کۆتدیڤوار

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڵای کۆتدیڤوار

کۆتدیڤوار (بە عەرەبی: ساحل العاج) بە فەڕەنسی و وڵاتی دانە فیل بە کوردی. وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقاوە ولەسەر کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی نێوان ھەردوو بازنەی پانی (٧،٤ – ١،١١ ) ی باکوری ھێڵی یەکسان و ھەردوو ھێڵی درێژی ( ١،٣ – ٩،٨ ) ی خۆرئاوای گرنج. وە لە ڕۆژھەڵاتەوە غانا و لە ڕۆژئاواوە غینیا و لیبریا دەبینین و لە باکورەوە مالی و بۆرکینا فاسۆیە و لە باشورەوە ئەکەوێتە سەر خەلیجی غینیاو زەریای ئەتڵەسی. پایتەختی سیاسی شاری یامۆسوکرەوە بەڵام گەورەترین شارو پایتەختی ئابوری شاری ئەبیدجانە لە باشورەوە و نزیک کەنارەکان و شارە گرنگەکانی بریتین لە جاجنۆ و بواکیە. وە زمانی ڕەسمیشی زمانی فەڕەنسیەو وە ناونانیشی دەگەڕێتەوە بۆ بازرگانە فەڕەنسیەکان کە لەو کاتەدا بازرگانیان بە دان یاخود شاخی فیلەوە کردوە لە وڵاتەکەدا و ناوەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. کۆتدیڤوار ئەندامی یەکێتی ئەفریقایە و ڕوبەری وڵاتەکەی بە پێی سەرچاوەی (ئیسکلۆپیدیای جوگرافیای ولاتانی جیھان ) نزیکەی (٤٥٠،١٢) میل چوارگۆشەیەوکە دەکاتە (٦٦٢، ٢٢٢) کیلۆمەتر چوارگۆشە. بەڵام بە پێی سایتی ویکیپیدیا ڕوبەرەکەی بریتیە لە (٤٦٢،٣٢٢) کم چوارگۆشەیە. وە ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠٠٩ کە لە سایتی ویکیپیدیاوە وەرگیراوە دەگاتە (٠٠٠،٩٩٧،١٩) کەسە بەڵام بە پێی ئیسکلۆپیدیای جوگرافیای وڵاتانی جیھان ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە (٠٠٠،٨٦٠،١٦) کەسە بە پێی ئاماری ساڵی ١٩٩٩، ولە ساڵی ١٨٤٣ داکۆتدیڤور لە ژێر دەستی فەڕەنسادا دەبێت و دەبێتە داگیرکەری ئەو وڵاتە و لە ٧ ی ئۆگۆستۆسی ساڵی ١٩٦٠ سەربەخۆیی ڕاگەیاندوە و لەو ساڵەوە تاکو ١٩٩٣ فلیکس ھوفوییە بوانییە حوکومڕانی کردوە. وە لە کۆتای حوکمی بوانییەدا دوجار وڵات ئینقیلابی سەربازی بە خۆیەوە بینیەوە لە ساڵانی (١٩٩٩-٢٠٠٠)دا، بەڵام لە دوای ھەڵبژاردنەکانەوە حکومەت توانی بگاتە ڕێکەوتنێکی سیاسی لەگەڵ یاخی بوەکاندا.

وە لە ئێستادا سیستەمی حکومەتی کۆماری پەیڕەو دەکرێت و سەرۆکی وڵات حەسەن واتارایە و سەرۆک وەزیرانیش غیلوم سوروە. کۆتدیڤوار لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا پەیوەندی سیاسی و ئابوریان ھەیەو ھەروەھا لەگەڵ ڕۆژئاوادا پەیوەندی بەھیزی ھەیە بەتایبەتی لەگەڵ فەڕەنسادا. کۆتدیڤوار لە ١٩ یەکەی ئیداری پێکھاتوە و دراوەکەی بریتیە لە فرەنکی سیفا و کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی ٠٠٠،٠٠٠،١٨١،٣٢ ملیار دۆلارە. وە داھاتی تاکەکەس لە کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی ٥٢٦،١ دۆلارە. داھاتی بەرگری %١٠،٤ لە کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی پێکدەھێنێت و سوپاکەی ٩٠٠٠٠ کەسە. ٢- کەش و ھەوا: کۆتدیڤوار کەش و ھەوایەکی تا ڕادەیەک کەشوھەوایەکی ھێڵی یەکسانی ھەیە (استیوائی) وە گەرمتر و شێدارترە ، وە دوو وەرزی باران بارین بەخۆیەوە دەبینێت لە باشوردا کە وەرزێکی وشک لە یەکتریان جیا دەکاتەوە، وە ناوچەکانی باکوری باران و شێی کەمترە لە چاو باشوردا. ٣- دانیشتوان: ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠٠٩ دەگاتە (٠٠٠،٩٩٧،١٩) کەسە ە زۆربەیان زنجین و ژمارەیەکی کەمی سپی پێستن، وە دانیشتوانەکەی لە چەند نەژادێک پێکھاتوە کە لە %٢٣ ی پاولیە و بیتی %١٨ و سینۆفۆ %١٥ ومالینکی %١١ و نزیکەی (٢٠٠٠٠٠) لوبنانیشی تێدایە، و نزیکەی ٨٥ ھەزرا ئەوروپی تێدایەو لەگەڵ ٣٠٠،٢ ملیۆن ئەفریقیش لە وڵاتانی دراوسێوە بۆی ھاتوون بە تایبەت بۆرکینا فاسۆ. زمانی فەڕەنسی زمانی ڕەسمیە و لە خوێندنگە ئیسلامیەکانیشدا لە باکور زمانی عەرەبی دەخوێنرێت و ھەروەھا چەند زمانێکی تری تیایە گرنگترینیان بمبارا و زاراوەی دیۆلایە.

