بیروونی
ئەبوڕەیحان بیرونی Al-Biruni | |
---|---|
![]() وێنەی بیرونی لەسەر پولی پۆستەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٣. | |
لەدایکبوون | ٤ی ئەیلوولی ٩٧٣ز [١] خۆراسان، (ئۆزبەکستانی ئێستا) |
مردن | ١٠٥٢ [١] غەزنە (دەوڵەتی غەزنەوی) |
نیشتەجێ | خوارزم زیارییەکان دەوڵەتی غەزنەوی |
سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | فیزیک، مرۆڤناسی، گەردوونناسی، ئەستێرەناسی، مێژوو، بیرکاری، کیمیا، جوگرافیا، پزیشکی، دەروونناسی، فەلسەفە، ئایینناسی |
ناسراو بە ھۆی | دامەزرێنەری بیری هیندناسی (Indology) و جیۆدیزیادامەزرێنەری بیری هیندناسی (Indology) و جیۆدیزیا |
کاریگەر بووە بە | محەممەد, ئەرەستوو, Ptolemy, Aryabhata, Brahmagupta, ئەبووحەنیفە دینەوەری, ئەبووبەکر ڕازی, al-Sijzi, Iranshahri, Abu Nasr Mansur, ئیبن سینا, بەتتانی |
کاریگەری بووە لەسەر | Al-Sijzi, ئیبن سینا, عومەر خەییام, al-Khazini, Zakariya al-Qazwini, Maragha observatory, Islamic science, فەلسەفەی ئیسلامی |
ئەبوڕەیحانی بیرونی ناسراو بە ئەلبیرونی ناوی تەواوی (ئەبوڕەیحان محەممەد کوڕی ئەحمەد بیرونییە)، گەردوونناس و بیرکاریزان و مێژوونووس و مرۆڤناس و جوگرافیاناسێکی زمانی فارسی موسوڵمان بوو. باسکراوە کە یەکێکە لە زیرەکترینەکانی سەردەمی ئیسلامی ، و یەکەم کەس بووە کە باسی لەوە کردووە کە زەوی بە دەوری خولگەکەی خۆیدا دەسوڕیتەوە .
بیروونی بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەردەمی ئیسلامی هەژمار دەکرێت لە سەدەکانی ناوین، زانستەکەی فیزیا ، بیرکاری و زانستی سروشتی دەگرێتەوە ، و شوێنی هەبوو وەک مێژووزان و زانای زمان و زانای مێژووە یەک لە دواییەکان . بەیروونی لە زۆربەی زانستەکان خوێندوویەتی ، وەکو وەفایەک بۆ کارەکانی و لێکۆڵینەوەکانی ، خێزانی شاهانەو ئەندامەکانی لە کۆبونەوەیەکدا هانیاندا بۆ بۆ لێکوڵینەوەی زانستی و ئاشکراکردنی هەندێک شت . بیروونی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام ژیاوە ، چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی کردووە هاوشانی مەنهەج و بیرکردنەوەی ئیسلامی . بیرونی بەچەندین کەس و نەتەوە کاریگەر بووە ، وەک ئغریقیەکان کە ئیلهامی لێوەرگرتوون لەکاتی خوێندنی فەلسەفە . بیرونی زمانەکانی خوارزمی ، فارسی ، عەرەبی ، ئغریقی ، سنسەکریتی ، عبری ، تراثی و سریانی دەزانێت. بیروونی زۆربەی ماوەی ژیانی لە ( خەزنە ) بەسەر بردووە ، کە بوو بە پایتەختی ( گزنویان ) ، کە ئێستا دەکەوێتە ناوڕاستی خۆرهەڵاتی ئەفغانستان . بیروونی گەشتی کردووە بۆ باشوری ئاسیا و لێکۆڵینەوەیەکی نوسیوە دەربارەی (ڕۆشنبیری هیند)، بیرونی بە ( زانستی هیند ) ناودەبرێت ، هەروەها ناسراوە بە نوسینە بابەتی و کلتورییەکانی . بە مامۆستا نازناوی دەرکردووە ئاماژە بەوەی کە کەس پێشتر لە سەدەی یانزە بەوشێوەیەی ئەو باسی هیندی نەکردووە .
