کۆنفووشیزم
Jump to navigation
Jump to search
کۆنفۆشی (بە چینی: 儒學 Chinese-RuXue(Confucianism).ogg یارمەتی·زانیاری؛ کە بە واتای مامۆستا یاخود بەڕێوەبەر دێت). کۆنفۆشی بریتییە لە کۆمەڵێک بیروباوەڕ و ڕێسای فەلسەفی و ھزری کە لە چینی کۆندا پەرەی پێدراوە لە لایەن ڕێبەری ئایینەکە کە "کۆنفۆشیۆس (孔夫子)" بوو و دواتریش لە لایەن شوێنکەوتووانی، زۆربەی یاساکای ئەم باوەڕە لە بازنەی ڕێنمایی کردنی ڕەوشەت و ھەڵسوکەتەکاندا خۆی دەبینێتەوە، ھەروەھا کارگێڕی کاری فەرمانڕەوایەتی و ڕێکخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
کۆنفۆشی بەدرێژایی مێژووی دروست بوونی کاریگەری قورسی لەسەر ژیانی چینییەکان داناوە و ئێستاش لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەم باوەڕە بەھۆی گەشتی چینییەکان بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ھەروەھا گرینگی دانی ڕۆژھەڵاتناسان بەم ڕێبازە بۆتە ھۆی بڵاوبوونەوەی ئەم باوەڕە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوادا.