ھاوڕەگەزخوازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ھاوڕەگەزخوازی (بە ئینگلیزی: Homosexuality) پێکھاتووە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە بەینی ئەندامانی ھەمان زایەند. ھاوڕەگەزخوازی «نەخشێکی سەرنجیی سۆزدار و سێکسیی و ڕۆمانسی ھەتاھەتایییە» لە بەینی ئەندامانی ھەمان زایەند/ڕەگەز. ھەروەھا «ئاماژەیەکە بۆ کەسێک کە لەسەر بنەمای ئەو سەرنجانە ھەستی ھەیە و ھەمان ڕەفتاری ھەیە لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەستیان تێدا ھاوبەشە.»[١][٢]

لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی[a] و دووڕەگەزخوازی، ھاوڕەگەزخوازی یەکێکە لەو سێ پۆلە سەرەکییەی زایەندخوازی.[١] زاناکان ھۆکاری سەرەکی زایەندخوازی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت.[٣][٤][٥] زاناکان ھاوڕەگەزخوازی بە ھەڵبژاردنێکی کەسەکە لە قەڵەم نادەن.[٣][٤][٦] ئەوان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی زیندەیی/بایالۆجی ھاتوونەتە ئاراوە[٣] و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان.[٧][٨] ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو یان پشتگیراو لەلایەن زانستەوە نییە لەسەر ئەوەی کە تەمەنی لاوێتی و خێزان کاریگەری دەکەنە سەر زایەندخوازی.[٧] ھەرچەندە ھەندێک خەڵک پێیان وایە کە ھاوڕەگەزخوازی کردارێکی نا-ئاساییە، بەدواداچوونی زانستی سەلماندوێتی کە ھاوڕەگەزخوازی کردارێکی ئاسایی و سروشتییە و لە مەوداکانی زایەندخوازی مرۆڤەکاندا خۆی دەبینێتەوە و دەرئەنجامێکی خراپ یان نەخۆشی دەروونی نییە،[١][٩] خۆیشی لە خۆیدا شتێکی خراپ نییە. بەڵگە و لێکۆڵینەوە بە ڕێژەی دیاری کراو نین تاکو ئەوە بسەلمێنن کە زایەندخوازی لەوانەیە بگۆڕدرێت لەڕێی تەداخولکردنی دەروونی کەسایتییەکەوە.[١٠]

باوترین ئەو دەستەواژانەی کە بەکاردەھێندرێن بۆ کەسانی ھاوڕەگەزخواز لێزبیان[b] و گەیە[c]، ھەرچەندە گەی بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار بەکاردەھێندرێت بۆ ئاماژەکردن بە ھەردوو مێ و نێرە ھاوڕەگەزخوازەکان. ژمارەی ئەو کەسانەی کە ھاوڕەگەزخوازن لە پاڵ ئەو کەسانەی کە کرداری سێکسییان ئەنجام داوە لەگەڵ ئەندامانی ھەمان ڕەگەز سەختە بۆ ئەوەی زاناکان بە شێوەیەکی نزیککراوەیی باوەڕپێکراو دیاری بکەن، لەبەر چەند ھۆکارێکی دیار، لەوانە ئەو ھۆمۆفۆبیایەی کە لەوانەیە بەھۆیەوە ھاوڕەگەزخوازان تووشی ببن لەپاڵ توندڕەوی لەگەڵیان بەتایبەتی لە دەوڵەتە ئیسلامییەکان.[١١] ھاوڕەگەزخوازی بە شێوەیەکی بەربڵاو بیندراوە و دیاری کراوە لە ئاژەڵەکانیشدا.[١٢][١٣][١٤][١٥]

زۆرێک لە گەی و لێزبیانەکان لە پەیوەندی خۆشەویستی و ھاوسەرگیری پاک و دروستدان، ھەر وەک جیاڕەگەزخوازەکان.[d] ھەرچەندە تەنھا بۆ ماوەیەکی کەمیشە سەرژمێریی دانیشتووان ئەوان لە ئاماری ھاوسەرگیری و پەیوەندییەکاندا پیشان دەدات.[١٦]پەیوەندییەکان نێوان ھاوڕەگەزخوازان لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە ھەر وەک ئەوەی جیاڕەگەزخوازەکان وایە و ھیچ جیاوازییەکان تێدا بەدی ناکرێت.[٢] کرداری ھاوڕەگەزخوازی بە درێژایی مێژوو ھەبووە و ھەندێک جاریش بەپێی ئەو کۆمەڵگەیەی ئەو کەسانەی تێدا ژیاون ئەم دیاردەیە پشتگوێ خراوە.[١٧] لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە، جووڵە جیھانییەکان بەرەو زیادبوون چوو لە داواکردنی مافی یاسایی بۆ ھاوڕەگەزخوازان. ئەوان داوای مافی ھاوسەرگیری و شارستانییەتیان کردووە و داوای پاراستن و بەخێوکردنی منداڵە ھەتیوەکانیان کردووە لەگەڵ پاراستنیان لە توندڕەوەکان. لە ئێستادا ھیچ مافێک لەلایەن حکومەتی ئێراق و ھەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی بۆ ھاوڕەگەزخوازان دانەندراوە، ئێن ئاڕ تی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ھاوڕەگەزخوازان ئەمەی دڵنیا کردۆتەوە.[١٨] لە کۆمەڵگەی کوردیدا، ھاوڕەگەزخوازان بە ھەڵە تێکەڵ کراوان لەگەڵ لەشفرۆشەکان و منداڵباز و نێربازان، بە تایبەتی ھاوڕەگەزخوازە نێرەکان یاخود گەیەکان. ئەوان زۆرجار بە «ھەتیوباز» بانگ دەکرێن وەک سووکایەتییەک پێیان، بەڵام لەڕاستیدا ھاوڕەگەزخوازی ھیچ پەیوەندییەکی بە لەشفرۆشی و منداڵبازی و نێربازییەوە نییە و پەیوەندییەکی نێوان دوو مرۆڤی پێگەیشتووە.

ئێتیمۆلۆژیا

پارچەیەک وێنەی مێژوویی کە دوو گەی پیشان دەدات، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٤٠ی پێش مەسیح.

وشەی ھۆمۆسێکشواڵ، کە لە زمانە بیانییەکاندا بە واتای ھاوڕەگەزخواز دێت، تێکەڵەیەکی یۆنانی و لاتینییە، یەکەم پێکھاتەی لە گریکییەوە وەرگیراوە، ὁμός (ھۆمۆ) کە بەواتای ھەمان دێت، و بۆ وەسفکردنی کردار و سەرنجی سێکسی دێت لە نێوان ئەندامانی ھەمان ڕەگەز، ئەمە ھەر ھۆمۆسێکشواڵیتی ناگرێتەوە بەڵکو لێزبیانیزمیش دەگرێتەوە.[١٩][٢٠] یەکەم دەرکەوتنی وشەی ھۆمۆسێکشواڵ لە نووسیندا دۆزراوەتەوە لە ساڵی ١٨٦٩ لە نامیلکەی ڕۆماننووس نەمسایی کارل-ماریا کێرتبێنی، کە بە شاردراوەیی بڵاکرایەوە،[٢١] کە دژی ھەندێک یاسای شانشینی پڕوسیا دەوەستایەوە کە ھەندێک کرداری سێکسی قەدەغە کردبوو.[٢١][٢٢] لە ١٨٨٦دا دەروونناس ڕیچارد ڤۆن کرافت-ئیبنگ لە کتێبەکەیدا بەناوی سایکۆپاتیا سێکسیوالیس ھەردوو ناوی ھۆمۆسێکشواڵ و ھێترۆسێکشواڵـی بەکارھێنابوو. کتێبەکەی ئەو ئەوەندە بەناوبانگ بوو لە نێوان خەڵکی دا کە ئەم دوو ناوە بڕیاری لەسەر درا کە بە فەرمی بەکاربھێندرێن و ببن بە دوو ناوی گشتی.[٢٣][٢٤]

زۆرێک لە ڕێنیشاندەری نووسینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشنیاری دەکەن کە ھۆمۆسێکشواڵ بەکارنەھێندرێت و لەجێی ئەوە گەی یان لێزبیان بەکار بھێندرێت.[٢٥] ھەندێکی تر پێشنیازیان کردووە کە بە تەواوەتی دەست ھەڵبگیرێت لە بەکارھێنانی ئەو وشەیە لەبەر ئەوەی مێژوویەکی تاریکی ھەیە و وەک سووکایەتییەک وایە، چوونکە دەستەواژەکە زیاتر بەکاردێت بۆ خووڕەوشتی سێکسی کەسەکە وەک لە ھەستە ڕۆمانسییەکانی. گەی و لێزبیان ناودارترین جێگرەوەی وشەکان کە لە کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی خراپ بەکارنایەت.[٢٥] سەرەتای پیتی ھەر کامێک لە وشەکانی لێزبیان، گەی، بایسێکشواڵ و ترانسسێکشواڵ کۆکراونەتەوە بۆ دروستکردنی LGBT (ئێڵ جی بی تی) کە بۆ ئاماژەکردن بە کۆمەڵگەی ھاوڕەگەزخوازان بەکاردێت.

گەی خۆی ئاماژەیە بە ھاوڕەگەزخوازی لە نێردا،[٢٦] بەڵام لەوانەیە بەکاربێت بۆ ناوبردنی ھەموو کەسانی ئێڵ جی بی تی بەبێ گوێدان بە زایەندیان. لە زایەندخوازیدا، لێزبیان تەنھا تایبەتە بە ھاوڕەگەزخوازانی مێینە. وشەی لێزبیان لە دوورگەی لێسبۆس وەرگیراوە کە لە یۆنانە، لەوێ ھۆزانڤانی یۆنانی سافۆ لەسەر پەیوەندییە سۆزدارییەکانی لەگەڵ کچانی گەنجدا دەینووسییەوە.[٢٧][٢٨]

ھەرچەندە نووسەرانی کۆن دەستەواژەی ھۆمۆسێکشواڵیان بەکارھێناوە بۆ ئاماژەکردن بە ھەردوو کچان و کوڕان، لە دەمی ھاوچەرخدا ئەم وشەیە تەنھا بەکاردێت بۆ وەسفکردنی زایەندخوازی و ھەستی سێکسی کەسێک.

ئەو ناوانەی تر کە لەجێی ھۆمۆسێکشواڵێتی بەکاردێن پێکھاتوون لە ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن کە لە کۆمەڵگەی پزیشکیدا بەکاردەھێندرێت بۆ ئاماژەکردن بە ژیانی سێکسی کەسێک. ھۆمۆئیرۆتیک بەکاردەھێندرێت بۆ کارێکی ھونەریی،[٢٩][٣٠] و چەند وشەیەکی تر کە وەک سووکایەتی بەکاردێن پێکھاتوون لە: کویر، فاگێت، فەیری، پووف و ھۆمۆ.[٣١][٣٢][٣٣][٣٤] لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ەکان ئەم وشانە لەلایەن کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تییەوە بە پێچەوانەوە بە باش لە قەڵەم دران، لە ڕاستیشدا وشەی کویر بەکارھێنراوە لە لێکۆڵینەوەی کویر و بیردۆزەی کویر و تەنانەت لە زنجیرەی تەلیفیزیۆنی چاوێکی کویر بۆ کوڕێکی سترەیت بەکارھاتووە.[٣٥] (سترەیت بەو کەسانە دەوترێت کە ھاوڕەگەزخواز نین و جیاڕەگەزخوازن). وشەی ھۆمۆ لە چەند زمانێکی تردا بەکاردێت کە لەوانەیە بە مەبەستی سووکایەتی نەبێت وەک لەوەی لە زمانی ئینگلیزیدا بەکاردێت. ھەرچۆنێک بێت، گەر کەسێک مەبەستی خراپ بێت لە بەکارھێنانی ئەم وشەیە بە شێوازی لێدوانەکانیدا دیار دەبێت.[٣٦]

لە کوردستاندا خەڵکی زیاتر «ھاوڕەگەزباز» بەکار دەھێنن وەک لە ھاوڕەگەزخواز، کە ناوە دروستەکەیەتی. لە زمانی کوردیدا وشەی شیاو بۆ جێندەر و زایەند دانەندراوە، بۆیە ھاوڕەگەزخوازی لە خۆیدا ناوێکی دروست نییە. [٣٧]

مێژوو

ڕەوشتی کۆمەڵگە بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان و مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی کات و ناوچە جوگرافییاکان گۆڕاوە، شوێن ھەبووە کە ھەموو نێرەکان تێیدا بەشداری پەیوەندی ھەمانڕەگەزیان کردووە، لە ھەندێک شوێنیش دیاردەکە پشتگوێ خراوە و پەسەند کراوە، لە ناوچە ئایینییەکانیش بە کفر ناوبراوە و سزای کوشتنی بۆ داندراوە.

تابلۆی خەوتووەکان، کێشراو لەلایەن گوستاڤ کۆربێرت، ساڵی ١٨٦٦

لە کۆکراوەیەکی مرۆڤناسی وردی مێژوویی تایبەتە بە وەسفی چاندی گەلانی پێش-پیشەسازیی، «ھاوڕەگەزخوازی بەبەھێزی پەسەندنەکراوە بە ڕێژەی ٤١٪‏ لە ٤٢ چانددا؛ پەسەند کراوە یانیش پشتگوێ خراوە لەلایەن ٢١٪‏ی خەڵکی و، ١٢٪‏ ئامارێکی وایان نەداوە لەسەر ئەو دیاردەیە. لە ٧٠ گرافی مرۆڤزانیدا، ٧٠٪‏ وا پیشانی دەدەن کە ھاوڕەگەزخوازی نادیارە یان دەگمەنە. ٤١٪‏ش وای نیشان دەدەن کە ھەیە و شتەکە دەگمەن نییە.[٣٨]

لەو چاندانەی کە کاریگەری ئایینە ئیبراھیمییەکانیان لەسەرە، یاسا و کڵێساکان ھاوڕەگەزخوازیان بە لادان لە دین و وەستان دژی یاسا و سروشت ناوبرد. ناپەسەند کردن و خراپ سەیری کردنی سێکسی کۆم لە نێوان دوو پیاودا دەگەڕێتەوە بۆ پێش مەسیحییەت بەھەرحاڵ. ئەوە شتێکی دیار بووە لە یۆنانی کۆندا، ناو بردنیشی بە نائاسایی یان ناسروشتی دەگەڕێتەوە بۆ فەیلەسوفی یۆنانی بەناوبانگ ئەفلاتوون.[٣٩]

زۆرێک لە کەسایەتییە مێژووییەکان وەک سوقرات، لۆرد بایرۆن، ئێدواردی دووەم و ھادریان[٤٠] بە دووڕەگەزخواز یان گەی بانگ کراون؛ ھەندێک لە زاناکان، وەک میشێل فوکۆ، ئەمەیان بە پێشەکییەکی نەگونجاوی مێژووی ناوبردووە کە ئاژۆکی زایەندخوازی بیانی دەخاتە مەترسییەوە.[٤١][٤٢]

ئەفریقا

کۆنترین تۆماری دوو خۆشەویستی ھاوڕەگەزخواز لە ئەفریقا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٤٠٠ ساڵ پێش مەسیح لە لە میسر، ھەردووک خاناماوھاتپیو و نیەداناخاناماو بە کۆنترین کەپڵی ھاوڕەگەزخوازی ناوچەی ئەفریقیا داندراون. وێنەکەیان ئەوان پیشان دەدات کە لووتیان ناوە بە لووتی یەکەوە و خەریکە ماچ دەکەن، ئەمە یەکێکە لە ناودارترین ئەو شێوازی وێنانە کە ھونەری میسری پێی ناسراوە. لە وێنەکەدا وادیارە ئەوان دەورووبەریان گیراوە بە میراتگرەکانیان. ھەردوو ئاسترۆپۆلۆجیست ستیڤن مورەی و ویڵ ڕۆسکۆ دەڵێن کە ژنەکانی لیسۆتۆ پەیوەندی سێکسی و ئیرۆتیکیان بەستووە لەگەڵ یەکتری کە بە ماتزۆێل ناوبراوە.[٤٣] لە کۆنگۆی کۆنیش تۆمارکراوە کە شۆڕشگێڕانی ئازاندێ کوڕیان بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن لە کاروباری گشتی ماڵەوە لەگەڵ سێکسکردن لەگەڵیان.[٤٤]

ئەمریکاکان

پێش داگیرکردنی لەلایەن ئەورووپاوە، لەنێوان ئەمریکییە سوورپێستەکاندا لە ئەمریکاکاندا شێوازێکی ھاوڕەگەزخوازی و سێکسی ھەمانڕەگەز بەرڵاوبووە لەلایەن کەسایەتییەکان. ئەوان کاتێک منداڵەکانیان پەروەردە دەکرد و گەورە دەکرد، لە تەمنێکی لاوێتیدا ھەڵبژاردنێکیان پێ دەدرا لەلایەن باوانەکانیانەوە کە ڕێگەیەک ھەڵبژێرێت تاکو ژیانی پێ بەسەر بەرێت، ئەگەر منداڵەکە ھەر کامێک لە دوو زایەندەکی ھەڵبژاردایە ئەوان بە پەروەردەیەکی تایبەت بەخێویان دەکرد و گەورەیان دەکرد و فێری خووڕەوشتی ئەو زایەندەیان دەکرد کە ھەڵی بژاردووە. ئەم کەسایەتییانە بە گشتی شامان بوون و واش بڵاوبوو کە گوایە ئەوان لە مرۆڤێکی ئاسایی بەھێزتر و باشتر بوون.

