ئەحمەد کوڕی یوسف
ئەحمەدی کوری یوسف Ahmad ibn Yusuf | |
---|---|
لەدایکبوون | بەغداد |
مردن | قاهیرە |
نەتەوە | عەرەب |
بواری زانستی | بیرکاری |
ناوی ئەبوجەعفەر ئەحمەد کوڕی یوسف کوڕی ئیبراهیم کوڕی تەممام سدیق بەغدادی (بە عەرەبی: يوسف بن ابراهيم الصدَيق البغدادي) (٨٣٥-٩١٢ز) [١] لە ڕۆژئاوا بە ناوە بە لاتین کراوەکەی ناسراوە کە (Hametus)ە. زانایەکی عەرەبی بیرکاریزان بووە هەروەک باوکی (یوسفی کوڕی ئیبراهیم). ئەم زانایە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە.
ژیانی[دەستکاری]
ئەحمەدی کوری یوسف لە شاری بەغداد لەدایکبووە و لەگەڵ باوکیدا لە ساڵی (٨٣٩ز) ڕۆیشتوون و لە شاری دیمەشق نیشتەجێ بوون. دواتر ڕۆیشتووە بۆ شاری قاهیرە لە میسر بەڵام بەرواری ڕۆیشتنەکەی نەزانراوە : لە هەمان کاتدا ناوی بە (ئەلمیسری) (بە عەرەبی: المصری) هاتووە کە بە مانای (میسرییەکە) دێت ، کە ئەم شتانە لە سەرەتاکانی ژیانیدا بوون. لە ئەنجامیشدا لە شاری قاهیرە کۆچی دوایی کردووە. ئەم زانایە لە ژینگەیەکی پڕ لە ڕۆشنبیری و هۆشیاریدا گەورە بووە و باوکیشی لە بوارەکانی (بیرکاری و گەردوونناسی و دەرمانسازی) دا کاری کردووە و خشتەی گەردوونی لەگەڵ چەند زانایەکی تردا بەرهەم هێناوە. لە میسر دا گەیشتووە بە پلە و پایەیەکی گرنگ ئەویش بەهۆی ناسیاوی بووە لەگەڵ خەلیفەی عەباسی ئەو کاتە. [٢]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]