زایەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زایەند (ھەروەھا: ڕەگەز، جنس، سێکس) (بە ئینگلیزی: Sex) نێر و مێی ھەیە. کۆئەندامەکانی زاوزێ لە ھەموو جۆرە زیندەوەرەکان پێک ھاتوە لە دوو کۆئەندامی سەرەکی کە بریتین لە کۆئەندامی زاوزێی نێرینە و کۆئەندامی زاوزێی مێینە، کە ھەریەک لە زیندەوەران تەنھا یەک کۆئەندامیان ھەیە، لەگەڵ ھەندێ زیندەوەری جیاواز کە ھەردوو کۆئەندامی زاوزێیان ھەیە، خۆگربوون و جووت بوون لە ڕەوشتە بۆماوەییەکانی زیندەوەرانە، ھەریەک لەم کۆئەندامانە خانەی تایبەت درووست دەکەن کە ھەڵگری ڕەوشتە بۆماوەیی زیندەوەرەکەیە، کۆئەندامی زاوزێی نێرینە (تۆو) دروست دەکات، کۆئەندامی زاوزێی مێینەش (ھێلکە) دروست دەکات، لەکاتی بەیەک گەیشتنی ئەم دوو بۆماوەخانە تایبەتمەندانە بۆماوەخانەیەکی نوێ بەرھەم دێنن کە ھەڵگری ڕەوشتە بۆماوەیی ھەردوو خانە جووت بوەکەیە، بەم کرداری جووت بونە یاخود بەیەکگەیشتنی ئەم دوو زیندەخانە بۆماوەییانە دەوترێت زایەند (گان).

جیاوازی زایەندی مرۆڤ لەگەڵ زیندەوەرەکانی تر بریتیە لەوەی کە ڕەگەزی نێرینەی مرۆڤ ھەڵگری کرۆمۆسۆمی XY ە، بەڵام ڕەگەزی مێینەی مرۆڤ ھەڵگری کرۆمۆسۆمی XX ە، کەبریتین لە بەشێک لە ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەز، ھەروەھا زیندەوەرەکانی تریش ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەزیان ھەیە ھەروەک مرۆڤەکان، بۆنمونە باڵندەکان ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەزیان بریتییە لە ZW، وە مێرووەکان ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەزیان بریتیە لە X0.

ھەریەک لە بۆماوەخانەکان لەدوای جووت بوون بۆماوەخانەیەکی نوێ بەرھەم دێنن بەگوێرەی ڕەگەزەکەیان، نێرینەکان تۆو دروست دەکەن مێینەکانیش ھێلکە دروست دەکەن، ئەوزیندەوەرانەی کە ھەردوو بۆماوەخانە درووست دەکەن پێیان دەڵێن (نێرەمووک)یان(ڕەگەزی سێ یەم)، بەرھەمی جووت بونی ئەم دوو بۆماوەخانانە زۆرجار جیاوازە بە جیاوازی بۆماوەخانەی باوانیان و توانا و ڕەوشتەکەیان یاخود کاتی بەرھەم ھێنانیان دەگۆڕێت بەگۆڕانی ژینگە و پەیوەندی و جۆرەکەیان.

ڕوانین[دەستکاری]

بۆماوەخانەیەکی نێرینە (تۆو) خۆی دەچەسپێنێت بە بۆماوەخانەیەکی مێینە (ھێلکە)

یەکێک لە تایبەتمەندیە بنەڕەتیەکانی ژیان بریتیە لە (لەبەرگرتنەوە)، وەتوانای بەرھەم ھێنانی نەوەیەکی تری نوێ، زایەند یاخود گان بریتیە لەبەشێک لەبەشەکانی ئەم کردارە، ژیان لەپەرەسەندن دایە لەقۆناغێکی ساکارەوە بەرەو ئاڵۆزی، ھەربۆیە دەزگایەکی تایبەتمەند ھەیە بۆکرداری لەبەرگرتنەوە، لە سەرەتا دا لەبەرگرتنەوە بریتی بوو لە کردارێکی دووبارە بووەوەی ساکار بۆ بەرھەم ھێنانی نەوەیەکی نوێ بەھەمان تایبەتمەندی باوانیان، بەم ڕێچکەیەیان دەگوت لەبەرگرتنەوەی ناڕەگەزیانە، کە تاوەکو ئەمڕۆ لای گەلێک زیندەوەر پەیرەو دەکرێت، وەک لەت بوونی خانەیەک بۆ چەندین خانە و زیادبوونیان، بەڵام ئەم کردارە ئاڵۆزی بەخۆوە بینی بەھۆی پەرەسەندن و پێکھاتنی زیندەوەری چەندین جۆر خانە، تاوەکو گەیشتە ئەوەی بۆماوە خانەییەکان لە دوو ڕەگەزی جیاوازەوە ھاتن، بەمە کرداری پەرەسەندن پێویستی بەکاتی زیاتر بوو، بەھۆی پێویستی خانەی تر وەک کارایەکی یاریدەدەر، بۆ نموونە بەکتریا کە زۆربوونێکی نا ڕەگەزی ھەیە، بەشدارە لە دروست بونی بۆماوەخانەیەک بەوەی کە خانەیەکی ناتایبەتمەند بگۆڕێت بۆ خانەیەکی تایبەتمەند (بەسوود).