ھاوڕەگەزخوازان و ڕەگەزگۆڕەکان لە شارستانێتەکانی تری ئەمریکای لاتینی زۆربوون پێش داگیرکردنیان، وەک ئەزتێک، مایا، کوێنچاز، مۆچس، زاپۆتێکس و تەپینامبای بەڕازیل.[٤٥][٤٦] داگیرکەرانی ئیسپانیا لەو ڕاستییە تۆقی بوون لە کرداری ھاوڕەگەزخوازی بە کراوەیی ئەنجام دەدرا لەلایەن دانیشتوانە ڕەسەنەکان، و ھەوڵی لەناوبردنی دیاردەکەیان دا بە ھەڕەشەکردن لەو کەسانە و ڕووبەڕووی کردنەوەیان لەگەڵ سزەی سەخت وەک کوشتنی بە سووتان و سەگ تێ بەردان تێیان.[٤٧] لە ساڵی ٢٠١٣دا ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازان یاسایی کرا لە ئەمریکا.[٤٨]

ئاسیا

دوو گەی لە وێنەیەکی ژاپۆنیدا.

لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئەوین و سێکسی ھەمان ڕەگەز ئاماژەی پێ کراوە ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی نووسینەوەی مێژووەوە.

ھاوڕەگەزخوازی لە چین بیندراوە و ئەوان لای خۆیان چەند ناوێکی تایبەتیان بۆ داناوە، چەند حاڵەتێکی لەو شێوەیە تۆمار کراوە لە ٦٠٠ی پێش مەسیحەوە. ھاوڕەگەزخوازی لە چەندین کاری بەناوبانگی وێژەی چینیدا ناوی ھاتووە. بۆ نموونە، باسی سێکسی ھەمانڕەگەز کراوە لە ڕۆمانی کلاسیکی خەون لە ھۆبە سوورەکە، کە ھەر لەو دەمدا کتێبی ھاوشێوە لەسەر پەیوەندییە سێکسییەکان نووسراوەتەوە. کۆنفووشیزم، کە فەلسەفەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری بوو، زۆر بە کەمی تیشکی خستبووە سەر زایەندخوازی، ئەمە ھاوڕەگەزخوازی و جیاڕەگەزخوازیش دەگرێتەوە. وێژەی مینگ دایناستی، وەک بیان ئێر چای (弁而釵/弁而钗)، بە شێوەیەک پەیوەندی سۆزداری نێوان ھاوڕەگەزخوازان پیشان دەدات کە ئارامتر و خۆشترە وەک لەوەی جیاڕەگەزخوازەکان.[٤٩]

دژایەتیکردنی ھاوڕەگەزخوازی لە دەمی خانەدانی تانگدا دەستی پێ کرد (٦١٨–٩٠٧)، کە دراوەتە پاڵ بەرزبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئیسلام و مەسیحییەت.[٥٠] لە سینگاپور، لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا ٢٠,٠٠٠ کەس پشتگیری خۆیان پیشان دا بۆ دامەزرانی مافی تایبەت بۆ ھاوڕەگەزخوازەکان.

ئەورووپا

دەمی کلاسیکی

کۆنترین دۆکیومێنتی ڕۆژئاوایی (لە شێوەی کاری وێژەیی، ھونەریی و شتومەکی میتۆگرافیکی) کە ھاوڕەگەزخوازی لەخۆ دەگرێت دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن. جگە لە ھاوڕەگەزخوازی، ئەو دۆکیومێنتانە وای پیشان دەدەن کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئافرەتان و گەنجان سەرەکیترین بنیاتنەری ژیانی ئەوینی پیاوێکی ئاسایی ئەو کاتە بووە. پەیوەندی سۆزداری ھەمانڕەگەزەکان دەروازەیەکی کۆمەڵایەتی ئەو کاتە بووە کە بە شێوەیەکی جۆراوجۆر بوونیاتنراوە بە تێپەڕبوونی کات و لە شارێکەوە بۆ ئەوی تر. ھاوڕەگەزخوازی لە یۆناندا بە نرخ داندراوە بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە گەشەسەندنی مرۆڤایەتیی. ئەفلاتوون لە نووسینە کۆنەکانیدا باسی لە لایەنە باشەکانی کردووە،[٥١] بەڵام لە نووسینە نوێترەکانیشیدا لەگەڵ قەدەغەکردنی بووە.[٥٢] ئەرستۆ لە کتێبی پۆلیتیکس بیرۆکەکەی ئەفلاتوون لە لەناوبردنی ھاوڕەگەزخوازی پشتگوێ خستووە (٢.٤)؛ ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە بەڕبەڕی وەک کێلتەکان بە بۆنەیەکی تایبەت دایان ناوە (٢.٦.٦) لەکاتێکدا کە کریتەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتوان بەکاریان ھێناوە.[٥٣]

ئافرەتانی گەنج دەبیندرێن کە دەوری سافۆیان داوە لەم وێنەیەی لافۆند، «سافۆ گۆرانی بۆ ھۆمەر دەڵێت»، ١٨٢٤.

کەمتر زانراوە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی نێوان ئافرەتان لە یۆنانی کۆندا. سافۆ، لەدایکبوو لە دوورگەی لێسبۆس، کاریگەری کردۆتە سەر ئەو ناوانەی کە بۆ ئافرەتە ھاوڕەگەزخوازەکان بەکاردێن، سافیک و لێزبیان بوون بە دووناوی فەرمی بۆ بەکارھێنان لەگەڵ ھاوڕەگەزە ئافرەتەکاندا لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەمدا.[٥٤][٥٥] ھۆنراوەکانی سافۆ تیشک دەخاتە سەر ئەوین و پەیوەندی سۆزداری بۆ ھەردوو زایەند. خوێنەرەوەکانی ھۆنراوەکانی ئەم ھۆزانڤانە بەناوبانگە باسی خۆشەویستی و پەیوەندییەکەی دەکەن لەگەڵ چەند ئافرەتێک، بەڵام بەڵگە لەسەر پەیوەندی جەستەیی لەگەڵیان کەمە.[٥٦][٥٧]

لە ڕۆمای کۆندا، جەستەی نێرەکان ناوەندی سەرنجی سێکسی بووە، بەڵام پەیوەندی سۆزداری تەنھا لە نێوان پیاوی ئازادی پێگەیشتوو و کۆیلەکەی یان پیاوێکی گەورەتر و پیاوێکی گەنجی بەرەڵاکراو کە ڕۆڵی وەرگری ھەبووە لەکاتی سێکسدا ڕوویداوە. ئیمپڕاتۆری مەسیح تیۆدۆسیەسی یەکەم یاسایەکی دەرکرد لە ٦ی ئابی ٣٩٠ کە نێرە وەرگرەکان بسووتێندرێن. لە کۆتایی دەسەڵاتەکەی، جوستینیانی یەکەم قەدەغەکردنی ھاوڕەگەزخوازی زیاتر فراون کرد بەبیانووی ئەوەی کە دەبێتە ھۆی وێران کردنی شارەکان و ئەویش «سزای خوا» دەبێت. دوای نەمانیشی لەسەر دەسەڵات سزادانی ھاوڕەگەزخوازان ھەر تا ماوەیەک بەردەوام بوو.

ڕێنێسانس

لە ڕێنێسانسدا، شارە دەوڵەمەندەکانی ئیتاڵیا – بەتایبەتی فلۆرێنس و ڤێنیز – ناسرابوون بەو ژمارە زۆرەی ھاوڕەگەزخوازان کە ھەیانە، کە زۆرێک لە نێرەکانی ئەو کاتەی گرتبۆوە و بەردەوامبوون لەو نەخشەی کە ڕۆمانییەکان و یۆنانییەکان بەخشیبوویان بە ھاوڕەگەزخوازی.[٥٨][٥٩] ھەرچەندە ڕێژەیەکی زۆری پیاوەکان ھاوڕەگەزخواز بوون، دەسەڵاتدارەکان بڕیاریان دا کە دەست بکەن بە کوشتن و غەرامەکردنی ڕێژەیەکی ئەو دانیشتوانانە.

لە نیوەی دووەمی سەدەی سیانزەھەم، کوشتن سزای ھاوڕەگەزخوازی بوو لە زۆربەی شوێنەکانی ئەورووپا.[٦٠] چەند کەسایەتییەکی مێژووی وەک شا جەیمسی یەکەم و دوق بەکینھام لە چەند نامیلکەیەکدا زۆربوونی ڕێژەی ھاوڕەگەزخوازانیان باس کردووە.

دەمی نوێخواز

چەند نامەیەکی خۆشەویستی نێوان پیاوێکی خانەدان و کەسایەتی بەناوبانگ مستەر ویڵسن بڵاوکرانەوە لە ساڵی ١٧٢٣ لە ئینگلتەرا و لەلایەن چەند زانایەکی نوێخوازەوە ھاندرا تاکو ببێتە ڕۆمانێک. ڕۆمانی بەناوبانگی ١٧٤٩ بەناوی فانی ھیڵ بەشێکی ھاوڕەگەزخوازی لەخۆ دەگرێت، بەڵام ئەمە لە گۆڕانکاری وەشانی ١٧٥٠کەیدا لابرا.[٦١] ھەروەھا لە ساڵی ١٧٤٩دا یەکەم پەڕتووکی پارێزگاریکردن لە ھاوڕەگەزخوازان بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کرایەوە، کە لەلایەن تۆماس کانۆن نووسرابوو، بەڵام ھەر یەکسەر بڵاوکردنەوەی ڕاگیرا. لە دەورووبەری ١٧٨٥ەکاندا، جێریمی بێنتامیش پارێزگارییەکی تری نووسییەوە، بەڵام بڵاونەکرایەوە تاکو ساڵی ١٩٧٨.[٦٢] سزای مەرگی ھاوڕەگەزخوازان بەردەوام بوو لە ھۆڵەندا تا ساڵی ١٨٠٣، لە ئینگلتەراش تاکو ساڵی ١٨٣٥ ھەر بەردەوام بوو.

کوڕێکی دووڕەگەزخواز (ناوەڕاست) لەکاتی سێکسکردن لەگەڵ ئافرەتێک و پیاوێکدا؛ تابلۆکە کاری ئێدوارد ھێنری ئاڤریلە (١٨٤٩–١٩٢٨).

لە نێوان ١٨٦٤ و ١٨٨٠ کارل ھێنریک ئولریش زنجیرەیەک لە دوازدە کتێبی بڵاوکردەوە بەناوی بەدواداچوون لەسەر مەتەڵی خۆشەویستی پیاو-پیاوانە. لە ١٨٦٧دا، ئەو بووبە یەکەم ھاوڕەگەزخواز کە بە کراوەیی بە ڕووی خەڵکدا قسەی کرد و پارێزگاری لە ھاوڕەگەزخوازەکان کرد کاتێک کە لە کۆنگرەی ئەڵمانی لە مونیک بەشداری کرد بۆ چارەسەرێک بۆ یاسای ئەنتی-ڕەگەزخوازەکان و لابردنی ئەو یاسایانە.[١١] ھەڵگەڕانەوەی سێکسی کە لەلایەن ھاڤلۆک ئیلیسەوە نووسرابوو لە ساڵی ١٨٩٦دا بڵاوکرایەوە کە بەرەنگاری ئەو بیردۆزانە دەبۆوە کە دەیانوت ھاوڕەگەزخوازی شتێکی ناسروشتییە، ھەروەھا ھەوڵی شکاندنی پڕوپاگەندە و ستێریۆتایپەکانی دەدا. ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی کە ھاوڕەگەزخوازی شتێکی سروشتییە و حاڵەتێکی تایبەت بووە و پەیوەندیی ھەبووە بە زیرەکی و داھێنەری مرۆڤەکانەوە.[٦٣]

ھەرچەندە خەڵکی کتێبی پزیشکی لەم شێوەیەیان نەدەخوێندەوە بە گشتی، ئەوان بوونە ھۆی دروستبوونی ساینتیفیک ھیومانتێریان کۆمیتیی ماگنەس ھیرشفیڵد، کە لە ساڵی ١٨٩٧ەوە بۆ ١٩٣٣ دژی سزای ئەنتی-ھاوڕەگەزخوازی وەستایەوە لە ئەڵمانیا، لەگەڵ دروستبوونی چەندین جووڵەی گەورە لای ڕۆشنبیران و نووسەرانی بەریتانیا کە لەلایەن ئێدوارد کارپێنتەر و جان ئادینگتن سیمندسەوە نوێنەرایەتی دەکرا. لەگەڵ کتێبێک بە ناوی خۆشەویستی ھۆمۆجێنیک لە ساڵی ١٨٩٤، توێژەری کۆمەڵایەتی ئێدوارد کارپێنتەر دەستی کرد بە نووسینەوەی زنجیرەیەک لە وتار و نامیلکە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی و لە ساڵی ١٩١٦دا لە کتێبەکەیدا بە ناوی ڕۆژەکانم و خەونەکانم ڕوونی کردەوە کە ئەو ھاوڕەگەزخواز بووە.

