ئەحمەد دیدات
شێخ ئەحمەد دیدات | |
|---|---|
| پەڕگە:AhmedDeedat(Image).jpg | |
| لەدایکبوون | ١ی جووڵای ١٩١٨ گوندی تاد کشینار لە ویلایەتی سوارات لە |
| مەرگ | ٨ی ئابی ٢٠٠٥ |
| ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی |
| نەتەوە | ھیندی |
| پیشە | بانگخوازی ئیسلامی |
| چالاکبوون | ١٩٤٢–١٩٩٦ |
| ئایین | ئیسلام، سوننی |
| ھاوسەر | حەوا دیدات |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی مەلیک فەیسەڵی نێودەوڵەتی |
| وێبگە | www |
ئەحمەد دیدات (: ١ی تەممووز ١٩١٨ لە ھیندستان -: ٨ی ئاب ٢٠٠٥ لە ئەفریقای باشوور) نووسور و بانگخوازیضکی ئیسلامی ھیندی بووە.
ژیاننامە
[دەستکاری]ناوی تەواوی (ئەحمەد حوسەین دیدات)ە، لە ساڵی ١٩١٨ی زایینی لە شاری (تادکیشنار) ولایەتی سواراتی ھیندی لە بنەماڵەیەکی ھەژار و کەمدەست لە دایکبووە. پاشان باری کرد بۆ (باشووری ئەفەریقا) لە ماوەیەکی کەم پاش لەدایکبوونی، کاتێک تەمەنی گەیشتە (٩) ساڵ دایکی وەفاتی کرد و ئەویش کۆچی کرد بۆ لای باوکی لە ساڵی ١٩٢٧ی زایینی. قوتابخانەی لە تەمەنی (١٠) ساڵی دا دەست پێ کرد تاکو پۆلی شەشەمی تەواو کرد، بەڵام لەبەر کەمدەرامەتی و ھەژاری خێزانەکەی فشارێکی زۆری خستە سەر ئەوەی کە نەتوانێت بە ڕێک و پێکی بواری خوێندی تەواو بکات.
باوکی بەرگدروو بوو لەبەرنەبوونی کۆچی کرد بۆ خوارووی ئەفەریقا لە ساڵانی بیستی سەدەی بیست دا. لەساڵانی پەنجادا یەکەم نووسینی بڵاوکردەوە بەناوی «ئایە پەرتوکی پیرۆز وتەکانی خودان» پاشان چەندەھا نوسراوی تریشی بەسەرتاسەری دنیادا بڵاوکردەوە ئەمە بێجگە لە (٢٣٥) وتووێژ و وتار کە لە چەندەھا وڵاتی دنیادا داوێتی. لە ساڵی ١٩٨٦دا خەڵاتیمەلیک فەیسەڵی جیھانی بۆ خزمەتی ئیسلامی وەرگرت لە بەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە لە جیھاندا بینی بۆ خزمەتی ئیسلام، دیدات پاش ٣٣ جار ھەوڵ دان و داواکردن بۆ ژن ھێنان ڕِێی کەوت لە ژنێک بەناوی «حواْ حسێن» کە دوو کوڕ و کچێکی لێی بوو، یەکەمیان ئیبراھیمی کوڕییەتی کە لە ئەمریکا یە و دووەمیان «ڕوقییە»ی کچێتی کە چەند ساڵ پێش وەفاتی خۆی مردووە، سێ یەمیان «یوسف»ە کەبەردەوام لەگەڵ باوکی بوو.
دیدات سەبارەت بە ڕێز گرتن لە ھاوسەرەکەی بە منداڵەکانی دەوت:
ئەمە بێجگە لەوەی کەبە ھاوسەرەکەی دەوت (دایکی دایکان).
