زمانی لاتینی
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |

زمانی لاتینی یەکێکە لە زمانەکانی بنەماڵەی ئیتالیک و لە سەرچاوەی زمانی بنەڕەتی ھیندوئەورووپاییەکان. ئەم زمانە لە ڕابردوودا لە بەشێک لە ئەورووپا قسەی پێدەکرا و لاتیۆم بە ناوەندی ئەم زمانە دەزانن. ڕۆڵی ئەم زمانە لە جیھاندا کاتێک گرنگ بوو کە بوو بە زمانی فەرمی ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی. لە سەردەمی ھاوچەرخدا زمانەکانی فەڕانسی، ئیسپانیایی، ئیتالیایی، پورتوگالی، ڕۆمانیایی و ھتد ھەر لەم زمانە لاتینییە سەرچاوەیان گرتووە. ھەروەھا لە زمانی ئینگلیزیشدا ژمارەیەک وشە ھەن کە لە لاتینییەوە ھاتوون.
ئەم زمانە ئێستا لە ڤاتیکان زمانی فەرمییە و لە ڕابردووی نزیکیشدا لە زانکۆکانی ئەورووپا زمانی زانست بوو. ھەروەھا ئێستاش زۆربەی سروود و وتارە ئایینییەکانی مەسیحییەتی ھەر بەم زمانە بەڕێوە دەچێت.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە زمانی لاتینی تێدایە.