ئایین[دەستکاری]

بە پێی سەرچاوەی ئیسکلۆپیدیای جوگرافیای وڵاتانی جیھان

  • %٥٠ موسوڵمان.
  • %٣٠مەسیحی.
  • %١٥ چەند ئاینێکی جۆراوجۆری ناوخۆی وڵات دەپەرستن.
  • %٥ ھیچ ئاینێک ناپەرستن.
  • بەڵام بە پێی ئاماری سایتی ویکیپیدیا ئەم ڕێژەیە بریتییە لە:

%٦،٣٨ موسوڵمان %٨،٣٢ مەسیحیە %٩،١١ چەند ئاینێکی جۆراوجۆری ناوخۆی وڵاتەکە دەپەرستن. %٧،١٦ ھیچ ئاینێک ناپەرستن.

ئابوری ساحل عاج[دەستکاری]

زۆربەی دانیشتوانی کۆتدیڤوار پشت دەبەستن بە کشتوکاڵ و %٥،٨ لە خاکی وڵتەکەی ،و لە ڕێگەی بەرھەم ھێنانی کاکاو و قاوەوە وە نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی وڵات لە ژێر ھێڵی ھەژاریەوەن و داھاتی ڕۆژانەیان ٢٥،١ دۆلارە لە ڕۆژێکدا. وە وڵات دابەشکراوە بەسەر دوو ناوچەدا ناوچەکانی باکوری بەروبومە خۆراکیەکان بەرھەم دەھێنن وەک گەنم و جۆو برنج و گەنمە شامی و مۆز وە ناوچەکانی باشور لاستیک و کاکا و ماست بەرھەم دەھێنن. کۆتدیڤوار پلەی سێھەمی ھەیە لە بەرھەمھێنانی ماستدا وە پلەی پێنجەمی ھەیە لە بەرھەم ھێنانی مۆز ئەناناس و مۆزدا، وە ھەروەھا لۆکە وپەتاتە و میوەھات و چەوەندەری شەکریش بەرھەم دەھێنێت، وە ھەروەھا تەختە بەشێکی گەورەی داھاتی ئەو وڵاتە پێک دەھێنێت ، وە ھەروەھا ئاسن و ئاڵتون و ئەڵماس لە کانەکانی کۆتدیڤواردا دەردەھێنرێت.

سامانی ئاژەڵ[دەستکاری]

مەڕ ٤٠٠،١ ملیۆن سەر بزن ٠٣٥،١ ملیۆن سەر چێڵ ٤٥٠،١ ملیۆن سەر بەراز ٢٧٥٠٠٠ ھەزار سەر پەلەوەر ٣٥ ملیۆن سەر.


پیشەسازی[دەستکاری]

پیشەسازی گالیسکە و ڕستنو چنین و ئامادەکردنی خۆراک ، بەرھەمی دار. کارەبا: ١٥٠،٢ ملیار کیلۆ وایت.

سامانی سروشتی[دەستکاری]

نەوت و ئەڵماس و موگناتیس و کبریت و نوحاس و ئاسن و کیمیا. ئاسن و ئاڵتون و ئەڵماس لە کانەکانی کۆتدیڤواردا دەردەھێنرێت.

بازرگانی[دەستکاری]

داھاتی دەروەی: سوتەمەنی و کەلو پەلی بەکارھێنان و کەلو پەلی سەرمایەداری و پێداویستی خۆراک. دەرچوەکانی : نەوت و مۆز و ئەناناس و ڕۆنی دارە بەردارەکانی و کاکا و وقاوەو داریی کەمەرەیی . ھاوبەشەکانی لە بازرگانیدا: یابان ، چین ، ھۆڵندا ، نەیجیریا ، بەلجیکا ، ئەڵمانیا ، فەڕەنسا.



سەرچاوەکان[دەستکاری]

کتێب کوردی ١- اکرم حمە احمد ، گەشتێک بە کەناری خاکی وڵاتاندا ، پێداچونەوەی : بەختیار عەلی، ساڵی ٢٠٠٧. ٢- و. کریم احمد محمد داودی ، کورتە ئیسکلۆپیدیای جوگرافیای وڵاتانی جیھان ، بەرگی یەکەم ، ساڵی ٢٠١٠.

عەرەبی

ابراھیم حلمی الغوری ، آگلس الوگن آلعربی و العالم ، دارالشرق العربی ، الگبعە الخامسە ، حلب ، سوریا ، ٢٠٠٧ ،

ئینتەرنێت دولە کوتدیڤوار ، http://ar.wikipedia.org/wiki/ ، ٥/٤/٢٠١٢