لە ساڵی ٢٠٠١ کۆمەڵێ ڕۆژنامەنوسی ئەمریکا سەردانیان کرد و لە پرسیارێکدا وتیان:
ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بویتایە پاش ١١ی ئەیلوول چیت دەکرد؟ لە وەڵام داوتی:
چالاکی و کارکردن
[دەستکاری]دەستی بە کارکردن کرد لە ساڵی ١٩٣٤ی زایینی و خەریکی فرۆشیاری بوو لە دووکانێکی خواردەمەنی، پاشان بوو بە شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی بارگواستنەوە لە کارگەیەکی کەلوپەلی ناو ماڵ، پاشان وەک کارمەندێک نووسەر لە ھەمان کارگە دامەزرا، بەھۆی لێھاتن و جوامێری خۆیەوە پلەی لە کارگەکە دا بەرز بوویەوە ھەتا گەیشتە لێپرسراوی گشتی کارگەکە واتا پلەی بەڕێوبەر وەرگرت.
لە کۆتای چلەکاندا (ئەحمەد دیدات) توانی چەند دەورەیەک بەدەست بێنێت مەشقی سەرەتای بۆ پێھێنانی دەزگای (ڕادیۆ) کاری ئەندازیاری کارەبایی و کاروباری ھۆنەری تر لە و بوارەدا، پاش ئەوی کە توانی پارەیەک کۆبکاتەوە کۆچی کرد بۆ (پاکستان) لە ساڵی ١٩٤٩ی زایینی، بۆ ماوەکی لە و خەریکی ڕێکخستنی کارگەی چنین بوو. (ئەحمەد دیدات) توانی خێزان پێکوە بنێت و ببێتەوە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک، پاشان (ئەحمد دیدات) بۆ جارێکی تر گەڕایەوە بۆ (باشووری ئەفەریقا) پاش سێ ساڵ بۆ ئەوەی کە شوناس نامەی دەوێی لە دەست نەدا. لەگەڵ ئەوەی کە لە دایک بووی ئەوێش نەبوو. بەگەڕانەوەی بۆ (باشووری ئەفەریقا) لێپرسراوی ھەمان کارگەیان پێبەخشییەوە کە لەوەو پێش کاری تێدا دەکرد ئەویش کارگەی کەلوپەلی ناوماڵ بوو. لە سەرەتای پەنجاکاندا یەکەم نوسراوی خۆی دەرکرد لەژێر ناونیشانی: (پەرتوکی پیرۆز چی وتوە دەربارەی پەیامبەری ئیسلام؟)، پاش ئەو کتێبەی بەناوبانگترین نووسراوەی تر خۆی دەرکرد لەژێر ناونیشانی (ئایا کتێبی پیرۆز وتەی خوایھ؟). لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی (ئەحمد دیدات) دەستی لە کارکردن کێشایەوە بۆ بانگەواز بۆ ئایینی ئیسلام ئەوە بوو لەو ماوەیە دا بانگەشەی گفتوگۆی دەکرد و داوای ڕوو بەڕوو بوونەوەی دەرکرد دەرھێنای ڕاستی یەکان و پوچەڵکردنەوەی گۆمان و گومڕابوونەکان کە خاوەن کتێبە ئاسمانی یەکان دوای کەوتوون و بوونەتە چەواشە کردنی خەڵک و ونکردنی ڕاستییەکان. لەو ماوەیە چەندەھا کۆڕی تایبەت و گشتی گێڕاو لەگەڵ گەورە پیاونی گاوڕ کە پێیان دەوترێت لەنموونەیان کلارک و جیمی سواجارت و ئەنیس شروش. (ئەحمد دیدات) ھەڵسا بە دامەزراندی پەیمانگایەکی تایبەتی بە (ئاشتی) بۆ دەرکردنی بانگەواز کاری بانگەوازی کرد، و ڕێکخراوێکی کیشوەری بۆ بانگەوازی ئیسلامی لە شاری (دیربان) لە (باشووری ئەفەریقا). (ئەحمەد دیدات) توانیویەتی زیاتر لە (بیست) پەڕتوک بنوسێتەوە و لەچاپیان بدات کە ئەمڕۆ بە ملیۆنەھا خەڵک لێکۆڵینەوەی لەسەر پەرتوکەکانی دەکەن، کاریگەری ئەم لەسەر موسڵمانانی ئێستا ماوەو سوود لەکۆڕ و وتووێژەکانیشی وەردەگیرێت لەسەر ئەم کارە جوامێری و ماندونەناسانەی شێخ (ئەحمەد دیدات) توانی خەڵاتی (مەلیک فەیسەڵی جیھانی) بەدەست بێنێت لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینی _(جائزة الملک فیصل العالمیة لخدمة الإسلام).
