بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو داوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبووداوودەوە ڕەوانە کراوە)



ئیمام ئەبوو داوود
ناو: ئیمام ئەبوو داوود
ناوی تەواو: سولەیمان کوڕی ئەشعەس
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٢٠٢ی کۆچی
شوێنی لەدایکبوون:  ئێران
ڕێکەوتی مردن: ٢٧٥ی کۆچی
شوێنی مردن: بەسڕە،  عێراق
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە
شوێنەواگری: بوخاری، ترمزی، نەسائی...
کارتێکەری: ئەحمەد کوڕی حەنبەل، یەحیا کوڕی مەعین...

ئەبوو داوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس کوری بەشیر ئەزەدی سەسیجستانی، ناسراو بە ئەبوو داوود، ژیاوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ک، پێشەوای ئەھلی فەرموودە بووە لە سەردەمی خۆییدا و خاوەنی کتێبی ناوداری سونەنی ئەبوو داوودە.

ئەبوو داوود لە نێو چەندین شاری ئیسلامدا گەڕاوە، زانیاری وەرگرتووە و نوسیووە لە عێراقی وخۆراسانی و شامی ومیسرییەکانەوە، کتێبی سونەنی کۆکردووەتەوە و خستویەتە بەردەمی ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و ئەویش پەسەندی کردووە، کتێبەکەی تەنھا لەسەر فەرموودەی سەحیح نییە، بەڵکو فەرموودە باش و لاوازەکانیش لەخۆ دەگرێت، و ٤٨٠٠ فەرموودەی تیاکۆکردووەتەوە و لە نێو ٥٠٠ ھەزار فەرموودە ھەڵی بژاردوون.

ژیانی

[دەستکاری]

ئەبوو داوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس کوری بەشیر ئەلئەزەدی سەسیجستانی ناسراو بە ئەبوو داوود، لە دایکبووە لە ساڵی ٢٠٢ک لە ھەرێمێکی بچووک کە سەجستان ناودەبرا کە ھەرێمێکە لە ئێران و ئێستا ناودەبرێت بە سیستان و بلوشستان، چەندین وڵات و شارە ئیسلامییەکان گەڕاوە بە دوای زانست و کۆکردنەوەی فەرمودە لەوانە چووەتە عێراق و شام و میسر و خۆراسان و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٢٧٥ک لە بەسڕە و لە تەنیشت گۆڕی سوفیانی سەورییەوە نێژراوە.

پلەی فەرموودەکانی

[دەستکاری]

دەربارەی پلەی ڕاستییەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوو داوود، خۆی لەو بارەیەوە ئەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان دەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوەن، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای ھەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.

مامۆستا و خوێندکارەکانی

[دەستکاری]

ئەبوو داوود لای ژمارەیەکی زۆر زانا خوێندویەتی و زانیاریی لێ وەرگرتوون، لەوانە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و ئیسحاق کوڕی ڕاھەوەی، و عوسمان کوڕی محەممەد ئەبوو شەیبە، و یەحیا کوڕی مەعین، و موسلیم کوڕی ئئئیبراھیم ئەزەدی … و ئەوانی تر.

ئیمام ئەبوو داوود چەندین خوێندکاری ھەبووە و بە دەیان ھەزار کەس لە کۆڕەکانییدا ئامادەبوون بە تایبەت ئەو کۆڕانەی باسی لە زانستەکانی فەرموودە کردووە، لەبەر ئەوە زەحمەت بوو لەسەر ئەوانەی ژیانی ئەبوو داوودیان نوسیوەتەوە ژمارەی قوتابییەکانی دیاری بکەن، و لە دیارترین خوێندکارەکانی ئەمانە بوون، ئەبوو بەکر عەبدوڵڵا کوڕی خۆی و ترمزی و نەسائی و ئەبوو بەکر ئەحمەد کوڕی سولەیمان نەجاد … و زۆری تر.

دەربارەی ئەبووداوود وتراوە

[دەستکاری]

زانایانی ئیسلام ستایشێکی زۆری ڕۆڵ و جێ دەستی ئەبوو داوود و سونەنەکەیان کردووە لەسەر فەرموودە، و لەو وتانەی لە بارەیەوە ھاتووە،

  • ئیبن جەوزی دەڵێت؛ ئەبوو داوود شارەزای ھۆکارەکانی لاوازی فەرموودە بوو، زۆر دەم پاک و لەخواترس بوو، و زۆر لە ئەحمەد کوڕی حەنبەل دەچوو.
  • ئیمام زەھەبی دەڵێت؛ ئەبوو داوود سەردارێکی فەرموودە بوو، پیشەوایەکی شەرع بوو، کەسایەتییەکی بەسام و ھەیبەت بوو، خواناس و لەخواترس بوو، زۆر لە ئیمام ئەحمەد دەچوو.
  • ئیمام نەوەوی دەڵێت؛ زانایان لەسەر ستایشی ئەبوو داوود کۆکن، ھەموویان وەسفی بە حافز و زانا و وردەکار و لە خواترس و باوەڕداری بەھێز و تێگەیشتوو و قووڵ و بیرتی ژیی زانستی فەرموودەوانی دەکەن.

پەیڕەوەکەی

[دەستکاری]

ئەبوو داوود پابەند بوو بە سوننەتی پێغەمبەری ئیسلامەوە دروودی خوای لێبێت، سووربوو لەسەر جێبەجێکردنیان و باسکردنی گرنگیان بۆ خەڵک تا ھەستان بە ئەنجامدانی، و ئەبووداوود پەیڕەوێکی ھەبوو کە لە پەیڕەوی ھاوەڵەکان دەچوو لە بەدواداچوونی سوننەتی پێغەمبەر و پابەند بوون پێوەی، و وازی لە لێدوان دەھێنا لەو بابەتانەی ئاژاوەی لە نێو موسڵماناندا دروست دەکرد، و کوڕێکی لە دوای خۆی بەجێ ھێشت ئەبوو بەکر کوری ئەبوو داوود کە زۆر لە خۆی دەچوو لە ڕەوشت و ئاکارەکانییدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکی عەرەبی