بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن ڕەببەن تەبەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن ڕەببەن تەبەری
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٨٣٨
ئامۆل، ئێران
مردن١ی کانوونی دووەمی ٨٧٤(٨٧٤-٠١-٠١) (٣٦ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
باوکSahl Rabban
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی سوریانی، زمانی یۆنانیی کۆن
پیشەفەیلەسووف، پزیشک، دەروونناس، زانستیار، زانا
بواری کارپزیشکی، فەلسەفە، ئەستێرەناسی، ماتماتیک
خوێندکارئەبووبەکر ڕازی
سەردەمی چالاکی٠٩٠٠
ئایینئیسلام
شاکارەکانFirdous al-Hikmah

زانا و گەردوونناس و پزیشکی موسڵمان عەلی بن سەھل ڕەببەن تەبەری.

ژیان و پیشە

[دەستکاری]

لە ساڵی (٧٨٠ زایینی/١٦٤ کۆچی)یان (٧٧٠ زایینی/١٥٣ کۆچی) لە خێزانێکی فارسی یان ئاشووری[١] مەسیحی لە ئامۆل لە دایک بووە بەڵام دواتر بووەتە موسڵمان، باوکی (سەھل) شارەزا بوو لە بیرکاری و گەردوونناسی و پزیشکی و فەلسەفە و ئەندازە، دەشگووترێ کە ئەو یەکەم کەس بوو کتێبی مەجستی وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی، ئیبن ڕەببەن سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی کە فێری پزیشکیی و ئەندازە و فەلسەفەی کردووە، لەگەڵ زمانی عەرەبی و سریانی، دوای کۆچی دوایی باوکی زیاتر سەرقاڵ بوو بە پزیشکیی تا بوو بە پزیشکێکی بەناوبانگ، پزیشکی ئەنجامداوە لە شاری ڕەی، پاشان چووەتە عێڕاق.

کتێبێکی ھەیە بەناوی (فردوس الحکمة) تێیدا: باسی ڕێساکانی پاراستنی تەندروستی و باسکردنی چەند نەخۆشییەکی ماسولکەکان، خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، ھەروا باسکردنی ھەموو نەخۆشییەکان لەسەر تا پێ، نەخۆشییەکانی مێشک و دەماغ، نەخۆشییەکانی چاو، نەخۆشییەکانی سنگ و سک و ڕیخۆڵەکان، ئیبن ڕەببەن گرنگی زۆری ھەبوو لە بنیات نانی پزیشکیی عەرەبی، مامۆستای ئەبووبەکر ڕازی بووە، ئیبن ڕەببەن یەکەم پزیشکی دەروونناسی بووە

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

بەرھەمی زۆری ھەیە نموونە:

  • کتێبی (فردوس الحکمة) لە گرنگترین کتێبەکانە، زانیارینامەیەکی پزیشکییە.
  • کتێبی (تحفة الملوک)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]