بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن وافید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن وافید
بە عەرەبی: ابن وافد، عبد الرحمن بن محمد، كان حيا
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٩٩٧
تۆلێدۆ، ئیسپانیا، ئیسپانیا
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٠٧٤(١٠٧٤-٠١-٠١) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
تۆلێدۆ، ئیسپانیا، ئیسپانیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەپزیشک، botanist، pharmacologist، estate manager
نەژاد
ئایینموسڵمان
شاکارەکانQ134453403، Q134453450، Q134453577

پزیشک و وەزیری موسڵمان ئەبولموتەڕڕیف عەبدولڕەحمان کوڕی محەممەد کوڕی عەبدولکەبیر کوڕی یەحیا کوڕی وافد کوڕی موھەننەد لەخمی، لە زمانی لاتینی ئەورووپی ناسراوە بە (Abenguefit).[١]

لە دایک بووی (٣٨٧ کۆچی/٩٩٧ زایینی) لە تۆلیدۆ (طلیطلة)، ئیبن وافید گرنگی بە پزیشکی داوە، کتێبەکانی گالێنی خوێندووەتەوە، ھەروا دەرمانسازی و کتێبێکیشی لەسەر نووسیوە (الأدویة المفردة) کە بیست ساڵی پێچوو بۆ تەواوکردنی و کۆکردنەوەی ناوی دەرمانەکان و باسکردنیان، کە ئەمەش ئەم کتێبەیە کە وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی بە ناوی (De medicamentis simplicibus)، کتێبی تریشی ھەیە وەک (الوساد فی الطب) و (مجربات فی الطب) و (تدقیق النظر فی علل حاسة البصر) و (المغیث)، گووتراویشە کە ئەو گرنگی بە ڕووەکناسیشی داوە، ئیبن وافید خۆ بەدوور گرتنی لە دەرمانەکان لەکاتی ھەبوونی چارەسەر بە خۆراک بە گرنگ زانیوە، و ئەگەر ناچار بوو کە دەرمانەکان بەکار بێنێ ئەوە وا باشترە کە دەرمانە سادەکان بەکاربێنێت، و ئەگەر ھەر پێویست بوو کە دەرمانە گەورەکان بەکاربێنێت ئەوا با ھەوڵ بدات زۆر ئەنجامی نەدات، ئیبن وافید وەزیر بوو بۆ بەنی (ذی النون)، لە دوای ساڵی ٤٦٠ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]