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

شا عەباسی یەکەمی سەفەوی لەگەڵ کوڕێکدا. کێشراوە لەلایەن موحەممەد قاسم (١٦٢٧).[٦٤]

چەند کۆچکردنێکی عەرەب ڕوویداوە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەورووپا لە ناوەندی ١٨٠٠کاندا. دوو لەو کۆچکەرانە، ڕافیعە ئەلتەحتاوی و موحەممەد ئەلسەفەر سەرسوڕمانی خۆیان پیشان دا کە فەڕەنسییەکان زۆرجار بە ئەنقەست بە ھەڵە ئەو ھۆنراوانەیان وەرگێڕاوە کە لەسەر کوڕ نووسراون و ئەوان لەجێی کوڕ کچیان داناوە بۆ ئەوەی لە پێوەرە ڕەوشتییەکانیان و نەریتیان لانەدەن.[٦٥]

ئیسرائیل بە باشترین وڵات ناسراوە لەگەڵ ھاوڕەگەزخوازان لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا[٦٦] و تێل ئەڤیڤ ناسراوە بە «پایتەختی گەیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست»،[٦٧] و بە یەکێک لە ئارامترین و باشترین شارەکان بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان داندراوە. نواندنی شانازی ھاوڕەگەزخوازان ھەموو ساڵێک لە تێل ئەڤیڤ جێ دەگرێت.[٦٨]

لەلایەکی ترەوە، زۆرینەی حکومەتەکانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆرجار دیاردەی ھاوڕەگەزخوازی پشتگوێ دەخەن و دان بە ھەبوونیدا نانێن، ھەندێک جاریش بەتاوانبوونی دەکەن. ھاوڕەگەزخوازی لە نزیکەی ھەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان نایاساییە.[٦٩] جووتبوون لە نێوان ئەندامانی ھەمان ڕەگەز لە ھەندێک لە دەوڵەتە ئیسلامییەکان سزای کوشتنی ھەیە، وەک لە عەرەبستانی سعوودی، ئێران، مۆریتانیا، باکووری نێجیریا، سوودان، و یەمەندا دیارە.[٧٠] سەرۆککۆماری ئێران مەحموود ئەحمەدینەژاد لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئێراندا کەسی گەی نەبووە. بەھەرحاڵ، ھەرچی ھاوڕەگەزخوازێکیش ھەبێت بە کراوەیی دان بەوەدا نانێت کە گەیە، لە ترسی ڕەتکردنەوەیان لەلایەن خێزانەکەیانەوە یانیش دەستدرێژی کردنە سەریان لەلایەن حکومەتەوە.[٧١]

لە مێژووی کوردستاندا ھاوڕەگەزخوازی ھەر ھەبووە، وەک ھەموو ناوچەکانی تری جیھان، بەڵام ھەرگیز بە کراوەیی ماف بۆ ھاوڕەگەزخوازان دانەندراوە و دیاردەکە پشتگوێ خراوە. لە ئێستادا، ھاوڕەگەزخوازی لە ئێراقدا قەدەغە نەکراوە، بەڵام ھێشتا خەڵکی دژی دەوەستن و بە چاوێکی خراپ سەیری دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاوکرایەوە کە یاسایەکی نوێ دادەندرێت بۆ یەکسانی نێوان زایەندەکان. بەڵام لە کۆمەڵگە ئایینییە ناوخۆییەکان ناڕەزایی دەربڕدرا و وترا کە ئەمە یاسایەکە بۆ پەسەندکردنی ھاوڕەگەزخوازی.[٧٢] کامیل حاجی عەلی، بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کوردستان وتی کە ئەم یاسایە «بەدڕەوشتی» بڵاودەکاتەوە و کۆمەڵگەی کوردی «تێک دەدات.» دوای کۆمەڵێک جووڵەی ئایینی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکیان بەست و دانیشتوانیان ئاگادار کردەوە کە ئەم یاسایە ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازەکان یاسایی ناکات.[٧٢]

لە ساڵی ٢٠١٧دا، کەناڵی تەلەفیزیۆنی ناوخۆی کوردستان ئێن ئاڕ تی بەڵگەفیلمێکیان بە ناو کوردستاندا پەخش کرد لەسەر ھاوڕەگەزخوازی کە بیرۆکەی گشتیی بابەتەکەیان خستە ڕوو، لە بەڵگەفیلمەکەدا چەند ھاوڕەگەزخوازێکی کورد بانگھێشت کرابوون بۆ ئەوەی قسە لەسەر بابەتەکە بکەن. بەڵگەفیلمەکە بە گشتی وەڵامێکی خراپی درایەوە لە لایەن کوردستان و کۆمەڵگە دینییەکانەوە.


دەمی پێش ئیسلام

وێنەیەکی خەیاڵیی ھادریان و ئەنتینۆس؛ تابلۆکە کاری ئێدوارد ھێنری ئاڤریل شێوەکاری سەدەی ١٩ و ٢٠ە کە زۆربەی کارەکانی دیمەنی ئیرۆتیکن.

لە ئیمپڕاتۆرێتی ئاشووری کۆندا، ھاوڕەگەزخوازی ھەبووە و باو بووە؛ قەدەغەنەکراو بوو ھەروەھا بە بێڕەوشتی یان نەخۆشی دا نەئەندرا. ھەندێک لە تێکستە ئایینییەکان پاڕانەوەی تێدابووە بۆ ھاوڕەگەزخوازان. چەند کتێب ھەبوون کە بە شێوەیەکی یەکسان پاڕانەوەی تێدابووە بۆ پەیوەندییە سۆزدارییەکانی ھەر سێ زایەندخوازییەکە.[٧٣][٧٤][٧٥]

لە ئاریانی مەزندا، ھاوڕەگەزخوازی و پەیوەندی سێکسی و ئرۆتیکی نێوان ئەوان ڕێگە پێدراو بووە، تەنانەت لە زۆربەی شوێنە گشتییەکانیشدا. لە سیمینار و بۆنە تایبەتەکانەوە بۆ کامپی سەربازان و گەرماو و کافێخانەکان. لە سەردەمی سەفەوییەکانی کۆندا (١٥٠١–١٧٢٣) تەنانەت خانەی لەشفرۆشی پیاوانیش یاسایی بووە.

ھەندێک لە زاناکان دەڵێن کە دەتواندرێت نموونەی ھاوڕەگەزخوازی لە وێژەی کۆندا بەدی بکرێت، وەک لە داستانی گلگامێش و چێرۆکی دەیڤد و جۆناتانی کتێبی پیرۆزی مەسیحییەکان دیارە. لە داستانی گلگامێشدا، پەیوەندی نێوان گلگامێش و کەسایەتییەک بە ناوی ئینکیدو ھاوڕەگەزخوازی بووە.[٧٦][٧٧][٧٨][٧٩] ھەروەک چۆن دەیڤد خۆشەویستییەکی بەھێزی ھەبووە بۆ جۆناتان.[٨٠]

سروشت و کەسایەتی

کردار و ئارەزووەکان

کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی، لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی دەڵێن کە زایەندخوازی «تایبەتمەندییەکی کەسیی نییە کە بتواندرێت بە جودایی پێناسە بکرێت، بەڵکو زایەندخوازی جیھانی ئەو کەسە پێناسە دەکات کە ئەگەری دۆزینەوەی پەیوەندییەکی سۆزداری بەچێژی ھەیە تێیدا.»[٢]

« زایەندخوازی بە زۆری وەک خەسڵەتێکی کەسێک باس دەکرێت، وەک سێکسی بایۆلۆجیی و یانیش تەمەن. ئەم تێڕوانینە ناتەواوە لەبەرئەوەی زایەندخوازی بەردەوام بە زاراوەی ژیری پێناسە دەکرێت و پێویست بە پەیوەندی سۆزدارییە لەگەڵ تاکەکەسەکانی تر. کرداری سێکسی و سەرنجی ڕۆمانتیکی بە ھاوڕەگەزخوازی یان جیاڕەگەزخوازی پۆلێن دەکرێت لەسەر بنەمای زایەندی زیندەیی کەسەکەی کە پێیان ھەڵدەستێت. بە دڵنیاییەوە، پەیوەندی بە کردارەکەوە ھەیە – یان ویستنی کردنی کارەکە – لەگەڵ یەکێکی تر کە جیاڕەگەزخوازی، ھاوڕەگەزخوازی، یان دووڕەگەزخوازییەکەی خۆی دەنوێنێت. ئەمە کرداری ئاسایی وەک دەست گرتن و ماچکردنیش دەگرێتەوە. » [٢]

لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٤دا، کە لەسەر ئافرەتان بوو، ھەردووک ئافرەتە لێزبیان و جیاڕەگەزخوازەکانیش لە ڕووی سێکسییەوە کاریگەرییان کرایە سەر کاتێک فیلمی ئیرۆتیکی و سێکسییان پیشاندرا، فیلمەکان لە ژن و ژن و پیا و ژن پێکھاتبوون و ھەردووکیان کاریگەرییان کردە سەر مەبەستەکان. بەڵام کاتێک ھەمان لێکۆڵینەوە لەگەڵ پیاوە جیاڕەگەزخوازەکان کرا، ئەوان تەنھا بە فیلمێک ئارەزووی سێکسییان بەرز دەبۆوە کە ئافرەتی تێدا بوو، گەیەکانیش تەنھا بەوانەی کە پیاویان تێدابوو. نوێنەری لێکۆڵینەوەکە وتی کە زایەندخوازی ژنان کەمتر تیشکی خستۆتە سەر یەک زایەندی دیاری کراو لە چاو پیاوەکاندا.[٨١]

پەیوەندی سۆزداری

دوو خۆشەویستی ھاوڕەگەزخوازی پیر – پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ھاوڕەگەزخوازان ھەر وەک ھەموو پەیوەندییەکانی تر دەکرێت درێژ خایەن بێت.

ئەو کەسانەی کە ھاوڕەگەزخوازن دەتوانن بە چەند شێوەیەکی جیاواز خۆیان دەرببڕن، ئەگەریش ھەیە کە بە ڕەفتارەکانیاندا دیاربێت، وەک شێوازی ھەڵبژاردنی پۆشاک و ڕۆیشتن و قسەکردن، لەوانەشە بەو شتانەدا دیار نەبێت.[١] ئەوان لەوانەیە بە ناحەزی پەیوەندی لەگەڵ زایەندێکی جیاوازدا ببەستن (ئەگەر پیاو بوو لەگەڵ ژن و بەپێچەوانەوە)، بە سەرەکی بۆ ئەوەی ھەست نەکرێت بەوەی ئەوان کە ھاوڕەگەزخوازن، لەوانەشە لە پەیوەندی خۆشەویستی ئاسایی (ھاوڕەگەزخوازی) خۆیان بن، ھەندێکیشیان لەوانەیە ھیچ خۆشەویستییەک نەکەن بە مەبەستی ئایینی.[١] یەکێک لە ڕاپرسییەکان وای پیشان دەدات کە لە بەینی ٤٠٪‏ و ٦٠٪‏ گەیەکان لە پەیوەندی سۆزداریان و لە نێوان ٤٥٪‏ و ٨٠٪‏ لێزبیانەکانیش بە ھەمان شێوە.[٨٢] لە زانیارییەکانی ڕاپرسییەکەش دەبیندرێت کە لە بەینی ١٨٪‏ و ٢٨٪‏ی خۆشەویستە گەیەکان و لە بەینی ٨٪‏ و ٢١٪‏ی لێزبیانەکان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پێکەوە ماونەتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. زۆرێک لەو بەدواداچوونانەی کە کراوە ڕوونی دەکاتەوە کە پەیوەندییە ھاوڕەگەزەکان و جیاڕەگەزەکانیش یەکسانن لە ڕووی توندی پەیوەندییەکانەوە و ھیچ جیاوازییەکیان نییە. زاناکان دەڵێن کە تەمەن و زایەند باشترە بۆ کردن بە پێوەر بۆ پێوانی درێژخایەنی پەیوەندییەک نەک زایەندخوازی تاکێک. ئەوانەی لە ناو پەیوەندییە ھاوڕەگەزخوازی و جیاڕەگەزخوازییەکانن وەک یەک ھەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکەیان دەدەن.[٨٣][٨٤][٨٥]

خۆئاشکراکردن

یۆھانا سیگیرادۆتیر، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئایسلەندا، یەکەم لێزبیانی ئاشکرای سەری حکومەت بووە لە کاتی مۆدێرندا.[٨٦]

بە ئینگلیزی پێی دەڵێن ھاتنەدەرەوە لە دۆڵابی جلەکە، دەستەواژەیەکە کە بۆ کەسێک بەکاردەھێندرێت کە ئاشکرای دەکات بۆ دەورووبەرەکەی کە ھاوڕەگەزخوازە. ئەمە پڕۆسەیەکی سەختی ژیانی ھاوڕەگەزخوازانە چوونکە خەمی ئەوەیان دەبێت کە دەورووبەرەکەیان سروشتی ئەوان پەسەند نەکەن و ھەستان بەم کارە لەڕووی دەروونییەوە فشاریان دەخاتە سەر.[٨٧] بە گشتی، خۆئاشکراکردن بە سێ قۆناغ دادەندرێت. یەکەم قۆناغ ئەوەیە کە تاک تێیدا خۆی دەناسێت یانیش درک بەوە دەکات کە ھاوڕەگەزخوازە و چێژ لە پەیوەندی ھاوڕەگەزەکانی وەردەگرێت و ئەم ڕاستییە قبوڵ دەکات. ئەمە زۆرجار بە خۆئاشکراکردنێکی دەروونی ناو دەبرێت.[٨٨] دووەم قۆناغیش بڕیاردانی کەسەکەیە لە ئاگادارکردنەوەی دەورووبەرەکەی (نم. خێزانەکەی و ھاوڕێکان) کە ئەو ھاوڕەگەزخوازە. سێیەم قۆناغیش تێکەڵبوون و ژیانە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی.[٨٩] لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خەڵکی بە گشتی یان لە تەمەنی ١٥–١٨ خۆیان ئاشکرا دەکەن یان لە تەمەنێکی دواتردا کە دەگەنە کۆلێژ بۆ نموونە. لە کوردستان و ئێراق خۆئاشکراکردن بە ڕێژەیەکی زۆر کەم ھەیە و لەوانەیە خەڵکانی ئێڵ جی بی تی خۆیان ئاشکرا نەکەن چوونکە ھیچ یاسایەک نییە بیانپارێزێت و ئەگەر ھەیە ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە. لەو تەمەنەدا لەوانەیە بڕوایان بە دەورووبەرەکەیان نەبێت و ئاگاداریان نەکەنەوە، بە تایبەتی چوونکە کۆمەڵگە زۆرینەیان بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنەوە بە خراپی دادەنێن؛ ھەندێکجار تەنانەت خێزانەکانی خۆشیان نازانن.

