دەروازە:شیعە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی شیعە

شیعە بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان دەگوترێت کە عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب و نەوەکانی لە فاتیمەی ھاوسەری و کچی محەممەد بە پێشەوا دادەنێن و مل کەچی بۆیان بە پێویست دەزانن، بەپێی دەقی ئاسمانی و بە مەڕجەعی سەرەکیی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دواییی پێغەمبەر، ناوی پێشەوا یان ئیمامیان پێ دەڵێن و شوێنکەوتنیان بە پێویست دادەنێن بەپێی فەرموودەیەکی محەممەد کە لە چەند کتێبێکی ھەندێک لە تائیفە ئیسلامییەکاندا ھاتووە.

زیاتر...


ھەنووکە ٦٨ وتار لە دەروازەی شیعەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

شیعەی دوازدە ئیمام، جەعفەری یان شیعەی ئیمامی (بە عەرەبی: ٱثْنَا عَشَرِيَّة‎، بە فارسی: شیعە دوازدەامامی‎) کۆمەڵەیەکن لە ئایینی ئیسلام و مەزھەبی شیعە. شیعەی دوازدە ئیمام لە ئەمڕۆدا زۆرترین ژمارەی شیعە پێکدەھێنن لە جیھاندا، لەبەر ئەوە ھەر کاتێک وشەی شیعە بە تەنیایی بەکارھات ئەوە مەبەست لێی شیعەی دوازدە ئیمامییە، ئەوان بڕوایان وایە کە پێغه‌مبه‌ر محمدﷺ دوای خۆی عەلی کوڕی ئەبووتالیبی بۆ ڕێبەرایەتیی موسڵمانان ھەڵبژاردووە و لە دوای ئەویش ھەتا دوازدە نەوەی دیکە ھەر کوڕەکانی عەلی، یەک لە دوای یەک بوون بە پێشەوای موسڵمانان.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

وێنەیەکی ئاسمانی لە کەربەلا کە ئارامگەی حوسێن کوڕی عەلی تێدا دیارە

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب کوڕە مامی پێغەمبەر محەممەد و ھاوسەری فاتمەی کچی بووە و لە ھاوەڵەکانیەتی و ئالی بەیتە، ئەو چوارەم خەلیفەی ڕاشدین لەلای سوننە و یەکەم ئیمام لەلای شیعەیە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

«ئەگەر نە بە ئایین بڕواتان ھەیە و نە لە ڕۆژی پەسڵان دەترسن، لانی کەم لە زۆرداری و ستەم دوور ببنەوە.»

حوسێن کوڕی عەلی

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە لە ئەربەعین لە ساڵی ٢٠١٣، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیھان بە دیتنی گۆڕی ئیمام حوسێن چوون، کە دووەمین کۆبوونەوەی گەورە لە مێژوو دایە؟
  • ...کە ڕومەیسیە ناوچەیەکە لە کووەیت کە ڕووبەرەکەی زۆرتر لە ٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە نابێت، بەڵام زیاتر لە ٧٠ حوسێنیە لەوێدا بوونیان ھەیە؟

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان