بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن ڕوشد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیبن روشدەوە ڕەوانە کراوە)
ئیبن ڕوشد
بە عەرەبی: ابن رُشد
لەدایکبوون١٤ی نیسانی ١١٢٦
کۆردۆبا (ئیسپانیا)، ئیسپانیا
مردن١٠ی کانوونی یەکەمی ١١٩٨(١١٩٨-١٢-١٠) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
Marrakesh، مەغریب
ناوی کاتی لەدایکبوونأبو الوليد محمد بن أحمد بن محمد بن رشد
ناسناوأبو الوليد، المُعلِّم الثاني، ابن رُشد الحفيد
خزمەکانIbn Rushd al-Jadd
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
قوتابییئەبوو جەعفەر کوڕی ھاروون تورجالی، Ibn Bashkuwāl، ئیبن توفەیل
ئایینئیسلام
شاکارەکانThe Incoherence of the Incoherence، On the Harmony of Religions and Philosophy، Bidayat al-Mujtahid، Colliget
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریaristotelianism، Averroism
دەردەکەوێت لە بەرھەمیکۆمیدیای یەزدانی
Attested inMare Magnum (vol. 82)
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی ڕوشدی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبن ڕوشد (بە عەرەبی: أبوو الولید محمد بن أحمد بن ڕشد یان ابن ڕشد)یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان. لە ١٤ی ئەیپریلی سالی ١١٢٦ز[١] لە کوردۆبای ئیسپانیا لەدایکبووە و لە ١٠ کانوونی یەکەمی ساڵی ١١٩٨ز[٢] لە وڵاتی مەغریب کۆچی دوایی کردووە. لە ڕۆژاوا نازناوی «شیکەرەوە و باوکی ئەقڵانیەت»[٣]ی پێدراوە و ئەوترێ ئیبن ڕوشد ڕۆژاوایییەکان دووبارە وشیار دەکاتەوە لە دیراسەکردنی ئەرستۆ و فەلاسیفەی کۆنی یۆنان. بیروبۆچوونەکانی بەتایبەتی لە زانکۆی پاریس و تا سەدەی شازدەیەم خوێندراوە.

کارەکانی

[دەستکاری]
"کللیات" یان کۆی بابەتە پزیشکییەکان یەکێک لە دیارترین نووسینەکانییەتی کە بە لاتینی ناسراوە بە Colliget

زانایەکی ناوداری عەرەبی ئەندەلوسی بووە، لە زۆربەی زمانەکانی خۆراوادا ئەو بەناوی "ئەڤێرۆس" (Averroes) دەناسن و ڕێچکەکەشی بە ئەڤێرۆیسم.[٢] زانای بواری جیاواز بوە وەک یاسا و پزیشکی. دانەری زیاد لە ١٠٠ کتێب بووە.[٤] کتێبەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر لاتینی و عیبری. بۆ ماوەیەک لە شارەکانی (سویل و قرطبە) دادوەر بووە، ئەو باوەڕی بە مانەوەی مادە و ھەبوونی دونیایەکی ھەتاھەتایی لەگەڵ خودا ھەبووە، ئەو باوەڕی وابوو کە ھەندێک جار فەلسەفە و دین ناسازگارییەکی تەواویان ھەیە لەم ڕووەوە بیرکردنەوەی دوو لایەنەی ھەبووە.

ئەو زانایەکی موسڵمانی سوننی (مالیکی) بوو، لە کاتی خۆیدا لەلایەن ھەندێک زانای ئەو سەردەمەوە ئازار و ئەزییەت دراوە و نفرین کراوە و ھەروەھا لەلایەن کڵێساوە بەرھەمەکانی ئەو مەحکوم کراوە. بۆ نموونە غەزالی کتێبی «تھافت الفلاسفە» واتە «ناجۆریەکانی فەلاسیفە»ی دژی ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا نوسیوە، لە وەڵامدا ئیبن ڕوشدیش کتێبی «ناڕێکییەکانی ناڕێکییەکان»ی وەک وەڵام بۆ غەزالی نوسیوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Iskandar، Albert Z. (2008)، Selin، Helaine (ed.)، «Ibn Rushd (Averroës)»، Encyclopaedia of the History of Science, Technology, and Medicine in Non-Western Cultures (بە ئینگلیزی)، Dordrecht: Springer Netherlands، لاپەڕە ١١١٥–١١١٧، doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-١-٤٠٢٠-٤٤٢٥-٠_٩٢٤٠، ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٢٠-٤٤٢٥-٠، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  2. 1 2 Tamer، Georges (١ی شوباتی ٢٠١١)، «Averroism»، Encyclopaedia of Islam, THREE (بە ئینگلیزی)، Brill، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  3. Gill، John (2009). Andalucía: a cultural history. Oxford: Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨٠١٩٥٣٧٦١٠٤. OCLC ٦٤٧٠٤٢٧١٣.
  4. «Saudi Aramco World: Doctor, Philosopher, Renaissance Man». archive.aramcoworld.com. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.