درک پێ کردن بە ھاوڕەگەزخوازی خود پرۆسەیەکی ئاسان نییە و بگرە زۆریش ئاڵۆزە. بە پێچەوانەی کۆمەڵەکانی ترەوە (وەک ئایینەکان بۆ نموونە) ھاوڕەگەزخوازان لە کۆمەڵگەیەکدا گەورە نابن کە یەکسەر ھەڵیبژێرن کە ھاوڕەگەزخواز بن وەک کەسانی دەورووبەریان،[e] چوونکە شتێک نییە ھەڵبژاردن بێت.[٩٠] واتە ھەر تاکێک دەتوانێت بە ئاسانی ھەڵگری ئایین و بیر و باوەڕی باوان و کۆمەڵگەکەی بێت و کەیش ویستی دەتوانێت بیانگۆڕێت، بەڵام لە ھاوڕەگەزخوازیدا وا نییە و ئەمیان شتێکی درک پێ کردنە نەک ھەڵبژاردن و ھەرگیزیش ناتواندرێت بگۆڕدرێت.[٩١] باشترین بەڵگە لەسەر ئەوە ئەمەیە، ئەگەر پیاوێک جیاڕەگەزخواز بێت، واتە گەی نەبێت، ناتوانێت سێکس لەگەڵ پیاوێکی تردا بکات چوونکە دژی سروشتی ئەوە، بە ھەمان شێوە بۆ گەیەک یان لێزبیانێک. ھەندێکجار لە کۆمەڵگەکاندا دەبیسترێت کە کەسێک «گەی بووە بەڵام بووەتەوە بە جیاڕەگەزخواز»، ئەمە لەڕاستیدا مەحاڵە، ئەو کەسە یان ھەر لە سەرەتاوە دووڕەگەزخواز بووە یانیش ئێستاش ھەر گەیە. خەڵکانی ئێڵ جی بی (گەی و لێزبیان و دووڕەگەزخوازەکان) زۆرجار لە کۆمەڵگەیەکدا پەروەردە دەکرێن کە کۆنەپەرست و تێنەگەیشتوون بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازی.[٩٢] ئەوان کاتێک لە سروشتی خۆیان تێدەگەن کە سەیری کۆمەڵگەکانی تری دەورووبەریان دەکەن.[f]

ھەندێک لە ھاوڕەگەزخوازان بە گشتی و بە ڕووی جیھاندا خۆیان ئاشکرا دەکەن،[٩٣] زۆرێکیش لە کەسایەتی ناودار ھەیە لەو شێوەیە، بۆ نموونە لەیدی گاگا. خۆئاشکراکردن ئاوا بە کراوەیی دەکرێت چەند ھۆکارێکی لە پشتەوە بێت، وەک سیاسی یان ئاکاریی و، دەکەوێتە ناو مەودایەکی فراوانتری ھۆکارییەوە.[٩٤]

لێزبیانزم و ھاوڕەگەزخوازیی ئافرەتان

ئەمانەش ببینە: لێزبیان
سافۆ و ئیرینا لە باخچەیەک لە میتیلین.

لێزبیانەکان زۆرجار زایەندخوازییەکەی خۆیان بە شێوەیەکی جیا ڕووندەکەنەوە وەک لە پیاوە گەیەکان، و تێگەیشتنی جیایان ھەیە لەو ئیتۆلۆژیایانەی کە لە لێکۆڵینەوە لەسەر پیاوە گەیەکان ھاتوونەتە بەردەست. ئەوان لەوانەیە بە شێوەیەکی جیاتر بڕواننە ژیان وەک ھاوڕەگەزخوازێک وەک لە پیاوەکان.

کاتێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٠ لێکۆڵینەوەیەک کرا، لێزبیانەکان باسی ژیانی خۆیان کرد وەک ھاوڕەگەزخوازان. ئەمە تەنھا بەدواداچوونێکی گەورەیە کە لەسەر زایەندخوازی ئافرەتان کراوە کە ڕوونی دەکاتەوە چۆن ئافرەتەکان دەڕواننە ھاوڕەگەزخوازی لەوەتەی بەدواداچوونی کینسی کرا لە ١٩٥٣وە. لێکۆڵینەوەکە زانیارییەکی گشتی تێدابوو لەبارەی تێڕوانینی لێزبیانەکان لە پەیوەندی سۆزداری ھاوڕەگەز و زایەندخوازی ئەوان. لێزبیانەکان ئەو کوالیتییانەیان باس کرد کە لە ئافرەتێکدا ھەیە بەڵام لە پیاوێکدا نییە، ئەوانەش کە وا دەکەن باشتر بن بۆ پەیوەندییەک لەچاو پیاوەکاندا، لەو کوالیتیانە کە ئەوان بەسۆزترن بەرامبەر ھەستی کەسانی تر جگە لە خۆیان وەک لە پیاوان.[٩٥] لێزبیانەکان بە گشتی دوو جۆریان ھەیە، بەچ (پیاوانە) لەگەڵ فێم (ئافرەتانە). بەچەکان وا دەبیندرێن کە قژیان کورتە و پۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن و ئافرەتانەکانیش وەک ھەر خانمێکی ترن.

دەروونناسی

دەروونناسی یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو زانستانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت و جیا لە ھاوڕەگەزخوازی کۆڵیوەتەوە. یەکەم ھەوڵدان بۆ ئەوەی ھاوڕەگەزخوازی بە نەخۆشی ناوببرێت لە سەدەی نۆزدەھەم درا لەلایەن چەند سێکسناسێکی تازەپێگەیشتووەوە لە جووڵەیەکی ئەورووپیدا. لە ساڵی ١٨٨٦، سێکسناس ڕیچارد ڤۆن کرافت-ئیدن، ھاوڕەگەزخوازی لەپاڵ ٢٠٠ بابەتی سێکسیی تر بە سەربەخۆیی باس کرد لە یەکێک لە کتێبەکانیدا لەژێر ناوی سایکۆپاتیا سێکسوالیس. بەپێی کرافت-ئیدن ھاوڕەگەزخوازی یان لە «قۆناغی دروستبوونی کۆرپەلەدا پەیدا دەبێت» یانیش «دوای لەدایکبوونی.» لە کۆتا دوو دەیەی سەدەی نۆزدەھەمدا، بیرۆکەیەکی جیاواز لەبارەی ھاوڕەگەزخوازی دەستی گرت بەسەر بوارەکانی پزیشکی و دەروونناسیدا، کە کردارەکەی بە «شێوەیەکی دروست کە لە کەسێکدا دەبیندرێت بە زایەندخوازییەکی جێگیرەوە» ناوی دەبرت.

کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی، لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی دەڵێن:

ھاوڕەگەزخوازی لە ١٩٥٢دا، کاتێک کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی یەکەمین پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکانی بڵاوکردەوە، ھاوڕەگەزخوازیشی لەخۆ گرتبوو. ھەر یەکسەر دوای ئەمە، ئەم پۆلێن کردنە بەدواداچوونی سەختی بۆ کرا بۆ پشتڕاستکردنەوەی لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی دەروونییەوە سپۆنسەر کرابوو. بەھەرحاڵ، ئەم لێکۆڵینەوەیە و ھەموو ئەوانەشی کە بەدوایدا ھاتن شکستیان ھێنا لەوەی کە بتوانن بە بەڵگەی زانستییەوە بیسەلمێنن کە ھاوڕەگەزخوازی نەخۆشییە یان نائاساییە و یەکێک لە زایەندخوازییە ئاساییەکانی مرۆڤەکان نییە. لە ئەنجامی کۆکردنەوەی ئەم جۆرە بەدواداچوونانە، پرۆفیشناڵەکانی پزیشکی، تەندروستی دەروونی، و زانستی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری بەو دەرئەنجامە گەیشتن کە ناوبردنی ھاوڕەگەزخوازی بە نەخۆشی دەروونی نابەجێیە و ئەو پۆلێنکردنەی کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی خەمڵاندنێکی سەربەخۆیانە بووە و لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی و تێڕوانینی پزیشکیی ھەڵە ھاتۆتە ئاراوە.

بەھۆی ئەو بەڵگە زانستیانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی بوونەوە دەربارەی ھەڵەکەیان، ئەوان ھاوڕەگەزخوازییان لە پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکان دەرکرد لە ساڵی ١٩٧٣دا. دوای ئەوەی کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی بەسەر زانیاری و داتا زانستییەکاندا چوونەوە لەم بارەیەوە، ئەوان ھەمان ڕێیان گرتە بەر لە ١٩٧٥[g]، ھانی ھەموو پرۆفیشناڵی تەندروستییە دەروونییەکانی دا کە «نوێنەرایەتی لابردنی ئەو نەخۆشییە دەروونییە بدەن کە ماوەیەکی زۆرە دراوەتە پاڵ ھاوڕەگەزخوازی.» کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتییش ئێستا لەسەر یاسا و سیاسەتێکی ھاوشێوە کار دەکەن.

بۆیە، پرۆفیشناڵان و لێکۆڵەرەوەکانی تەندروستی دەروونی دەمێکە ئەو ڕاستییەیان خستۆتە ڕوو کە ھاوڕەگەزخوازی ھیچ کۆسپ و بەربەستێک دانانێت لەبەردەم ژیانێکی خۆش و تەندروست و بەپڕشت، و ھەروەھا زۆرینەی ھاوڕەگەزخوازانی جیھان بە شێوەیەکی دروست لە مەوداکانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکان دەبیندرێن.[٢]

ھاوڕەگەزخوازی

[٧]

ھاوڕەگەزخوازی پێش نوێخوازی، لە فلۆرانس

ھەتاکو ئێستاش یەکدەنگی لەلایەن زانایانی تەندروستی بەردەوامە لەسەر ئەوەی کە پەیوەندی سێکسی و سۆزداری نێوان ھاوڕەگەزخوازان بە تەواوەتی سروشتی و ئاسایی و تەندروستە.[٩٦] لە ئێستادا بەدواداچوونێکی گەورە و قووڵ ھەیە کە دەیسەلمێنێت کە کەسێک گەی، لێزبیان، یانیش دووڕەگەزخواز بێت، دەروونێکی ئاسایی و بێ کێشەی ھەیە و لە توانایدایە بە شێوەیەکی ئاسایی ژیان بباتە سەر.[٧] ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە یەکێک لە پێڕستەکانیدا بەھەمان شێوە سەرەتا ھاوڕەگەزخوازی بە نەخۆشی ناودەبرت، بەڵام دواتر لە پێڕستەکە لابرا دوای ئەوەی ٤٣ ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی دژی ئەمە وەستان لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٠.[٩٧][٩٨][٩٩] کۆمەڵگەی دەروونپزیشکی چینی ھاوڕەگەزخوازی لە پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکان لادا لە ساڵی ٢٠٠١دا دوای پێنج ساڵ لە بەدواداچوون لەسەر ھاوڕەگەزخوازی.[١٠٠] کۆلێژی ڕۆیاڵی دەروونپزیشکان دەڵێت: «ئەم مێژووە بەدبەختە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن کۆمەڵێک لە خەڵکی بە تایبەتمەندییەکی کەسییەوە تووشی لێکۆڵینەوەی پزیشکی زیان بەخش دەبن و دەبنە بنەمای بە-کەم-سەیرکردن لە کۆمەڵگەدا.»[٧] ھەرچەندە کە زانست ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە ھاوڕەگەزخوازی سروشتێکی ئاسایی مرۆڤە، ھاوڕەگەزخوازان ھێشتا تووشی ڕەتکردنەوە دەبن لەلایەن ھەندێک لە ھاوڕێکانیان و ئەندامانی خێزانەکانیان، کە ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە کە کەسانی ئێڵ جی بی تی لە ڕووی دەروونییەوە قورسیی زیاتریان دەخرێتە سەر وەک لە مرۆڤێکی باوی تر.

ھەندێک لەو لێزبیان و گەی و دووڕەگەزخوازانەی کە دەست درێژ دەکەن بۆ تێراپی و چارەسەری دەروونی، لەبەر ھەمان ئەو ھۆکارانەیە کە جیاڕەگەزخوازان ڕووی تێدەکەن (فشار و دڵەڕاوکێ، کێشەی پەیوەندی، کێشە لە کار و لەگەڵ ھاوڕێکانیدا، ھتد.)؛ زایەندخوازی ئەوان ھیچ پەیوەندییەکی بەم کێشانەوە نییە و ھیچ پزیشکێکی دەروونی لە زایەندخوازی کەس ناپرسێت لەکاتی تیمارکردنیان. ئیتر ھەر کێشەیەکی ھەبێت کەسەکە، چانسێکی زۆر ھەیە کە ڕووبەڕووی ھۆمۆفۆبیا دەبێتەوە دوای وەرگرتنی تیمارەکەی، بەبیانووی ئەوەی کە ئەو کەسە بۆیە لەڕووی دەروونییەوە فشاری لەسەر بووە چوونکە ھاوڕەگەزخواز بووە.[١٠١] بەھەرحاڵ، زایەندخوازی کەسێک ھیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشییە دەروونییەکانییەوە نییە.

ھۆکارەکان

بۆماوەییەکان بەرامبەر بە ژینگەییەکان

ھەرچەندە زاناکان فاکتەرە بۆماوەییەکانیان بەلاوە گرنگترە،[٣] ئەوان ئەگەریان بۆ ئەوە داناوە کە دەکرێت ھاوڕەگەزخوازی لە ھەردوو بۆماوەیی و ژینگەییشەوە دروست ببێت و باوەڕیان تەنھا بە یەکدانە نییە و ئەوی تریان پشتگوێ خستبێت. ئەوان دەڵێن کە زایەندخوازیی کەسێک ھەر زوو لە تەمەنی لاوێتییەوە دەردەکەوێت و، جێندررخوازی بە ھۆی دەستتێوەردانێکی ئاڵۆزی سروشت و نەرچەر دروست دەبێت.[١][٤][٥] فاکتەرە بایۆلۆژییەکان بۆماوەیی و ھۆرمۆنییە، کە ھەردووکیان ڕۆڵی سەرەکییان ھەیە لە پێگەیاندنی مێشک، و فاکتەرە ژینگەییەکانیش لەوانەیە پەیوەست بە کۆمەڵایەتی و ژینگەی گەورەبوونی ھاوڕەگەزخوازەکە بێت.[١][٣][٤] ھەر کامێک لەوانە بێت، زاناکان پێیان وانییە کە ھاوڕەگەزخوازی ھەڵبژاردنی کەسەکەیە.[٤][١٠٢]

پەیمانگای ئەمریکیی پزیشکیی منداڵان دەڵێت:

« ھیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە [جەخت لەسەر ئەوە بکاتەوە] کە دایک و باوکایەتی نائاسایی، دەستدرێژی سێکسی، یانیش ڕووداوە ناحەزەکانی تری ژیان کاریگەری ھەیە لەسەر [دروستبوونی] زایەندخوازی. ئەو بەڵگانەی ئێستا ھەن پیشانی دەدەن کە زۆرجار زایەندخوازی لە تەمەنی لاوێتیدا سەر ھەڵدەدات. » [٣][١٠٣]

کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی، لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی لە ٢٠٠٦دا وتیان:

« لە ئێستادا، ھیچ بەڵگەیەکی زانستی یەکدەنگ نییە لەسەر فاکتەرێکی دیاری کراو کە وا لە کەسێک دەکات ببێت بە جیاڕەگەزخواز، ھاوڕەگەزخواز، یانیش دووڕەگەزخواز–بە کاریگەرییە بایالۆژی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانیشەوە کە لەوانەیە لەسەر باوان ھەیانبووبێت. بەھەرحاڵ، زۆرینەی بەڵگەکان وای پیشان دەدەن کە زۆرینەی گەی و لێزبیانەکان لەلایەن باوانی جیاڕەگەزخوازەوە گەورە کراون و زۆرینەی ئەو منداڵانەشی لەلایەن دایک و باوکی ھاوڕەگەزخوازە گەورە دەکرێن[h] لەکاتی گەورەبوونیاندا دەبن بە جیاڕەگەزخواز. » [١]

بەدواداچوون لەسەر ھاوڕەگەزخوازی کۆمەڵە دیبەیتێکی زانستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەھێنێتە ئاراوە و ئەگەری زیاتر فەحسکردنی دوو کەس پێش ھاوسەرگیری بەرزتر دەکاتەوە.[١٠٤][١٠٥] تاکو ئێستا ھیچ «جینێکی گەی» نەدۆزراوەتەوە، ھەرچەندە چەندجارێکیش ھەوڵی دۆزینەوەی دراوە. لەلایەکی ترەوە، چەند بەڵگەیەکی باشی بۆماوەیی ھەن کە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی کراون، بە تایبەتی لە نێرەکاندا، کە لەسەر دووانەکان کراون. باسەکە دەچێتەوە سەر کرۆمۆسۆم ٨ لەگەڵ جینی XQ28 لەسەر کرۆمۆسۆمی ئێکس.[١٠٦] ماوەیەک دەبێت کە زایەندخوازی دەدرێتە پاڵ ئێپیجێنێتیکس.

