينة المنورة - السعودية. مكتبة دار الزمان للنشر والتوزيع صفحة 29
  4. ابن البيطار رحالة العلماء وإمام الصيادلة جريدة الاتحاد، 19 سبتمبر 2009. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  5. ابن البيطار عالم النبات والصيدلة علم بريس، 27 نوفمبر 2013. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  6. ابن البيطار: صاحب ميزان الطب موهوبون. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  7. ٧٫٠ ٧٫١ ٧٫٢ ابن البيطار عالم الصيدلة وشيخ العشابين في الأندلس إعجاز. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  8. ٨٫٠ ٨٫١ ابن البيطار الأندلسيّ .. عبقريّ الصيدلة وعلم النبات كلية الصيدلة جامعة الملك سعود، 26 مارس 2011. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  9. ابن البيطار – عقلية علمية نادرة في الصيدلة الباحثون المسلمون. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  10. ابن البيطار شيخ العشابين وإمام النباتيين ورائد الطب الأخضر المختار الإسلاميوصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  11. ابن حجاج الإشبيلي الموسوعة العربية. وصل لها المسار في 22 نوفمبر 2015
  12. ابن البيطار كتاب عن مساهمة ابن البيطار في تاريخ الطب العالمي مفكرة الإسلام، 18 فبراير 2006. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  13. ابن البيطار.. عبقرية علمية نادرة قصة الإسلام، 14 يناير 2009. وصل لها المسار في 22 نوفمبر 2015
  14. ابن البيطار إسلام ويب مقالات، 24 مايو 2009. وصل لها المسار في 22 نوفمبر 2015
  15. ابن البيطار إقتباسات. وصل لها المسار في 22 نوفمبر 2015
  16. الجودة في البحث العلمي تتجلى في ابن البيطار جامعة المجمعة. وصل لهذا المسار في 5 ديسمبر 2015
  17. ابن البيطار رائد علم النبات وشيخ الصيادلة‏ صحيفة الأهرام، 27 مارس 2011. وصل لهذا المسار في 5 ديسمبر 2015
  18. العلماء والأطباء المسلمون فى الأمراض الجلدية رابطة أطباء الجلد العرب، 06 أكتوير 2012. وصل لها المسار في 22 نوفمبر 2015
  19. العلماء والأطباء المسلمون في الأمراض الجلدية جامعة الملك سعود. وصل لها المسار في 22 نوفمبر 2015
  20. محمد غريب جودة (1989). عباقرة علماء الحضارة العربية والإسلامية في العلوم الطبيعية والطب (الطبعة الأولى). القاهرة - مصر. مكتبة القرآن صفحة 229
  21. كتاب الجامع لمفردات الأدوية والأغذية المكتبة الرقمية العالمية. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  22. الجامع لمفردات الأدوية والأغذية الوراق. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  23. الجامع لمفردات الأدوية والأغذية لابن البيطار قود ريدر. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  24. ابن البيطار شبكة الألوكة، 7 يوليو 2007. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  25. ابن البيطار مركز دراسات الأندلس وحوار الحضارات. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  26. الأدوية المستخدمة لعلاج آلام المفاصل في كتاب الجامع لابن البيطار الجمعية الدولية لتاريخ الطب الإسلامي. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015
  27. أقوال ابن البيطار معاجم. وصل لهذا المسار في 22 نوفمبر 2015

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]