کوڕبازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوڕبازی یان نێربازی (بە ئینگلیزی: Pederasty) جۆرە ڕەفتارێکی سێکسییە کە پیاوێک، یان نێرێکی پێگەیشتوو، ھەیەتی بەرامبەر بە کوڕێکی پێنەگەیشتوو. ئەم ڕەفتارە جیایە لە مناڵبازی، چون لە مناڵبازیدا کەس ھەستی سێکسی بەرامبەر بە مناڵ (چ کوڕ چ کچ) ھەیە، بەڵام لە نێربازی یا کوڕبازیدا ھەستی سێکسی یا کردەوەی سێکسی لە نێوان پیاوێک و کوڕێکدایە. نێربازی ئەگەرچی جۆرێک لە ڕەفتاری ھاوڕەگەزخوازانەیە، بەڵام ئەوەی کە لە ھاوڕەگەزخوازی جیای دەکاتەوە یەکەم تەمەنی دوو کەسەکەیە، دووھەم بوونی کردەوەی فیزیکیی سێکسی لە نێربازیدا. واتە نێربازی بە پێچەوانەی ھاوڕەگەزخوازیی گشتی زیاتر کردەوەیەکی فیزیکییە لە نێوان دوو نێردا، ھەتا ناسنامەی سێکسیی کەسێک.