لە ڕووی ئێڤۆلۆشن و پەرەسەندنەوە

نیشانەی ھاوڕەگەزخوازیی نێر
نیشانەی ھاوڕەگەزخوازیی مێ

بەڕێوەبەرانی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٨ ڕایانگەیاند کە «بەڵگەی باوەڕپێکراو ھەیە لەسەر ئەوەی کە زایەندخوازی مرۆڤەکان کاریگەری بۆماوەیی لەسەرە، لەبەر ئەوە نازانرێت ھاوڕەگەزخوازی، کە یارمەتی کەمکردنەوەی زاوزێ دەدات، چۆن بە ڕێژەیەکی زۆر لە کۆمەڵگەدا دەرکەوتووە.» ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد کە لەکاتێکدا جێنەتیکی ھاوڕەگەزخوازەکان ڕێگرن لەبەردەم زاوزێ لەنێوانیاندا، ئەوان لەوانەیە سوود لە جیاڕەگەزخوازەکانی دەورووبەریان وەرگن بۆ زاوزێ.[١٠٧] بۆ نموونە، گەیەکان لە ڕێگەی چاندنی سپێرمی یەکێک لە پیاوەکان لە ژنێکی دیاریکراودا کە لە تاقیگەدا دەکرێت، منداڵ دروست بکەن، لەوانەشە ھەتیو بەخێو بکەن، لێزبیانەکانیش لە ھێلکەدانی یەکێکیان سپێرم دەچێندرێت و یەکێکیان دەبنە ھەڵگری منداڵەکە؛ ئەگەریشی ھەیە کە یەکێک بە کرێ بگرن منداڵێکیان بۆ دروست بکات. لێکۆڵینەوەیەکی ٢٠٠٩ش ئاماژەی دا بە زیادبوون لە دانیشتوانە ھاوڕەگەزخوازە ژنەکان.[١٠٨] بەدواداچوونێکی بەیڵی و زەک دوای لێکۆڵینەوە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی لە ئاژەڵاندا تووانی تەحەدای ئەو بیرۆکەیە بکات کە دەڵێت ھاوڕەگەزخوازی یارمەتی کەمکردنەوەی دانیشتوان دەدات. ھەروەھا ئەوان پێشنیار دەکەن کە بەدواداچوونەکانی داھاتوو تیشک بخاتە سەر ھۆکارە بۆماوەییەکان لەجیاتی دەرکەوتن و ئۆریجنەکەی.[١٠٩]

ھەوڵدان بۆ گۆڕینی زایەندخوازی کەسەکان

ھەتاکو ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی زانستی نییە کە ئەوە ڕوونبکاتەوە کە دەکرێت زایەندخوازی کەسێک بگۆڕدرێت، ھەرچەندە ھەوڵی ئەم کردارە دراوە و دەدرێت لەلای ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە ڕووی ئایینییەوە توندن و پێوەرێکی ڕەوشتیی جیاوازیان ھەیە وەک لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان.[١٠] یەکدەنگی پڕۆفیشناڵەکانی زانستی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە دەروونی و تەندروستییەکانی تر ئەوەیە کە ھاوڕەگەزخوازی شتێکی ئاساییە و یەکێکە لە زایەندخوازییەکانی مرۆڤەکان و ھەتاھەتاییشە، بۆیە نەخۆشییەکی دەروونی نییە و کەواتە چارەسەریشی نییە.[١٠] کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی دەڵێت کە «زۆربەی کەسەکان ھەست بە ھیچ ھەڵبژاردنێک ناکەن لە زایەندخوازییەکەیان.»[١١٠] کۆمەڵێک کەس ئەو بیر و باوەڕەیان ھێناوەتە ئاراوە کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی نەخۆشییەکی دەروونییە، کێشەیەکە لەکاتی دروستبوونی کۆرپەلە یانیش بەرھەمی سیستی ئایین و ڕەوشتە و دەمەقاڵێی ئەوە دەکەن کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی دەتواندرێت «چارەسەر بکرێت» بە بەکارھێنانی سایکۆتێراپی یان ئایین و دەستتێوەردان لەم کردارە. زۆرێک لەو کەسانەی ھەڵگری ئەم بیر و باوەڕەن و ھەوڵی بڵاوکردنەوەی دەدەن، وەک بیندراوە، بەشێکن لە جووڵەیەکی سیاسیی ئایینی کە توندڕەوی و ستێریۆتایپ بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی بەرز دەکاتەوە.[١٠]

تاکو ئێستا ھیچ ڕێکخراوێکی دەروونی پرۆفیشناڵ و پێشکەوتوو ھەوڵی گۆڕینی ھاوڕەگەزخوازییان لە ھیچ کەسێکدا نەداوە و بەڵکو دژی ئەوەشن و سیاسەتەکانیان خەڵکی ئاگادار دەکاتەوە لە دوورکەوتنەوە لە شتێکی وا. لەو ڕێکخراوە پزیشکییە پێشکەوتووانەی کە دژی ھەوڵی گۆڕینی زایەندخوازی دەدەن پێکھاتوون لە: یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی، یەکێتی دەروونی ئەمریکی، یەکێتی ڕاوێژکاری ئەمریکی، کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان،[١١١] زانکۆی ڕۆیاڵی دەروونپزیشکان،[١١٢] لەگەڵ کۆمەڵگەی دەروونپزیشکی ئوستراڵین.[١١٣] یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی و زانکۆی ڕۆیاڵی دەروونپزیشکان ناڕەزاێتی خۆیان دەربڕی لەبارەی ئەو ڕێکخراوانەی ھەوڵی گۆڕینی ھاوڕەگەزخوازییان داوە چوونکە ئەوان بەبێ ھیچ بەدواداچوونێکی زانستی ئەم ھەوڵانە دەدەن و «بەڵگە» زانستییەکانیان لەسەر ئەوەی کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی نەخۆشییە لاوازە و باوەڕپێنەکراوە. ئەوان ڕوونیان کردەوە کە ھەوڵێکی وا بە فیڕۆ دەڕوات و تەنھا کێشەی کۆمەڵایەتی دروست دەکات.[١١٢][١١٤]

یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی دەڵێت کە «ھاوڕەگەزخوازی ھەرگیز ھەڵبژاردنێک نییە کە بتواندرێت بگۆڕدرێت، و زایەندخوازی کاریگەرییەکی دوولایەنەی فاکتەرە زیندەیی و ژینگەییەکانە [...] کە لە تەمەنێکی گەنجدا لە کەسێکدا دەردەکەوێت[٤] [...] و [بەڵگەکان پیشانی دەدەن] کە فاکتەرە زیندەیی و بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەکان کاریگەرییەکی مەزنیان لەسەر زایەندخوازی ھەیە.» ئەوان دەڵێن کە «شوناسی زایەندیی[i] – نەک زایەندخوازی – دەتواندرێت لەڕێی سایکۆتێراپییەوە یان ڕووداوەکانی ژیانەوە بگۆڕدرێت»[١٠] واتە ھاوڕەگەزخوازی وەک شوناسی ڕەگەزیی نییە بگۆڕدرێت. ئەوان ھەروەھا وتوویانە کە «کەسەکان لەوانەیە ئاگاداربنەوە لە ئاستی جیاوازی ژیانیاندا کە ئەوان جیاڕەگەزخواز، گەی، لێزبیان، یان دووڕەگەزخوازن» و «دژی ھەر چارەسەرێکی دەروونی دەبێت، وەک تێراپی دووبارەبووەوە و 'گۆڕین'، کە لەسەر بنەمای ئەو لێکدانەوەیە ھاتۆتە ئاراوە کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی لەخۆیدا نەخۆشی دەروونییە»[١١٥]

یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی ھەروەھا ھانی پرۆفیشناڵەکانی تەندروستی دەدات کە خۆیان لە بە-ھەڵە-بڵاوکردنەوەی زانیارییە پزیشکییەکان دەربارەی ھاوڕەگەزخوازی بەدوور بگرن و باسی شتێکی وەک زایەندخوازی نەکەن لەکاتی چارەسەرکردنی نەخۆشێکدا.[١٠]

گەورەکردنی مناڵان

لەوەتەی ھاوڕەگەزخوازەکان لە ھەندێک لە شوێنەکانی جیھان مافی ھاوسەرگیری و بەخێوکردنی منداڵیان پێ دراوە، تێبینی کراوە کە باوانە ھاوڕەگەزخوازەکان ھێندەی باوانە جیاڕەگەزخوازەکان بەتوانان لە بەخێوکردنی منداڵەکانیان و توانیویانە بە شێوەیەکی تەندروست گەورەیان بکەن و لە ڕووی کۆمەڵایەتیی و دەروونییەوە ھەر وەک منداڵەکانی تر بوون کە لەلایەن باوانە جیاڕەگەزخوازەکانەوە گەورەکراون؛ بگرە باشتریش بوون.[١١٦][١١٧][١١٨] بەپێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وێژەی زانستیی، ھیچ بەڵگەیەک نییە کە بەپێچەوانەوە شتەکان نیشان بدات و بڵێت کە ئەو منداڵانەی لەلایەن باوانە ھاوڕەگەزخوازەکانەوە گەورەکراون ھیچ کێشەیەکیان ھەیە.[٢][١١٩][١٢٠][١٢١][١٢٢]

بەدواداچوونەکان ئەوە پیشان دەدەن کە منداڵەکانی کە لەلایەن باوانە ھاوڕەگەزخوازەکانەوە گەورە دەکرێن کەمتر خەم لە ھاوڕەگەزخوازی دەخۆن و زیاتر کراوەن بە ڕووی دیاردەکەدا.[١٢٣] ھەروەھا ھەمان بەدواداچوون ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو ھاوڕەگەزخوازانەی کە پێشووتر ھاوسەرگیرییان کردووە و مناڵیان لە ڕەگەزی بەرامبەر ھەبووە، منداڵەکانیشیان لەکاتی گەورەبوونیاندا توخمێکی ھاوڕەگەزخوازییان تێدا دەرکەوتووە، ئەمەش بەھۆی جێنێتیک و بۆماوەییەوە ڕوودەدات، ھەرچەندە ئەوە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە و ئەو مناڵانەی کە لەلایەن باوانە ھاوڕەگەزخوازەکانەوە گەورە دەکرێن زۆرینەیان جیاڕەگەزخواز دەردەچن.[١٢٤] لە ساڵی ٢٠٠٥دا، پڕۆفێسۆری دەروونناسی چارلۆت جەی پاترسن، بەدواداچوونێکی ئەنجام دا بۆ کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی و داتاکانیش ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ڕێژەی ھاوڕەگەزخوازی لە نێوان مناڵەکانی ئەواندا کەم بووە.[١٢٥]

تەندروستی

فیزیکی

سیاسەتەکانی خوێندان بۆ ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن ██ ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن دەتوانن خوێن بدەن؛ بەربەست نییە ██ ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن دەتوانن خوێن بدەن؛ بەربەست نییە، بەڵام ناگوازرێتەوە١ ██ ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن دەتوانن خوێن بدەن؛ بەربەستی کاتیی١ ██ ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن دەتوانن خوێن بدەن ناتوانن خوێن بدەن؛ بەربەستی بێ کۆتا١ ██ زانیاری نییە ١ھیچ بەربەستێک لە ئیسرائیل، بەلجیکا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێش ١٩٧٧ نەبووە.


ناوەکانی ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن لەگەڵ ئەو ژنانەی سێکس لەگەڵ ژن دەکەن بەکاردەھێندرێن بۆ ئەو کەسانەی کە سێکس لەگەڵ ھەمان ڕەگەزی خۆیان دەکەن بەبێ گوێدان بە شووناسی زایەندی ئەوان. زۆرێک لە خەڵکی ڕەتی دەکەنەوە کە خۆیان بەو ناوانەوە بگرنەوە کە کۆمەڵگە بۆیان دیاری دەکات و بەکاری بێنن بۆ پێناسەکردنی خۆیان، ناوەکانی وەک گەی و لێزبیان و بایسێکسوال (یان دووڕەگەزخوازی)ـش ھەر کۆمەڵێکن لەو ناوانە.[١٢٦][١٢٧][١٢٨][١٢٩][١٣٠] ئەم دەستەواژانە زۆرجار لە وێژەی پزیشکی و زانستی کۆمەڵایەتی بەکاردێن بۆ باسکردنی ئەو کۆمەڵە خەڵکە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان، لەم پڕۆسەیەدا ئەوان گوێ بە شووناسی زایەند نادەن، واتە گوێ بەوە نادەن کە کەسەکە خۆی بە چی دادەنێت. ئەم دەستەواژانە بە کێشاویی دەبیندرێن لەبەرئەوەی «ڕەھەندی کۆمەڵایەتی ئاژۆکی سێکسی دەشارێتەوە؛ خۆ-ناونانەکانی لێزبیان، گەی، و کەسانی دووڕەگەزخواز لاواز دەکات؛ و بە شێوەیەکی تەواو باسی کردارە جنسییەکان و جۆرەکانی ناکات.»[١٣١] ھەرچۆنێک بێت، گەیەکان و لێزبیانەکان لەگەڵ یەکدا چالاکن لەبەر چەند ھۆکارێکی جیاواز جیاواز، کە گرنگترینیان چێژی سێکسی و خۆشەویستی و پەیوەندییە. لە پاڵ ئەوەی ئەم کردارانە چەند لایەنێکی باشی ھەیە، دەکرێت نەخۆشی کوشندەشی پێوە بێت. بۆ ئەوەی خود لەم نەخۆشییە کوشندانە بپارێزرێت پێویستە کۆندۆم و شمەکی بەرگری تر بەکاربێت.[١٣٢] بەھەرحاڵ، ئەو نەخۆشییانەی وەک ئایدز وان ناگوازرێنەوە تاکو لایەنێکیان نەیانبێت. واتە ڤایرۆسی ئێچ-ئای-ڤی لە خۆیەوە دروست نابێت، بەڵکو دەگوازرێتەوە. ئەگەر پەیوەندی بەبێ کۆندۆم یاخود بەرگری تر بەسترا، پێویستە بەردەوام دڵنیا بکرێتەوە کە ئەو کەسەی کرداری سێکسی لەگەڵدا دەکرێت پاکە لەم ڤایرۆسانە. لە ئێستادا لە ھەندێک لە وڵاتەکاندا خوێنی گەیەکان وەرناگیرێت (واتە بەکار ناھێندرێت بۆ کەسێکی تر) لەبەرئەوەی پێیان وایە کە گەیەکان لە مەترسییەکی زیاتردان لە کۆمەڵگەدا بەرامبەر بەو نەخۆشییانە.[١٣٣]

