بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داستانی گلگامێش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆی داستانی گلگامێش لە مۆزەخانەی بریتانیا

داستانی گلگامێش (بە ئینگلیزی: Gilgamesh) داستانێکی سۆمەرییە، بە ڕێنووسی بزماری نووسراوە و لەسەر ١٢ تابلۆ نەخشێنراوە ئەمەش لە ساڵی ١٨٥٣ دەرکەوت کە لە مۆزەخانەی بریتانیا پارێزراون، ئەم داستانە باس لە پاشا گلگامێش دەکات کەپێنجەمین پاشای وەرکائە کە شارێکی کۆنی سۆمەرییەکان بوو و و بەدوای نەمری دا دەگەڕاوە و دوای ھەوڵێکی زۆر بیستویەتی کە ڕوەکێک لەژێر دەریا ھەیە کە بیخۆیت نەمر دەبیت گلگامێش چووە ناو دەریا بۆ ئەم ڕوەکە بەڵام لە ئاودا خنکا، واش زانراوە کە ئەم بەسەرھاتە لە ٢٠٠٠ ساڵ بەر لەزایین ڕوویدابێت. [١] [٢]

چیڕۆک

[دەستکاری]

گلگامێش بە پادشایەکی هێز و لووتبەرز ناسراوە و کە خەڵکان گلەیی لە ستەمکارییەکەی دەکەن. وەکوو کاردانەوەیەک بۆ ئەم سەرکێشیەکانی گلگامێش، خوداوەندەکان ئینکیدو دروست دەکەن کە پیاوێکی کێوییە و لە دارستانەکەدا دەژی بۆ ئەوەی تەحەدای گیلگامێش بکات. لە سەرەتادا ئینکیدو و گیلگامێش شەڕ دەکەن، بەڵام دواتر دەبنە هاوڕێی نزیک. پێکەوە دەست دەکەن بە زنجیرەیەک سەرکێشی، لەنێویاندا گەشتێک بۆ دارستانی سیدار لە باکوری میزوپۆتامیا بۆ کوشتی پاسەوانی دارستانەکە، هومبابا.

کوشتنی هۆمبابا دەبێتە هۆی توڕەبوونی خوداکانی میزۆپۆتامیا، بە تایبەتی خودا ئینانا. وەکوو سزادانێک، هاوڕێیەتی گلگامێش و ئینکیدو بە تراجیدی کۆتایی دێت کاتێک ئێنکیدو دەمرێت.

گیلگامێش کە بەهۆی لەدەستدانی هاوڕێکەیەوە وێران دەبێت و دەست دەکات بە گەڕان بەدوای نەمرییدا. لە گەشتەکەیدا ڕووبەڕووی چەندین سەرکێشی دەبێتەوە، لەوانە بەزاندنی دەریایەکی مەترسیدار، گەشتی بە جیهانی ژێرزەوی و مردندا، وە ڕووبەڕووبوونەوەی زنجیرەیەک بوونەوەری ئەفسانەیی. لە کۆتاییدا گیلگامێش شکست دەهێنێت لە بەدەستهێنانی نەمری بەڵام تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ژیان و مردن بەدەست دەهێنێت بە ئاشنابوونی بە ئوتناپیشتم، پیاوێکی بە تەمەنی ژیر کە لە کارەساتی لافاوە مەزنەکە ڕزگاری بووە. [٣]

داستانی گیلگامێش بەرهەمێکی ئاڵۆز و فرەلایەنەیە کە بەدواداچوون بۆ تەوەری هاوڕێیەتی، لەدەستدان، مردن و گەڕان بەدوای مانا لە ژیاندا دەکات. وەک یەکێکە لە گرنگترین و کاریگەرترین بەرهەمە ئەدەبیەکانی جیهان. [٤]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Frankfort، Henri (1974) [1949]. «Chapter VII: Mesopotamia: The Good Life». Before Philosophy: The Intellectual Adventure of Ancient Man, an essay on speculative thought in the ancient near East. Penguin. لاپەڕە ٢٢٦. OCLC ٢٢٥٠٤٠٧٠٠.
  2. ^ Temple، Robert (1991). He who saw everything: a verse translation of the Epic of Gilgamesh. Random Century Group Ltd. لاپەڕە viii–ix.
  3. ^ The British Museum (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). The Babylonian Map of the World with Irving Finkel | Curator's Corner S9 Ep5. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە – لەڕێگەی YouTube.
  4. ^ Kovacs، Maureen (1989). The Epic of Gilgamesh. University of Stanford Press. لاپەڕە ١١٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٤٧-١٧١١-٣.