ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەز لەم شوێنانەدا یاساییە.

ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەز، ھەروەھا ناسراوە بە ھاوسەرگیری گەی، پێکھاتووە لە ھاوسەرگیری لە بەینی ئەندامانی ھەمان زایەند.

پشتگیری کردن[دەستکاری]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا ڕێکخراوە پسپۆڕییەکانی وەک (یەکێتی مرۆڤناسی ئەمریکی – ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان – یەکێتی پزیشکی ئەمریکی – ئەکادیمیای ئەمریکی پەرستاری – یەکێتی دەروونناسی ئەمریکی – یەکێتی ئەمریکی پزیشکانی دەروونی – یەکێتی کەنەدی دەروونناسی – یەکێتی کۆمەڵناسی ئەمریکی – یەکێتی نەتەوەیی کرێکارانی کۆمەڵایەتی – یەکێتی ھەڵسەنگاندی دەروونی ئەمریکی – یەکێتی ھاوسەرگیری و چارەسەری خێزانی ئەمریکی و ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکانی خێزانی) لێدوانیان داوە کە بەڵگە زانستییەکان پشتگیریکار و پیشاندەری ئەم دەرئەنجامانەن: ھاوڕەگەزی کردەیەکی سێکسی سروشتی و ئاسایی مرۆڤە، گۆرانی ڕەگەز بژرادە و خۆویستانە نییە، کەسانی ھاوڕەگەز پەیوەندی سۆزداری جێگیر و پتەو بنیاد دەنێن کە بەشێوەیەکی سەرەکی ھاوتا و یەکسانە بە پەیوەندییە سۆزدارییەکانی نێوان ژن و پیاو، بەخێوکەرانی ھاوڕەگەز ھەمان توانای بەخێوکەرە ژن و پیاوەکانیان ھەیە لە پەروەردە و گەورەرکردنی منداڵان دا، ھیچ جۆرە شارستانیەتی و پەیڕەوێکی کۆمەڵایەتی بەند نییە لەسەر سنووردارکردنی ھاوسەرگیری تەنھا بۆ ژن و پیاو و منداڵانی ھاوسەرە ھاوڕەگەزەکان سەرکەوتوون بەھەمان شێوە و ڕێژەی منداڵانی ھاوسەرە ژن و پیاوەکان و تەنانەت باشتریشن.[١]

کۆمەڵەی دەروونناسی ئوستڕالی پشتگیری ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزان دەکات[٢] و کۆمەڵەی دەروونناسی بەڕیتانی پێیان وایە کە ھیچ بنچینەیەکی تاقیکاری بوونی نییە لەسەر ئەو باوەڕانەی پێیان وایە کە دەبێت ھاوسەرگیری قەدەغەبکرێت لە نێوان ھەمان ڕەگەزدا.[٣]

دژایەتی کردن[دەستکاری]

دژایەتی کردنی ھاسەرگیری ھاوڕەگەزی بەندە لەسەر ئەوەی کە: ھاوڕەگەزخوازی ناسروشتی و نائاساییە لە مرۆڤ دا، ناساندن و دانپێدانان بە یەکێتی ھاوسەرگیریە ھاوڕەگەزەکان دەبێتە ھۆی پاڵپشتی کردن و ھاندانی ھاوڕەگەزخوازی لە کۆمەڵگەدا و ھەروەھا منداڵان پەروەردە و گەشەسەندێکی باشتریان دەبێت لە کاتی بەخێوکردنیان لەلایەن ھاوسەرە ژن و پیاوەکانەوە.[٤] ھەموو ئەم بۆچوون و بیروڕایانە ڕەتکراونەتەوە بەپێی زانست و پیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە جۆر و گۆرانی ڕەگەز ھەڵبژاردەیەکی کەسی و خۆویستی نییە و ھاوڕەگەزخوازی دیاردەیەکی ئاسایی و سروشتییە.