تەندروستی گشتی

پزیشکەکان لە سەرانسەری جیھاندا ئەم خاڵانەیان پەسەند کردووە بۆ ئەوەی خانمە لێزبیانەکان و پیاوە گەیەکان ڕەچاوی بکەن لەکاتی سێکسدا تاکو خۆیان لە نەخۆشی بپارێزن:

ژنان
  • لە خوێنی سووڕی مانگانە و ھەر برینێکی ئەندامی زاووزێی خەڵکی خۆت بەدوور بگرە، مەگەر ١٠٠٪‏ زانیت کە ئەوان پاکن و لە نەخۆشی دوورن.
  • دڵنیا بەرەوە لە بەکارھێنانی کۆندۆم بەسەر ئەو یارییە سێکسیانەی کە دەچێت بە کۆم یان ئەندامی زاووزێی زیاتر لە یەک کەسدا. ھەمیشە یارییە سێکسییەکانی خۆت بۆ خۆت ھەڵبگرە و با ھەر کەسێک دانەیەکی خۆی ھەبێت
  • بەربەستێک دابنێ لە بەردەم ئەندامی زاووزێی کەسەکەی کە لەگەڵیت لەکاتی سێکسی دەمدا، وەک کۆندۆم یان ھەر شتێکی تر کە ڕێگری لە دەستتێوەدانی ڕاستەوخۆ دەکات
  • دەستکێشی لەیتکس بەکاربھێنە و دەستکێشەکان بە ڕۆنێکی تەندروستی نازیانبەخش چەور بکە گەر زانیت خوێنبەربوون ڕوودەدات.[١٣٤]
پیاوان
  • خۆت لە شلەکانی جەستەی ئەو پیاوەی لەگەڵیدای بەدوور بگرە، ئەمە وەک تۆو و خوێن یان ھەر برینێکی تر، مەگەر ١٠٠٪‏ زانیت کە ئەوان پاکن و لە نەخۆشی دوورن.
  • کۆندۆم بەکاربھێنە لەکاتی سێکسی دەم و کۆمدا
  • بەربەست بەکاربھێنە لەکاتی کۆم بۆ دەم بۆ ھەر ئەندامێکی جەستەت کۆندۆمێک بەکاربھێنیت باشترە
  • دڵنیا بەرەوە لە بەکارھێنانی کۆندۆم بەسەر ئەو یارییە سێکسیانەی کە دەچێت بە کۆم یان ئەندامی زاووزێی زیاتر لە یەک کەسدا. ھەمیشە یارییە سێکسییەکانی خۆت بۆ خۆت ھەڵبگرە و با ھەر کەسێک دانەیەکی خۆی ھەبێت[١٣٥][١٣٦]
  • چەورکەر بەکاربھێنە گەر زانیت خوێنبەربوون ڕوودەدات

دەروونی

لەکاتێکدا کە سەرەتا ھاوڕەگەزخوازی لەناو وێژەی پزیشکیدا سەری ھەڵدا، ئەوان زۆرجار پێیان وابوو کە نەخۆشییەکی دەروونی بۆماوەیی ڕەگەکەیەتی. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ھاوڕەگەزخوازەکان دەکرا زیادتر تیشکی دەخستە سەر خەمۆکی، بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر، و خۆکوژی لەواندا. ھەرچەندە ئەم کێشانە ھەن لەناو ئەو کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین و بە پێچەوانەوە، وتووێژکردن لەسەر ئەمە بە دراماتیکی کەم بۆوە دوای ئەوەی ھاوڕەگەزخوازی لە پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکان لابرا لە ساڵی ١٩٧٣. لەجێی ئەوانەی کە پێشوو باس کران، نالایەنگیری یاسایی، بەرزکردنەوەی درۆ و دەلەسە و، کەمی پشتگیری بۆ ھاوڕەگەزخوازان، بوون بە فاکتەرەکان کە تووشی خەڵکانی ئێڵ جی بی تی دەبێت و زۆرجاریش کاریگەری مەزنیان دەبێت لەسەریان لەڕووی دەروونییەوە،[١٣٧] ھەر ئەمانەش کران بە پێوەری حاڵەتی دەروونی ھاوڕەگەزخوازان. ئەو شورەیی، نایەکسانی، زوڵم و ستەم و بە-کەم-سەیرکردنەی کە بە ھاوڕەگەزخوازییەوە لکێنراوە دەبێتە ئەنجامی کێشەی دەروونی بەپێی تێپەڕبوونی کات، بەڵام بەپێچەوانەوە بۆ جیاڕەگەزخوازی چوونکە دیاردەیەکی باوترە لە کۆمەڵگەدا.[١٣٨] بەڵگەکان وای پیشان دەدەن کە ئەم جۆرە کردارانە بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازانی گەنج لە ڕووی دەروونییەوە دەیانخاتە مەترسییەوە.[١٣٩]

گەنجانی گەی و لێزبیان

گەنجانی ئێڵ جی بی تی مەترسییەکی زیاتری خۆکوشتن، خوگرتن بە ماددە ھۆشبەرەکان، کێشەی قوتابخانە و گۆشەگیرییان لەسەرە بەھۆی ئەو ژینگە نەیار و گوناھبارکەرانەی کە تێیدا دەژین؛ کە خراپەی زۆریان بەرامبەر دەکرێت تێیدا، وەک بەدڕەفتاری دەروونی و جەستەیی بەرامبەریان، لەگەڵ جیابوونەوە لە خێزان و ھاوڕێکانیان.[١٤٠] ھەر لێرەشدا ڕاناوەستێت و گەنجانی ئێڵ جی بی تی بە شێوەیەکی زیاتر لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە لەلایەن باوانیان یاخود ھاوڕێکانیان ئازار دەدرێت و ھەندێک جار تەنانەت دەستدرێژی سێکسییشیان دەکرێتە سەر. ھۆکارەکانی ئەم خراپانە بەرامبەر گەنجانی ئێڵ جی بی تی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھۆکاری سەرەکی. ١: ئەوان ھێرشیان دەکرێتە سەر لەبەر شوناسی زایەند و جیاوازییان لە زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵگە، زۆرجار لەبەر شێوازی پۆشاکەکانیان و شتی لاوەکی تر. ٢: لەکاتی ڕەتکردنەوەیان لەلایەن ئەندامانی خێزان و ھاوڕێکانیانەوە، ئەوان دەکرێن بە قوربانی و لەوانەیە ئەو مناڵانەی لە خێزانێکی ھۆمۆفۆبیدا گەورە دەکرێن ھەمان ڕەوشتیان ھەبێت بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان بەبێ ھیچ ھۆکارێک یان ھەڵبژاردنێک. ئەم ڕەتکردنەوانە ئەنجامی خراپیان لێ دەکەوێتەوە و ھاوڕەگەزخوازی ناگۆڕێت. ئەگەر کەسێک بەو شێوەیە ڕەت بکرێتەوە لەلایەنە کۆمەڵایەتییەکانی ژیان لەوانەیە خوو بداتە خواردنەوە و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و سێکسکردن لەگەڵ چەند کەسێکدا لە ھەمان کاتدا بۆ ئەوەی قەرەبووی بکاتەوە، لەوانەشە ھاوڕەگەزخوازە ھەرزەکارەکان لە ماڵەوە ڕابکەن بەھۆی ئەم شتانەوە.[١٤١]

« ڕەتکردنەوەی زیاتر لەلایەن خێزانەکانەوە دەدرێتە پاڵ تەندروستییەکی خراپتر. [ئەگەر بەراوردیان بکەین]، پێگەیشتووە لێزبیان، گەی، و بایسێسوالەکان کە زیاتر لەلایەن خێزانەکانیانەوە ڕەت کراونەتەوە لە تەمەنی ھەرزەکارییدا ٨.٤ جار زیاتر مەترسی ھەوڵی خۆکوشتنیان لەسەر بووە، ٥.٩ جار زیاتر مەترسی خەمۆکی سەختییان لەسەر بووە، ٣.٤ جار زیاتر مەترسی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەری قەدەغەکراویان لەسەربووە و ٣.٤ جاری تریش زیاتر مەترسیی سێکسی بێ بەرگرییان لەسەر بووە بەراورد بەو کەسانەی کە لەلایەن خێزانەکانیانەوە ھەرگیز ڕەت نەکراونەتەوە یاخود زۆر بە کەمی ڕەت کراونەتەوە. » [١٤٢]

کارەساتەکان کە بەسەر گەنجانی ئێڵ جی بی تی دێن زیاتر لە شارە گەورەکاندا ڕوو دەدات، بەھۆی ئەمەشەوە ماڵپەڕەکانی سەر ئینتەرنێت ھەستاون بۆ ئەوەی یارمەتی گەنجان و پێگەیشتووانی ئێڵ جی بی تی بەن.[١٤٣] پرۆژەی ترێڤەر، ھێڵێکی یارمەتی ڕێگریی خۆکوژی بۆ گەنجە گەیەکان، دامەزرا دوای پەخشێکی ئەو فیلمەی کە خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە بەناوی ترێڤەر. ڕێندی ستۆن و جەیمز لیسێزن، کە دروستکەری فیلمەکەن، بە یەکەوە پرۆژەکەیان دامەزراند.[١٤٤]

یاسا و سیاسەتەکان

یاساییەت

یاساکانی لە جیھاندا بۆ ئازادی ھاوڕەگەزخوازی داندراوە

ھاوڕەگەزخوازی یاساییە
██ ھاوسەرگیری ھاوڕەگەز ڕێگەپێدراوە ██ پەیوەندی ھاوڕەگەز ڕێگەپێدراوە ██ ھاوسەرگیری ناسراوە بەڵام ناکرێت ██ ھاوسەرگیری ھاوڕەگەز ڕێگەپێنەدراوە ██ یاساییە بەڵام نابێت بە کراوەیی دەببڕدرێت
ھاوڕەگەزخوازی نایاساییە
██ سزای بچووکی ھەیە ██ سزای زیندانی ھەیە ██ زیندانی ھەتاھەتاییە ██ سزای کوشتنی ھەیە
بازنەکانی سەر نەخشەکە بڕیاری حاکمەکان پیشان دەدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ ھاوڕەگەزخوازی: ڕەت کراوەتەوە یان ڕێگەی پێدراوە، سزای کەسەکان دراوە یان ئازاد کراوە. یاساکان شایەن بە گۆڕینە و لەوانەیە ھەندێک لە یاساکن گۆڕدرابێت لە ئێستادا.


لابردنی ھاوڕەگەزخوازی وەک نایاسایی بەپێی ساڵ لە ناوچەکانی جیھاندا

██ ١٧٩٠–١٧٩٩ ██ ١٨٠٠–١٨٢٩ ██ ١٨٣٠–١٨٣٩ ██ ١٨٤٠–١٨٥٩ ██ ١٨٦٠–١٨٦٩ ██ ١٨٧٠–١٨٧٩ ██ ١٨٨٠–١٨٨٩ ██ ١٨٩٠–١٩٢٩ ██ ١٩٣٠–١٩٣٩ ██ ١٩٤٠–١٩٤٩١
██ ١٩٥٠–١٩٥٩ ██ ١٩٦٠–١٩٦٩ ██ ١٩٧٠–١٩٧٩ ██ ١٩٨٠–١٩٨٩ ██ ١٩٩٠–١٩٩٩٢ ██ ٢٠٠٠–٢٠٠٩ ██ ٢٠١٠–ئێستا ██ یاساییە٣ ██ بۆ پیاو نایاساییە ██ نایاساییە

١لەکاتی شەڕی جیھانی دووەمدا، ئاڵمانیای نازی چەند ناوچەیەکی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و چەند سیاسەتێکی دامەزراند کە بووە ھۆی درێژکردنەوە و بەھێزکردنی سیاسەتەکانی ئەڵمانیا دژی ھاوڕەگەزخوازی. چالاکی ھاوڕەگەز لەم شوێنانەدا یاسایی بوون پێش داگیرکردنیان لەلایەن ئەڵمانیاوە: ڕاینی خواروو (یاسایی بوو لە ١٧٩١)، بەلجیکا (١٧٩٥)، بێلونۆ (١٨٩٠)، فریولی ڤێنیتسیا گولیا (١٨٩٠)، ڕاینی سەروو (١٧٩١)، شانشینی ھۆڵەندا (١٨١١)، نۆر (١٧٩١)، پا دی-کالیا (١٧٩١)، پۆڵەندا (١٩٣٢)، لەگەڵ ترێنتینۆ ئوڵتۆ ئێجی (١٨٩٠). ھەموو ئەم ناوچانەی کە ئەڵمانیای نازی گرتبوونی دوای شەڕی جیھانی دووەم ئازادی خۆیان بەدەست ھێنایەوە و پەیوەندی ھاوڕەگەزیان دووبارە یاسایی کردەوە.
٢لە ئایاری ١٩٧٣دا، کۆماری لیبیای عەرەب خەتی ئۆزۆی لە چاد داگیرکرد و کردییە بەشێک لە لیبیا، بۆیە سیاسەتەکانی لیبیا دژی چالاکی پەیوەندییە ھاوڕەگەزەکان دەێژ بۆوە بۆ خەتی ئۆزۆش. لەکاتی شەڕی تۆیۆتادا کە لە بەینی چاد و لیبیا لە ئابی ١٩٨٧دا ڕوویدا، چاد ھێزەکانی ناوچەی خەتی ئۆزۆی شکاند، بەڵام دواتر لیبیا ھێرشی کردەوە و ناوچەکەی سەرلەنوێ داگیرکردەوە. کێشەکەی ناوچەی ئۆزۆ چارەسەر کرا لە ٣ی ئابی ١٩٩٤دا، کاتێک دادگای نێونەتەوەییی داد بڕیاریاندا کە خەتی ئۆزۆ ھی چادە. دوای چاودێریکردن لەلایەن ھێزە جیھانییەکانەوە، کشانەوەی ھێزەکانی لیبیا لە خەتی ئۆزۆ لە ١٥ی نیسانی ١٩٩٤ دەستی پێ کرد. دواتر لە ٣٠ی ئایاری ١٩٩٤دا ھەردوولا گرێبەستێکیان بەست کە تێیدا بوو کە ناوچەی ئۆزۆ ھی چادە.
٣چالاکیی پەیوەندی ھاوڕەگەز ھەرگیز بە تاوان ناو نەبراوە لەم ناوچانە: بێنین، بورکینافاسۆ، کەمبۆدیا، کۆماری ئەفریقای ناوەندی، چاد، دوورگەی کلیپەرتۆن، کۆماری کۆنگۆ، کۆتدیڤوار، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، پۆلینیسیای فەڕەنسا، ناوچەکانی باکوور و باشووری ئەتلانتیکی فەڕەنسی، گابۆن، لاوس، ماداگاسکار، مالی، مایۆت، کێلۆدێنیای نوێ، نیجەر، کۆریای باکوور، ڕواندا، کۆریای باشوور، ڤیێتنام.

