دووانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دووانە یان جمک یان جووتە بە دوو مناڵ دەوترێت کە لە یەک دەورەی دووگیانی ژندا لە دایک دەبن. دەکرێ دووانەکان بە دوو گرووپ دابەش بکرێن؛ مۆنۆزایگۆتیک (دووانە ھاوشێوەکان) کە بەو دووانانە دەوترێ کە لە یەک تووخمی گەشەسەندوو کە دوای دابەشبوون بووەتە دوو تووخم و دیزایگۆتیک (دووانە ناھاوشێوەکان) کە بە مانای ئەو دووانانەیە کە لە دوو تووخمی جیا و لە ڕیگەی دوو سپێرمی جیا بەدی ھاتوون.

وشەناسی[دەستکاری]

وشەی «دووانە» لە وشەی dōganagی پاڵەوی کەوتۆتەوە کە ھەر بەم مانایە بووە، وشەی «جمک»یش لە وشەی jamakی پاڵەوی وەرگیراوە کە ناوی خوشک و ھەروەھا ژنی جەم بووە کە لەگەڵ یەک ئاواڵ دووانە بوون. لە ڕۆژھەڵات بۆ دووانە «دوقلو» بەکار دێت کە وشەیەکی تورکیە: لە دوق، ھاو + لو، زاد؛ بە تێکڕایی یانی «ھاوزاد»؛ کەوابوو «دو»ی سەرەتای ئەو وشەیە بە مانای دووی کوردی نییە بەڵام بەھەڵە وا ھەژمار کراوە و دوای ئەو سێ قلو و چوارقلوش ھاتۆتە ناو ڕیزمانی کوردی.

دووانە ھاوشێوەکان[دەستکاری]

دووانەی هاوشێوەی هیندی

دووانە ھاوشێوەکان یان دووانەی یەک گەرایی بەم دووانانە دەڵێن کە لە تووخمۆکەیەکی تاک درووست ببن کەواتە مادەی جەنەتیکی یان زگماکی و تایبەتمەندیە میراتیەکانیان وەکوو یەک وان. بە دڵنیایی لە کاتی دووگیانیدا دووانە تاک تووخمیەکان ڕەگەزی وەکوو یەکیان دەبێ بەڵام دەکرێ جووت یان کیسەی ئامێنیۆتیکی سەربەخۆ یان جیایان ھەبێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]