جیاوازی سەرەکی لەنێوان زۆربوونی ڕەگەزیانە و زۆربوونی نا ڕەگەزیانە بریتیە لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی بۆماوە خانەکان، بۆنمونە سوڕی خویەتی بەرلە زۆربوونی نا ڕەگەزیانە، خانەکە بەچەند کردارێکی دووبارەبووەوەی بۆماوەیی دا ڕەت دەبوو پاشان دابەش دەبوو بەمەش دەوترا دابەش بوون یاخود زۆربوون، لێرە ھەندێک بۆماوەخانەمان ھەیە کە بەقۆناغەکانی سوڕی خۆیەتی دا ڕەت نابێت. بەڵکو بۆماوە خانەکە لەت دەبێت و دابەش دەبێت بۆ دوو نیوەخانەی بۆماوەیی کە ھەربەشێکیان نیوەی ڕەوشتی خانەکەی دایکی ھەڵگرتوە، ئەم کەرتە خانانە خۆیان دەڵکێنن بە نیوەخانە یاخود بۆماوەخانەی ڕەگەزێکی تر بەکرداری لەبەرگرتنەوە دا ڕەت دەبن قۆناغ بەقۆناغ و بۆماوە خانەیەکی نوێ بەرھەم دێنن، وەکاردەکەنە سەر بوھێڵی بۆماوەخانەکان، کە ھەرڕەگەزەو بۆماوەخانەیەکی نوێ و جیاوازی دەست دەکەوێت، بۆنمونە نێرینە بۆماوەخانەی (تۆو)ی بەرھەم ھێنا و مێینەش بۆماوەخانەی (ھێلکە)ی بەدەست ھێنا، لەکاتی جووت بوونی (تۆو) و (ھێلکە) بۆماوەخانەیەکی تری نوێ بەرھەم ھات بەم جۆرە کرداری پەرەسەندن بەردەوام دەبێت و بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەروات بەڵام کاتی پێویستە.

بۆماوە خانە ئاڵۆزەکان، وەئەندامە زایەندیەکان بەیەکەوە بەشدارن لە بەرھەم ھێنان و گۆڕینی بوھێڵ لەکاتی زیادبوونی زایەند، بۆجۆری جیاواز، بەتایبەت لە ئاژەڵاندا، کە دابەش کراون بەسەر کۆمەڵەی تایبەت و جیاواز وە ھەریەکە لەم کۆمەڵانەش دابەش کراون بۆ نێر و مێ، بەڵام دەبینین ھەندێکیان لەم کۆمەڵانە دابەش نەکراون بەسەر ڕەگەزەکانی نێر و مێ وەک لە زۆرێک لە میوەکان، بەجۆرێک ھەریەکەیان ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێی ھەیە.

پەرەسەندن[دەستکاری]

زۆربوونی جۆرەکانی زایەند دەگەڕێتەوە بۆ بلیۆنان ساڵ لەمەو بەر، ئەوکاتەی تەواوی ژیان تەنھا یەک خانە بوو، پاشان پەرەی سەند بە پەرەسەندنی جۆرەکانی زایەند، تاوەکو ئەمڕۆ کە لەپەرەسەندن و بەرھەم ھێنانی زایەندی نوێ بەردەوامە، ئەم بابەتە تاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان لە ژێر ئاخاوتن و تاوتوێ دایە، کە ھەندێ لە بیردۆزەکان لەو بڕوایەدان:کە ڕەگەزەکان لەئەنجامی جووت بونی باوانی جیاوازەوە بەرھەم دێن، وە زایەند یاریدەدەرە لە بڵاوکردنەوەی ڕەوشتی بەسوودو نوێ(بەھێز و بەرھەم ھێن)، وە زایەند یاریدەدەرە بۆنەمان نەھێشتنی ڕەوشتە بێ سودەکان، وە زایەند یاریدەدەرە بۆ چاککردن و ڕێکخستنی ترشەناوەکیەکانی بۆماوەخانەکان(DNA).

زۆربونی زایەندی کارێکی تایبەتمەندە بە ترشەناوەکیەکان، یان لەو زیندەخانانەی کە مایتۆکۆندریا و ناوکیان ھەیە، لە ئاژەڵەکان و میوەکان و کەروەکان، یان ترشەناوەکیەکانی خانەی مەلاریا کە بەشدارە نێیدا بۆ زۆربون و پەرەسەندنی، ھەندێ لەبەکتریاکان ڕێگای کەرت بوون بەکاردێنن بۆ زۆربوون و گواستنەوەی ڕەوشتە بۆماوەییەکان بەڵام بەھەمان تایبەتمەندی لاوانیان نا بەمەش ئاڵۆزیەک دروست دەکەن لە نیشانە بۆماوەییەکانیان.

سوڕی زۆربوونی زایەند[دەستکاری]

سوڕی ژیانی زۆربوونی زایەند سوڕی زیندەخانەکان لەماوەی قۆناغەکانی زۆڕبوون و لکاندن

ئاژەڵەکان[دەستکاری]

ژوانی ھۆڤەرفلایس

ڕووەکەکان[دەستکاری]

گوڵەکان لە ڕەگەزی ڕووەکە خونچەدارەکانن، کە ھەردوو ئەندامی نێرینە و مێینە لەخۆ دەگرن.

قارچکەکان[دەستکاری]

بەرھەم ھێنانی قارچکەکان وەک بەشێک لە بڕۆسەی زیادبوونی زایەند.

دیاریکردنی ڕەگەز[دەستکاری]

بۆماوە[دەستکاری]

مێشی میوە ھەروەک مرۆڤ ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەزیان ھەیە XY.

بێ ماوەیی[دەستکاری]

تێکەڵ بوونی شێوە جیاوازەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی

خوێندنەوەی باو[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]