ھەندێک لە دەوڵەتەکان پەیوەندی سێکسیی ھاوڕەگەزخوازییان قەدەغە نەکردووە، بە مەرجێک ھەردوو لایەن لە تەمەنی یاساییدا بن و بە پەسەندکردنی ھەردوولا پەیوەندییەکە پێکھاتبێت. ھەندێک لە دەسەڵاتە دادوەرییەکانی کە لەناو جیھاندا ھەن مافی یەکسان بۆ ھاوڕەگەزخوازانی کۆمەڵگەکەیان دەستەبەردەکەن و دەیانپارێزن و وەک خێزانە جیاڕەگەزخوازەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، واتە ڕێگەی ھاوسەرگیریشیان پێ دەدرێت. ھەندێک لە دەوڵەتەکانی تریش ھانی خەڵکەکەیان دەدەن کە خۆیان بە پەیوەندی جیاڕەگەزەوە بلکێنن و لە ھەندێک لە دەوڵەتەکانی تریش ھاوڕەگەزخوازی بە تاوان داندراوە. ھاوڕەگەزخوازەکانی کە لە زۆرینەی ناوچە ئیسلامییەکان جێگیرن مەترسی سزای مەرگیان لەسەرە، وەک لە ئێران و بەشێکی نێجیریا دەبیندرێت.

ھەرچەندە ھاوڕەگەزخوازی لە ھەندێک شوێنەکانی جیھانی ڕۆژاوایی وەک پۆڵەندا لە ١٩٣٢، دانیمارک لە ١٩٣٣، سوید لە ١٩٤٤، و شانشینی یەکگرتوو لە ١٩٦٧، یاسایی کرا، کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی لە ناوەڕاستەکانی ١٩٧٠ ئینجا ھەندێک یاسای شارستانیی و سیاسییان بۆ داندرا، ئەویش تەنھا لە ھەندێک لە وڵاتە پێگەیشتووەکان. گۆڕانکارییەک بەرچاو ڕوویدا کاتێک لە ١٩٧٣دا کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی ھاوڕەگەزخوازی لە پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکان سڕییەوە و پێناسەیەکی نوێی بۆ ھاوڕەگەزخوازی دابین کرد. لە ١٩٧٧دا، کیبێک بووبە یەکەم ویلایەت کە بە یاسایی بەدڕەفتاری بەرامبەر بە زایەندخوازییەکان قەدەغە کرد. لە ١٩٨٠ و ١٩٩٠ەکان، زۆرینەی وڵاتە پێگەیشتووەکان یاسای فەرمییان بۆ ھاوڕەگەزخوازەکان دانا و لە ھەمان کاتدا یاساییان کرد و بەدڕەفتارییان بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان قەدەغە کرد، بەتایبەتی بەرامبەر بە کەپڵە گەیەکان لە خانووبەرە و سێرڤس کارەکانیان، ھتد. لەلایەکی ترەوە، زۆرینەی وڵاتەکانی تر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لەگەڵ چەند وڵاتێکی تر لە ئاسیا، و چەند ناوچەیەکی تریش، یان ھاوڕەگەزخوازییان لە یاساکانیان دەرکردووە و گرنگی پێ نایەن یانیش بە تاوان دەیژمێرن. کوردستان کە لە ئێستادا بەشێکە لە ئێراق، بە ھەمان شێوە دیاردەکەی پشتگوێ خستووە، بەڵام بە فەرمیش نایاسایی نییە. لەوانەیە ئەگەر کوردتان ببێت بە دەوڵەت، یاسای تایبەت بۆ ھاوڕەگەزخوازان دابنرێت. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا، ھاوڕەگەزخوازی کرا بە تاوان لە ھیندستان لەلایەن بڕیارێکی دادگاوە.[١٤٥]

