عەبدوڵڵا کوڕی ئوم مەکتوم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدوڵڵا کوڕی ئوم مەکتوم یەکێک بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر، وە ئامۆزای خەدیجە کچی خووەیلید، عەبدوڵڵا نابینا بووە بەپێی سەرچاوە سوننیەکان.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

عەبدوڵڵا کوڕی ئوم مەکتوم کوڕی قەیس کوڕی زەید و دایکی عاتیکە کچی عەبدوڵڵا بووە. لە کاتی لەدایک بوون کوێر بووە و دایکی ناوی نا ئوم-مەکتوم (دایکی شاراوە).

عەبدوڵڵا کوڕی ئوم مەکتوم لە یەکەم موسڵمانەکان بوو. پێغەمبەر ئەو و موسعەب کوڕی عومەیری نارد بۆ مەدینە بۆ فێرکردنی قورئان بۆ دانیشتووان پێش ئەوەی کۆچی ڕووبدات.[٢] لەگەڵ بیلالی حەبەشی لە مەدینە لەلایەن پێغەمبەرەوە وەک موعزین (بانگدەر) هەڵبژێردران. کاتێک پێغەمبەر مەدینەی بەجێهێشت بەهۆی بەشداریکردن لە شەڕەکاندا، ئەرکی سەرکردایەتیکردنی نوێژەکانی پێدرا.[٣]

عەبدوڵڵا کوڕی ئوم مەکتوم داوای لە عومەر خەلیفەی دووەمی ڕاشدین کرد کە سەرەڕای کوێربوونەکەی، ڕێگەی پێبدات بەشداری لە جیهاددا بکات. عومەر ڕێگەی پێدا بەشداری لە شەڕی قادیسییە بکات لە ساڵی ١٣ی کۆچی (٦٣٦ی زایینی)، لە شەڕەکەدا وەک ئاڵاهەڵگر خزمەت دەکات، لە شەڕەکەدا شەهید بوو.

ئایەتەکانی قورئان[دەستکاری]

بەپێی گێڕانەوەی ئەهلل سوننە، چیرۆکی پشت وەحی دە ئایەتی یەکەمی عەبەس بەم شێوەیەیە[٤][٥] پێغەمبەر خەریکی بانگەشەی ئیسلام بوو بۆ وەلید کوڕی موغەیرە و سەرۆک عەشیرەتەکانی تری قوڕەیش لە مەککە. عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم هات و پرسیاری لە پێغەمبەر کرد دەربارەی شتێک. پێغەمبەر نەیویست پێی خۆش بوو لەو کاتەدا پرسیار نەکات و سەرنجی خۆی لە سەرۆک عەشیرەتەکان لانەدات و چاوی لە کوڕی ئوم مەکتوم لابرد. خوای گەورە ئامۆژگاری پێغەمبەری کرد بۆ ئەم کارە لە ڕێگەی دە ئایەتی یەکەمی عەباسەوە :

(پێغەمبەر) ڕووی خۆی گرژ کردو پشتی هەڵکرد لەو پیاوە نابیناییە…

دوای ئەم ڕووداوە پێغەمبەر بەم شێوەیە سڵاوی لە عەبدوڵڵای کوڕی ئوممەکتوم کرد :

بەخێربێن بۆ ئەو کە لەسەر حسابی ئەو پارێزەرەکەم سەرزەنشتی کردووم.

بەڵام شیعەکان لەگەڵ ئەوەدا نین کە ئایەتەکان ئامۆژگاری محمدیان دەکرد. ئەوانیش فەرموودە سەحیحەکان قبوڵ ناکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kathīr, Ismāʻīl ibn ʻUmar Ibn (2003). المصباح المنير في تهذيب تفسير ابن كثير (بە ئینگلیزی). Darussalam. ISBN 978-9960-892-92-4.
  2. ^ مختصر سيرة الرسول (بە ئینگلیزی). Darussalam. 2006. ISBN 978-9960-9803-2-4.
  3. ^ al-Ṭabarī, Abū Jaʿfar Muḥammad ibn Jarīr (1987-01-01). The History of al-Ṭabarī Vol. 7: The Foundation of the Community: Muḥammad At Al-Madina A.D. 622-626/Hijrah-4 A.H. (بە ئینگلیزی). SUNY Press. ISBN 978-0-88706-344-2.
  4. ^ "Center for Muslim-Jewish Engagement". web.archive.org. 2018-05-03. Retrieved 2023-05-22.
  5. ^ Atlas of the Qurʼān: Places, Nations, Landmarks (بە ئینگلیزی). Darussalam. 2003. ISBN 978-9960-897-54-7.