ژیانی[دەستکاری]
بیرونی لە شارێکی دەرەکی لە بەیرونی لەدایکبووە ، پایتەختی ئەفریجد لە خواڕزم لە ناوڕاستی ئاسیا . بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی ، بیرونی چەندین هێڵی گواستنەوەی بەکارهێناوە بۆ گەشتن بەو بەشانەی کە لەسەری دەخوێند . زۆربەی کەس بیرونی بە یەکێک لە زانا گەورەکانی مێژوو هەژمار دەکەن ، بەتایبەتی لە ئیسلامدا بەهۆی بابەت و دۆزینەوەکانی . بیرونی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە ، و ئەوەبوو کە هانیدا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەستێرەناسی بکات . بیرونی سەرتای بیست و پێنج ساڵی تەمەنی لە خواڕزم کە بەشەکانی فیقەی ئیسلامی ، خواناسی ، ڕێزمان ، ماتماتیک ، ئەستێرەناسی ، پزیشکی ، فەلسەفە خوێندووە و هەوەها تێکەڵی زانستی فیزیک بووە و لەگەڵ چەندین بواری تر ، زمانی خواڕزمی ئێرانی کە زمانی بیرونی بووە ، توانی ڕزگاری ببێت تا دوای چەند سەدەیەک لە ئیسلام ، هەتاکو تورکەکان دەستیان گرت بەسەر ناوچەکە ، لەگەڵ ئەوەش چەند کلتوری خواڕزمی توانی ڕزگاری ببێت . بیرونی میهرەبان بووە لەگەڵ ئەفریجد ، کە ئەفریجدەکان ئەوانە بوون کە لابران لەلایەن دوژمنەکانیانەوە ( مەئمونیەکان ) لە ساڵی 995م . بیرونی نیشتیمانەکەی بەجێدەهێڵێت و دەڕوات بۆ بوخارا . پاشان دەچێت بۆ وڵاتێکی سامانی کە لەژێر سەرکردایەتی ئیمبڕاتۆر مەنصوری دووەمی کوری نوح بووە ، و لەوێ ئیبن سینا بینی و ئەوەش دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای نێوان دوو زانا .
لە ساڵی ٩٩٨ ، ڕۆشت بۆلای شازادەی زیاریونی طبرستان ( شمس معالی قابوس کوڕی وشکمیر ) ، لەوێ یەکەم کارە گرنگەکانی نوسی : شوێنەواری پاشماوەی سەدەکانی پێشوو ( و وەرگێدراوە بەناوی ) زنجیرە کاتییەکانی نەتەوەکانی پێشوو یان پاشماوەی ڕابردوو لە ساڵی ١٠٠٠ میلادی ، و هەرچەندە دوای ئەوەش چەند دەسکارییەکی کتێبەکە کرا . و هەروەها سەردانی خێزانی شاهانەی باوندیانی کردووە لەژێر حوکمی مەرزەبان ، و بە گوێرەی قسەکانی ئەفریجەکان ، بیروونی کۆتا ماڵئاوایی کرد لەوەی کە دەست بەسەر خوارزمدا دەگرێت و سەدانی سەرکردایەتی گرگانج ( و هەروەها سەردانی خوارزمی کردووە ) کە بە کۆبونەوەی زانا گەورەکان بەناوبانگە .
لە ساڵی ١٠١٧ ، مەحمود غەزنەوی زۆربەی لێکۆڵەرەوەکانی گواستەوە بۆ غەزنە ، پایتەختی دەوڵەتی غەزنەوی ، کە بیرونیش یەکێک بوو لەوانە . لەوێ بوو بە زانای گەردوونی و ئەستێرەناسی تایبەت بە سەرکردایەتی . محمود هاوڕێیەتی بیرونی کردووە لەکاتی گەشتەکانی بۆ هیند و لەوێ بۆماوەی چەند ساڵێک ژیاوە ، تەمەنی بیرونی ٤٤ ساڵ بوو ئەو کاتەی سەردانی هیندی کرد لەگەڵ مەحمود غەزنەوی ، لێکۆڵینەوەکانی لەسەر هیند نوسیوە و نزیکەی ساڵی ١٠٣٠ میلادی تەواوی کردووە . و لەگەڵ ئەم نوسینانەش ، بیرونی دڵنیابۆتەوە لەسەر ماوەی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر زانست لەکاتی گەشتەکانیدا . و هەوڵیداوە بۆ دۆزینەوەی ئامڕازێک بۆ گرتنی درێژی خۆر ، و ئامێرێکی زوویی ئیسترلابی دروست کردووە . بیرونی توانی پێشکەوتنێکی باش بە لێکۆڵینەوەکانییەوە ببینێت لەکاتی گەشتەکانی بۆ هیند .
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- لەدایکبووانی ٩٧٣
- مردووانی ١٠٥٢
- زانایانی خۆراسان
- بیرکاریزانانی سەدەی ١١
- بیرونی
- بیرکاریزانە فارسەکانی سەدەکانی ناوەڕاست
- ئەستێرەناسەکانی سەدەی ١١یەم
- کیمیاگەرانی سەردەمی نێوەڕاستی ئیسلام
- گەردوونناسانی سەردەمی نێوەڕاستی ئیسلام
- دۆزەرەوەکانی ئاسیا
- فەیلەسووفانی موسڵمان
- ماتماتیکزانانی موسڵمانی سەدەکانی ناوەڕاست
- داھێنەرە موسڵمانەکان
- کیمیازانانی ئێرانی