یاساکان دژی جیاکاری

سەرچاوەکان

  1. a b c d e f g h "Sexual orientation, homosexuality and bisexuality". American Psychological Association. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 8 August 2013. وەرگیراوە لە August 10, 2013. 
  2. a b c d e f "Case No. S147999 in the Supreme Court of the State of California, In re Marriage Cases Judicial Council Coordination Proceeding No. 4365(...) – APA California Amicus Brief — As Filed" (PDF). p. 30. وەرگیراوە لە 21 December 2010. 
  3. a b c d e f Frankowski BL; American Academy of Pediatrics Committee on Adolescence (June 2004). "Sexual orientation and adolescents". Pediatrics 113 (6): 1827–32. PMID 15173519. doi:10.1542/peds.113.6.1827. 
  4. a b c d e f Mary Ann Lamanna; Agnes Riedmann; Susan D Stewart (2014). Marriages, Families, and Relationships: Making Choices in a Diverse Society. Cengage Learning. p. 82. ISBN 1305176898. وەرگیراوە لە February 11, 2016. The reason some individuals develop a gay sexual identity has not been definitively established  – nor do we yet understand the development of heterosexuality. The American Psychological Association (APA) takes the position that a variety of factors impact a person's sexuality. The most recent literature from the APA says that sexual orientation is not a choice that can be changed at will, and that sexual orientation is most likely the result of a complex interaction of environmental, cognitive and biological factors...is shaped at an early age...[and evidence suggests] biological, including genetic or inborn hormonal factors, play a significant role in a person's sexuality (American Psychological Association 2010). 
  5. a b Gail Wiscarz Stuart (2014). Principles and Practice of Psychiatric Nursing. Elsevier Health Sciences. p. 502. ISBN 032329412X. وەرگیراوە لە February 11, 2016. No conclusive evidence supports any one specific cause of homosexuality; however, most researchers agree that biological and social factors influence the development of sexual orientation. 
  6. Gloria Kersey-Matusiak (2012). Delivering Culturally Competent Nursing Care. Springer Publishing Company. p. 169. ISBN 0826193811. وەرگیراوە لە February 10, 2016. Most health and mental health organizations do not view sexual orientation as a 'choice.' 
  7. a b c d e "Submission to the Church of England's Listening Exercise on Human Sexuality". The Royal College of Psychiatrists. وەرگیراوە لە 13 June 2013. 
  8. Långström, N.; Rahman, Q.; Carlström, E.; Lichtenstein, P. (2008). "Genetic and Environmental Effects on Same-sex Sexual Behavior: A Population Study of Twins in Sweden". Archives of Sexual Behavior 39 (1): 75–80. PMID 18536986. doi:10.1007/s10508-008-9386-1. 
  9. ""Therapies" to change sexual orientation lack medical justification and threaten health". Pan American Health Organization. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 23 May 2012. وەرگیراوە لە 26 May 2012.  archived here .
  10. a b c d e f American Psychological Association: Resolution on Appropriate Affirmative Responses to Sexual Orientation Distress and Change Efforts
  11. a b LeVay, Simon (1996). Queer Science: The Use and Abuse of Research into Homosexuality. Cambridge: The MIT Press ISBN 0-262-12199-9
  12. "Same-sex Behavior Seen In Nearly All Animals, Review Finds". ScienceDaily. 
  13. 1,500 animal species practice homosexuality. The Medical News, 23 October 2006 Archived 10 February 2011 at the Wayback Machine.
  14. Sommer, Volker & Paul L. Vasey (2006), Homosexual Behaviour in Animals, An Evolutionary Perspective. Cambridge University Press, Cambridge. ISBN 0-521-86446-1
  15. (Bagemihl 1999)
  16. Sexual Orientation Archived 26 July 2011 at the Wayback Machine.. American Psychiatric Association.
  17. homosexuals in the Kurdish Region, NRT Media
  18. Room, Adrian (1986). A Dictionary of True Etymologies. p. 84. ISBN 978-0710203403. 
  19. Statt, David A. (2004). A Student's Dictionary of Psychology. Psychology Press. p. 93. ISBN 978-1841693422. 
  20. a b "Karl-Maria Kertbeny: The Coinage and Dissemination of the Term", glbtq.com, ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 27 September 2012, وەرگیراوە لە 12 June 2012 
  21. Feray Jean-Claude; Herzer Manfred (1990). "Homosexual Studies and Politics in the 19th Century: Karl Maria Kertbeny". Journal of Homosexuality 19: 1. doi:10.1300/j082v19n01_02. 
  22. Krafft-Ebing, Richard von (1840–1902) Archived 9 April 2012 at the Wayback Machine.. glbtq.com.
  23. "Psychopathia Sexualis", Kino.com, ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 4 October 2007, وەرگیراوە لە 7 September 2007 
  24. a b Media Reference Guide (citing AP, NY Times, Washington Post style guides), GLAAD. Retrieved 10 May 2007.
  25. "gay". Oxford Dictionaries. وەرگیراوە لە 7 August 2015. (Of a person, especially a man) homosexual. 
  26. Marguerite Johnson, Terry Ryan: Sexuality in Greek and Roman society and literature: a sourcebook p.4
  27. "Lesbian | Define Lesbian at Dictionary.com". Dictionary.reference.com. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  28. "UNAIDS: Men who have sex with men" (PDF). UNAIDS. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (PDF) لە 20 March 2012. وەرگیراوە لە 4 October 2012. 
  29. Younger, John G. (2005). Sex in the ancient world from A to Z (1st published. ed.). London [u.a.]: Routledge. p. 38. ISBN 0-415-24252-5. 
  30. The American Heritage Dictionary of the English Language, Fourth Edition. Houghton Mifflin. 2000. ISBN 0-618-70172-9. 
  31. Spears, Richard A. (2007). "Fag". Dictionary of American Slang and Colloquial Expressions. وەرگیراوە لە 4 October 2012. 
  32. (Dalzell 2008, p. 1104)
  33. "Dictionary of Sexual Terms". Sex-lexis.com. وەرگیراوە لە 4 October 2012. 
  34. Taylor, Marvin J. "Queer Things from Old Closets: Libraries Gay and Lesbian Studies – Queer Theory" (PDF). Association of College and Research Libraries. وەرگیراوە لە 4 October 2012. 
  35. eds, Marc Wolinsky ... (1993). Gays and the military: Joseph Steffan versus the United States ([Online-Ausg.]. ed.). Princeton, NJ: Princeton University Press. pp. 40–48. ISBN 0691033072. 
  36. ھاوڕەگەزباز
  37. Adolescence and puberty By John Bancroft, June Machover Reinisch, p.162
  38. "... sow illegitimate and bastard seed in courtesans, or sterile seed in males in defiance of nature." Plato in THE LAWS (Book VIII p.841 edition of Stephanus) or p.340, edition of Penguin Books, 1972.
  39. Roman Homosexuality By Craig Arthur Williams, p.60
  40. (Foucault 1986)
  41. Hubbard Thomas K (22 September 2003). "Review of David M. Halperin, How to Do the History of Homosexuality.". Bryn Mawr Classical Review. 
  42. Murray, Stephen (ed.); Roscoe, Will (ed.) (1998). Boy Wives and Female Husbands: Studies of African Homosexualities. New York: St. Martin's Press. ISBN 0-312-23829-0. 
  43. Evans-Pritchard, E. E. (1970). "Sexual Inversion among the Azande". American Anthropologist 72 (6): 1428–1434. doi:10.1525/aa.1970.72.6.02a00170. 
  44. Pablo, Ben (2004), "Latin America: Colonial", glbtq.com, ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 11 December 2007, وەرگیراوە لە 1 August 2007 
  45. Murray, Stephen (2004). "Mexico". لە Claude J. Summers. glbtq: An Encyclopedia of Gay, Lesbian, Bisexual, Transgender, and Queer Culture. glbtq, Inc. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 2 November 2007. وەرگیراوە لە 1 August 2007. 
  46. Mártir de Anglería, Pedro. (1530). Décadas del Mundo Nuevo. Quoted by Coello de la Rosa, Alexandre. "Good Indians", "Bad Indians", "What Christians?": The Dark Side of the New World in Gonzalo Fernández de Oviedo y Valdés (1478–1557), Delaware Review of Latin American Studies, Vol. 3, No. 2, 2002.
  47. "Haw. Atty. Gen. Op. No. 13-1" (PDF). October 14, 2013. وەرگیراوە لە 2013-11-12. 
  48. Kang, Wenqing. Obsession: male same-sex relations in China, 1900–1950, Hong Kong University Press. Page 2
  49. Hinsch, Bret. (1990). Passions of the Cut Sleeve. University of California Press. p. 77-78.
  50. Plato, Phaedrus in the Symposium
  51. Plato, Laws, 636D & 835E
  52. (Boswell 1980)
  53. Douglas Harper (2001). "Lesbian". Online Etymology Dictionary. وەرگیراوە لە 7 February 2009. 
  54. Douglas Harper (2001). "Sapphic". Online Etymology Dictionary. وەرگیراوە لە 7 February 2009. 
  55. Denys Page, Sappho and Alcaeus, Oxford UP, 1959, pp. 142–146.
  56. (Campbell 1982, p. xi–xii)
  57. Rocke, Michael, (1996), Forbidden Friendships: Homosexuality and male Culture in Renaissance Florence, ISBN 0-19-512292-5
  58. Ruggiero, Guido, (1985), The Boundaries of Eros, ISBN 0-19-503465-1
  59. Kurtz, Lester R. (1999). Encyclopedia of violence, peace, & conflict. Academic Press. p. 140. ISBN 0-12-227010-X. 
  60. Gladfelder, Hal (May 2006) In Search of Lost Texts: Thomas Cannon's 'Ancient and Modern Pederasty Investigated and Exemplified", Institute of Historical Research
  61. Journal of Homosexuality (ISSN 0091-8369) Volume: 3 Issue: 4, Volume: 4 Issue: 1
  62. Ellis, Havelock; Symonds, John Addington (1975), Sexual Inversion, Arno Press, ISBN 0-405-07363-1  (reprint)
  63. Nahavandi and Bomati, illustration opposite p.162
  64. El-Rouayheb, Khaled (2005). Before Homosexuality in the Arab-Islamic World, 1500–1800. The University of Chicago Press. p. 2. ISBN 0-226-72988-5. 
  65. "The five most improved places for gay tolerance". The Independent (London). 17 September 2008. وەرگیراوە لە 29 May 2009. Israel is the only Middle-Eastern country to support gay rights legislation, and the country attracts gay people from Palestine and Lebanon. 
  66. James Kirchick. "Was Arafat Gay?". Out. 
  67. Grant, Anthony (2 July 2010). "Gay Tel Aviv". The New York Times. 
  68. Steven Eke (28 July 2005). "Iran 'must stop youth executions'". BBC News. 
  69. "7 countries still put people to death for same-sex acts". ILGA. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 29 October 2009. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  70. Fathi, Nazila (30 September 2007). "Despite Denials, Gays Insist They Exist, if Quietly, in Iran". New York Times. وەرگیراوە لە 1 October 2007. 
  71. a b Homosexuality Fears Over Gender Equality in Iraqi Kurdistan
  72. Gay Rights Or Wrongs: A Christian's Guide to Homosexual Issues and Ministry, by Mike Mazzalonga, 1996, p.11
  73. The Nature Of Homosexuality, Erik Holland, page 334, 2004
  74. Pritchard, p. 181.
  75. Dynes, Wayne (1992). "Introduction". Homosexuality in the Ancient World. Garland Publishing. pp. vii–xv. ISBN 978-0-8153-0546-0. 
  76. Held, George F. (183). Wayne R. Dynes & Stephen Donaldson, دەستکاریکەر. Parallels between The Gilgamesh Epic and Plato's Symposium. pp. 199–207. 
  77. Kilmer, Anne Draffkorn (1992). Wayne R. Dynes and Stephen Donaldson, دەستکاریکەر. A Note on an Overlooked Word-Play in the Akkadian Gilgamesh. Garland Publishing, Inc. p. 264. 
  78. Thorbjørnsrud, Berit (1992). What Can the Gilgamesh Myth Tell Us about Religion and the View of Humanity in Mesopotamia?. Garland Publishing, Inc. p. 452. 
  79. Ackerman, Susan (2005). When Heroes Love. Columbia University Press. pp. xii. ISBN 0-231-13260-3. 
  80. "Why women are leaving men for other women". CNN. 23 April 2009. وەرگیراوە لە 19 May 2009. 
  81. "Resolution on Sexual Orientation and Marriage – Research Summary" (PDF). American Psychological Association. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (PDF) لە 3 June 2013. وەرگیراوە لە 4 October 2012. 
  82. "Relationship Satisfaction and Commitment". Eurekalert.org. 22 January 2008. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  83. Duffy, S.M/; C.E. Rusbult (1985). "Satisfaction and commitment in homosexual and heterosexual relationships". Journal of Homosexuality 12 (2): 1–23. PMID 3835198. doi:10.1300/J082v12n02_01. وەرگیراوە لە 29 July 2009. 
  84. Charlotte, Baccman; Per Folkesson; Torsten Norlander (1999). "Expectations of romantic relationships: A comparison between homosexual and heterosexual men with regard to Baxter's criteria". Social Behavior and Personality. وەرگیراوە لە 4 October 2012. 
  85. موودی جۆناس (٣٠ی کانوونی دووەم، ٢٠٠٩). "ئایسلەنداو و پی ئێمە ھاوڕەگەزخوازەکەی". TIME. وەرگیراوە لە ١٣ی تشرینی دووەم، ٢٠١٣. 
  86. "Coming Out: A Journey". Utahpridecenter.org. وەرگیراوە لە 22 July 2012. 
  87. In a joint statement with other major American medical organizations, the APA says that "different people realize at different points in their lives that they are heterosexual, gay, lesbian, or bisexual". "Just the Facts About Sexual Orientation & Youth: A Primer for Principals, Educators and School Personnel". American Academy of Pediatrics, American Counseling Association, American Association of School Administrators, American Federation of Teachers, American Psychological Association, American School Health Association, The Interfaith Alliance, National Association of School Psychologists, National Association of Social Workers, National Education Association. 1999. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 7 August 2007. وەرگیراوە لە 28 August 2007. 
  88. "The Coming Out Continuum", Human Rights Campaign, ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 2 November 2007, وەرگیراوە لە 4 May 2007 
  89. زانستی مۆدێرن دەڵێت کە ھاوڕەگەزخوای ھەڵبژاردن نییە
  90. http://truth-out.org/archive/component/k2/item/85575:american-psychology-declares-homosexuality-cant-be-cured
  91. Rosario, M., Schrimshaw, E., Hunter, J., & Braun, L. (February 2006). Sexual identity development among lesbian, gay, and bisexual youths: Consistency and change over time. Journal of Sex Research, 43(1), 46–58. Retrieved 4 April 2009, from PsycINFO database.
  92. Neumann, Caryn E (2004), "Outing", glbtq.com, ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 9 June 2007 
  93. Maggio, Rosalie (1991), The Dictionary of Bias-Free Usage: A Guide to Nondiscriminatory Language, Oryx Press, p. 208, ISBN 0-89774-653-8 
  94. Shere Hite, The Hite Report: A Nationwide Study of Female Sexuality (N.Y.: Seven Stories Press, 2004 ed. pbk. [1st printing?] © 1976, 1981, 2004), pp. 325–328 & 330 (ISBN 1-58322-569-2).
  95. American Psychological Association: Appropriate Therapeutic Responses to Sexual Orientation
  96. "Stop discrimination against homosexual men and women". World Health Organisation — Europe. 17 May 2011. وەرگیراوە لە 8 March 2012. 
  97. "The decision of the World Health Organisation 15 years ago constitutes a historic date and powerful symbol for members of the LGBT community". ILGA. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 30 October 2009. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  98. Shoffman, Marc (17 May 2006), "Homophobic stigma – A community cause", PinkNews.co.uk, وەرگیراوە لە 4 May 2007 
  99. The New York Times: Homosexuality Not an Illness, Chinese Say
  100. Cabaj, R; Stein, T. eds. Textbook of Homosexuality and Mental Health, p. 421
  101. "Royal College of Psychiatrists' statement on sexual orientation" (PDF). Royal College of Psychiatrists' statement on sexual orientation. وەرگیراوە لە 31 March 2015. 
  102. {{Cite book | last = Perrin | first = E. C. | title = Sexual Orientation in Child and Adolescent Health Care | publisher = Kluwer Academic/Plenum Publishers | year = 2002 | location = New York | isbn = 0-306-46761-5
  103. Mitchum, Robert (12 August 2007), "Study of gay brothers may find clues about sexuality", Chicago Tribune, ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 23 October 2008, وەرگیراوە لە 4 May 2007 
  104. "How much is known about the origins of homosexuality?". Church Times. 16 November 2007. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 6 April 2010. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  105. Ngun, TC; Vilain, E (2014). "The biological basis of human sexual orientation: is there a role for epigenetics?". Adv Genet 86: 167–84. PMID 25172350. doi:10.1016/B978-0-12-800222-3.00008-5. 
  106. Zietsch et al. (2008)
  107. Iemmola, Francesca; Camperio Ciani, Andrea (2009). "New Evidence of Genetic Factors Influencing Sexual Orientation in Men: Female Fecundity Increase in the Maternal Line". Archives of Sexual Behavior (Springer Netherlands) 38: 393–9. PMID 18561014. doi:10.1007/s10508-008-9381-6. 
  108. Bailey, N. W.; Zuk, M. (2009). "Same-sex sexual behavior and evolution" (PDF). Trends In Ecology & Evolution 24 (8): 439–446. PMID 19539396. doi:10.1016/j.tree.2009.03.014. 
  109. "Answers to Your Questions. For a Better Understanding of Sexual Orientation & Homosexuality" (PDF). American Psychological Association. وەرگیراوە لە 20 December 2010. 
  110. "Expert affidavit of Gregory M. Herek, Ph.D." (PDF). ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (PDF) لە 25 August 2010. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  111. a b Royal College of Psychiatrists: Statement from the Royal College of Psychiatrists' Gay and Lesbian Mental Health Special Interest Group Archived 27 May 2010 at the Wayback Machine.
  112. Australian Psychological Society: Sexual orientation and homosexuality Archived 17 July 2009 at the Wayback Machine.
  113. "Statement of the American Psychological Association" (PDF). وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  114. ھەڵەی ژێدەرەکان: Invalid <ref> tag; no text was provided for refs named What_is
  115. "Marriage of Same-Sex Couples – 2006 Position Statement Canadian Psychological Association" (PDF). وەرگیراوە لە 2 September 2012. 
  116. "Elizabeth Short, Damien W. Riggs, Amaryll Perlesz, Rhonda Brown, Graeme Kane: Lesbian, Gay, Bisexual and Transgender (LGBT) Parented Families – A Literature Review prepared for The Australian Psychological Society" (PDF). وەرگیراوە لە 5 November 2010. 
  117. "Brief of the American Psychological Association, The California Psychological Association, The American Psychiatric Association, and the American Association for Marriage and Family Therapy as Amici Curiae in support of plaintiff-appellees" (PDF). وەرگیراوە لە 21 December 2010. 
  118. Pawelski JG, Perrin EC, Foy JM و زیاتر (July 2006). "The effects of marriage, civil union, and domestic partnership laws on the health and well-being of children". Pediatrics 118 (1): 349–64. PMID 16818585. doi:10.1542/peds.2006-1279. 
  119. Herek GM (September 2006). "Legal recognition of same-sex relationships in the United States: a social science perspective" (PDF). The American Psychologist 61 (6): 607–21. PMID 16953748. doi:10.1037/0003-066X.61.6.607. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (PDF) لە 10 June 2010. 
  120. "How Does the Gender of Parents Matter". Journal of Marriage and Family 72: 3–22. doi:10.1111/j.1741-3737.2009.00678.x. وەرگیراوە لە 21 December 2010. 
  121. "Brief presented to the Legislative House of Commons Committee on Bill C38 by the Canadian Psychological Association – June 2, 2005." (PDF). وەرگیراوە لە 2 September 2012. 
  122. DONALDSON JAMES, SUSAN (23 June 2011). "Census 2010: One-Quarter of Gay Couples Raising Children". ABC News. وەرگیراوە لە 11 July 2013. Still, more than 80 percent of the children being raised by gay couples are not adopted, according to Gates. 
  123. Stacey J, Biblarz TJ (2001). "(How) Does the Sexual Orientation of Parents Matter?" (PDF). American Sociological Review 66 (2): 159–183. doi:10.2307/2657413. This may be partly due to genetic and family socialization processes, but what sociologists refer to as "contextual effects" not yet investigated by psychologists may also be important...even though children of lesbian and gay parents appear to express a significant increase in homoeroticism, the majority of all children nonetheless identify as heterosexual, as most theories across the essentialistt" to "social constructionist" spectrum seem (perhaps too hastily) to expect. 
  124. American Psychological Association Lesbian & Gay Parenting
  125. "MSM in Africa: highly stigmatized, vulnerable and in need of urgent HIV prevention". Aidsportal.org. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 13 July 2007. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  126. "UNAIDS: Men who have sex with men". UNAIDS. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (asp) لە 18 June 2008. وەرگیراوە لە 24 July 2008. 
  127. Greenwood, Cseneca; Mario Ruberte (9 April 2004). "African American Community and HIV (Slide 14 mentions TG women)". East Bay AIDS Education and Training Center. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (ppt) لە 10 September 2008. وەرگیراوە لە 24 July 2008. 
  128. Operario D, Burton J, Underhill K, Sevelius J (January 2008). "Men who have sex with transgender women: challenges to category-based HIV prevention". AIDS Behav 12 (1): 18–26. PMID 17705095. doi:10.1007/s10461-007-9303-y. 
  129. Operario D, Burton J (April 2000). "HIV-related tuberculosis in a transgender network—Baltimore, Maryland, and New York City area, 1998–2000". MMWR Morb. Mortal. Wkly. Rep. 49 (15): 317–20. PMID 10858008. 
  130. Young RM, Meyer IH (July 2005). "The trouble with "MSM" and "WSW": erasure of the sexual-minority person in public health discourse". Am J Public Health 95 (7): 1144–9. PMC 1449332. PMID 15961753. doi:10.2105/AJPH.2004.046714. 
  131. "STI Epi Update: Oral Contraceptive and Condom Use". Public Health Agency of Canada. 23 April 1998. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 27 September 2006. وەرگیراوە لە 11 July 2007. 
  132. Cber / Fda. "FDA Policy on Blood Donations from Men Who Have Sex with Other Men". Web.archive.org. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی لە 11 October 2007. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  133. Mravack, Sally A. (July 2006)."Primary Care for Lesbians and Bisexual Women", American Family Physician 74 (2) p. 279–286.
  134. Catalyst, Sr. Kitty, Staff of San Francisco City Clinic; "Reading This Might Save Your Ass"; 2001, San Francisco HIV Prevention and STD Prevention and Control.
  135. Men Like Us: The GMHC Complete Guide to Gay Men's Sexual, Physical, and Emotional Well-being; Wolfe, Daniel; Gay Men's Health Crisis, Inc; Published by Ballantine Books, 2000; 0-345-41496-9 , 9780345414960.
  136. Schlager, Neil, ed. (1998). Gay & Lesbian Almanac. St. James Press. 1-55862-358-2 , p. 152.
  137. Meyer, Ilan H. (September 2003). "Prejudice, social stress, and mental health in lesbian, gay, and bisexual populations: conceptual issues and research evidence". Psychological Bulletin 129 (5): 674–97. PMC 2072932. PMID 12956539. doi:10.1037/0033-2909.129.5.674. 
  138. "Black gay men, lesbians, have fewer mental disorders than whites, says Mailman School of PH study". Eurekalert.org. وەرگیراوە لە 24 August 2010. 
  139. Gibson, P. (1989), "Gay and Lesbian Youth Suicide", لە Fenleib, Marcia R. (ed.), Report of the Secretary's Task Force on Youth Suicide, United States Government Printing Office, ISBN 0-16-002508-7 
  140. Balsam, Kimberly F.; Esther D. Rothblum (June 2005). "Victimization Over the Life Span: A Comparison of Lesbian, Gay, Bisexual, and Heterosexual Siblings" (PDF). Journal of Consulting and Clinical Psychology 73 (3): 477–487. PMID 15982145. doi:10.1037/0022-006x.73.3.477. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (PDF) لە 11 March 2007. 
  141. Ryan, Caitlin; David Huebner; Rafael M. Diaz; Jorge Sanchez (January 2009). "Family Rejection as a Predictor of Negative Health Outcomes in White and Latino Lesbian, Gay, and Bisexual Young Adults". Pediatrics (PEDIATRICS) 123 (1): 346–352. PMID 19117902. doi:10.1542/peds.2007-3524. 
  142. Caruso, Kevin, "Gay, Lesbian, Bisexual, and Transgender Suicide", Suicide.org, وەرگیراوە لە 4 May 2007 
  143. Wilson, Jacque (2 July 2008). "24-hour help for gay youth". CNN. وەرگیراوە لە 26 July 2015. 
  144. SHYAMANTHA, ASOKAN (11 December 2013). "India's Supreme Court turns the clock back with gay sex ban". Reuters. وەرگیراوە لە 23 December 2013. 

تێبینییەکان

  1. جیاڕەگەزخوازی بە واتای ھێترۆسێکشواڵتی ھاتووە، واتە کەسێک کە پەیوەندی سۆزداری و سێکسی لەگەڵ زایەندێکی جیا لەوەی خۆی دەبەستێت
  2. بۆ ھاوڕەگەزخوازە مێینەکان لێزبیان بەکاردێت
  3. بۆ ھاوڕەگەزخوازە نێرینەکان گەی بەکاردێت
  4. پەیوەندی نێوان ھاوڕەگەزخوازان، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان گەیەکان، ھەر بۆ سێکس نییە. ئەوانیش ئارەزووی پێکھێنانی پەیوەندی درێژخایەنیان ھەیە.
  5. لەکاتێکدا کە ھەر مرۆڤێک دەتوانێت ئایین و خووڕەوشتی کۆمەڵگەکەی ھەڵبگرێ، ھاوڕەگەزخوازان لەتوانایاندا نییە کە ھەڵیبژێرن و بیگۆڕن.
  6. چوونکە کۆمەڵگەکانی خۆیان پەروەردەیان ناکەن لەسەر شتێکی وا، تا تەمەنێکی گەورەتر نازانن ئەوان بۆ جیاوازن، بەڵام ھەر لە مناڵییەوە ھەست بەم گۆڕانە دەکەن لە خۆیاندا کاتێک کە لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵ دەبن و سروشتی خەڵکی تر دەزانن
  7. کە ھاندانی لابردنی ھاوڕەگەزخوای بوو لە پێڕستی نەخۆشییەکان
  8. باوانی ھاوڕەگەزخواز مەبەست لە دوو دایک یان دوو باوکە. ھاوڕەگەزخوازان چوونکە منداڵیان نابێت، ئەوان دەتوانن ھەتیوەکان بەخێوکەن
  9. شوناسی زایەندیی بە sexual identity ھاتووە، ئەمە بیرۆکەی کەسێکە لەسەر ئەوەی کە ئەو ئایا نێرە یان مێیە. ئەمە بە تەواوەتی جیاوازە لە زایەندخوازی کە بەرامبەر بە sexual orientation ھاتووە، ئەمەش ھۆکارێکە کە وادەکات کە بە ھەڵە ھاوڕەگەزخوازی بە نەخۆشی لەقەڵەم بدرێت، لەبەرئەوەی زۆرجار لەگەڵ شوناسی زایەندیی تێکەڵ دەکرێت.