مردن
[دەستکاری]نەخۆش کەوتن و ماڵئاوای کردنی شێخ (ئەحمەد دیدات). لە ساڵی ١٩٩٦ی زایینی دا شێخ (ئەحمەد دیدات) تووشی نەخۆشی (شەلەل) ھات لە تەواوی ئەندامەکانی بەتەنھا (دەماغی) بە ساغ مابوو، لەو کاتەوە ئیتر شێخ کەوتە ژیر جێگاو نەیی توانی کە دەوام بدات بەو بانگەوازە ماندونەناسەی کە لە ڕێگای سەکەوتنی وتەی حەق و دینی ئیسلامی پیرۆز دا دەیکرد. لە وکاتە بوو کە لە (أسترالیا) گەڕایەوە و ھەوڵی ئەوەی دەدا کە وەڵامی ئەو نامانەی دەدایەوە کە ھاتبوو بۆی کە ڕۆژانە ژمارەی نامەکان دەگەیشتە (٥٠٠) نامە بێجگە چەندەھا تەلەفۆنات کە بۆی دەکرا و و (فاکس) کە بۆی دەھات چ لە ڕێگای تەلەفۆنەوە یان لە ڕێگای تۆڕی ئەنتەرنێتەوە؛ و شێخ (ئەحمەد دیدات) زۆر بە شێوەیەکی جوان لەگەڵ خێزانەکەیدا ئەیان توانی وەڵامی ئەو نامە و وتە و نوسراوانە بداتەوە کە ڕووی تێ دەکردن و زمانێکی تایبەتیان ھەبوو بۆ وەڵامدانەوەیان؛ و لە و دەمەی کە تووشی (شەلەل)ەکە ھات خێزانەکەی کە ناوی خاتوو (حوا) بوو زۆر خزمەتی دەکردن و بەدەور و پشتی دا دەھات ھەتا ئەو کاتەی کە ماڵئاوای بکات و دونیا بە جێ بھێلێت، بەڵام پێش وەفاتی شێخ (ئەحمەد دیدات) نێرایە وڵاتی عەرەبی سعودیە بۆ چارەسەرکردن، و بۆ ماوەیە چارەسەر کرا لەوێ پاشان گەڕایەوە بۆ (باشووری ئەفەریقا) و بۆ دوا جار لەوێ ماڵ ئاوای کرد لە ڕێکەوتی (٠٨ی ئابی ٢٠٠٥) لە تەمەنی (٨٧) ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی (فیرولام) لە ئیقلیمی (کوازولوناتال) لە (باشووری ئەفەریقا) دا لە دوای ئەو ماوەیەکی درێژ کە بە نەخۆشی مابوەوە، شێخ (ئەحمەد دیدات) ھەتا ھەتایە بووە بەڵگەیەک لەسەر (نەصرایییەکان).
پەرتووکەکانی
[دەستکاری]بەشێک لە پەرتووکەکانی:-
- کتێبی پیرۆز چی وتووە دەربارەی پەیامبەری ئیسلام؟
- ئایە کتێبی پیرۆز وتەکانی خودان؟
- ھەڵبژاردە The Choice
- قورئان، و موعجیزەکانی قورئان
- مەسیح لە ئیسلامدا
- عەرەب و جوولکە شەڕ یان ئاشتی؟
- مەحەممەد گەورەترینە Muhammad The Greatest
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- پەرتووکی سەرفرازی لەنووسینی ئەندازیار عوسمان
- ماڵپەڕی ئەحمەد دیدات