ھەندێک لە دژایەتیکەرانی ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزی دەستە و کۆمەڵە ئایینییەکانن وەک (کەنیسەی عیسای مەسیحی پیاوچاکانی قیامەت)، (کەنیسەی کاسۆلیکی) و (کۆمەڵەی پاکیزەکەرانی باشوور) کە ھەموویان ھاوسەرگیریان سنووردار کردووە تەنھا لەنێوان ڕەگەزی ژن و پیاودا.[٥]

لێکۆڵینەوەکان[دەستکاری]

یەکێتی مرۆڤناسی ئەمریکی لە ٢٦ شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ دا لێدوانیان دا:

«ئەنجامی کۆکراوەی زیاد لە سەدەیەک لە لێکۆڵینەوە مرۆڤناسییە ئەنجامدراوەکانی ناو بنەماڵە، پەیوەندی سۆزداری و خێزانەکان بە درێژای کلتوور و کاتە جیاوازەکان ھیچ بەڵگەیەک تەرخان ناکەن لەسەر ئەو بۆچوونەی کە شارستانیەتی یان پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکان بەندن لەسەر کردەی ھاوسەرگیری تەنھا بۆ ژن و پیاوان. لێکۆڵینەوە مرۆڤناسییەکان لایەنگری ئەو دەرئەنجامەن کە جۆرێکی فراوان لە خێزانەکان بە خێزانە ھاوڕەگەزەکانیشەوە دەتوانن بەژداری و ھاوکاری کۆمەڵگە جێگیر و مرۆڤدۆستەکان بکەن.»[٦]

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٥ لەلایەن زانکۆی ڤێرجینیا، زانکۆی ویلایەتی میشگەن، زانکۆی ویلایەتی فلۆریدا، زانکۆی ئەمستردام، پەیمانگای پزیشکیی دەروونی ویلایەتی نیوۆرک، زانکۆی ستانفۆرد، زانکۆی کالیفۆرنیا-سان فڕانسیسکۆ، زانکۆی کالیفۆرنیا-لۆس ئەنجلۆس، زانکۆی تەفتس، ناوەندی پزیشکی بۆستن، ئەنجومەنی لایەنە دەروونناسییەکانی تەندروستی منداڵ و خێزان لەگەڵ لێکۆڵەرە سەربەخۆ و بێلایەنەکان ھەموویان لایەنگر و پشتڕاستکەرەوەی ئەنجامەکانی ئەم وتە و ڵێکۆڵینەوەیەن.[٧]

ھاوسەرگیریی دوو ھاوڕەگەز لە حوزەیرانی ٢٠٠٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Andy Coghlan (16 June 2008). "Gay brains structured like those of the opposite sex". New Scientist. Retrieved 5 April 2018.داڕێژە:Indent"Statement on Marriage and the Family". American Anthropological Association. Archived from the original on 28ی Decemberی 2019. Retrieved 9 June 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)داڕێژە:IndentMary Ann Lamanna; Agnes Riedmann; Susan D Stewart (2014). Marriages, Families, and Relationships: Making Choices in a Diverse Society. Cengage Learning. p. 82. ISBN 978-1-305-17689-8. Retrieved 11 February 2016. [T]he APA says that sexual orientation is not a choice [...]. (American Psychological Association, 2010).داڕێژە:Indent"The Effects of Marriage, Civil Union, and Domestic Partnership Laws on the Health and Well-being of Children". Pediatrics. Retrieved 2 November 2013.داڕێژە:IndentAmerican Medical Association, American Academy of Pediatrics, American Psychological Association, American Psychiatric Association, American Association for Marriage and Family Therapy, National Association of Social Workers, American Psychoanalytic Association, American Academy of Family Physicians; et al. "Brief of [medical organizations] as Amici Curiae in Support of Petitioners" (PDF). supremecourt.gov. Archived from the original (PDF) on 12 April 2019. Retrieved 5 April 2018.{{cite web}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link) ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.داڕێژە:IndentDavis, Annie (22 October 2017). "Children raised by same-sex parents do as well as their peers, study shows". The Guardian. Retrieved 28 March 2018.داڕێژە:IndentBever, Lindsey (7 July 2014). "Children of same-sex couples are happier and healthier than peers, research shows". The Washington Post. Retrieved 12 December 2018.داڕێژە:Indent"Same-sex Parents and Their Children". American Association for Marriage and Family Therapy. Archived from the original on 16ی Juneی 2019. Retrieved 16 June 2019. Most research studies show that children with two moms or two dads fare just as well as children with heterosexual parents... Where research differences have been found, they have sometimes favored same-sex parents. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)داڕێژە:IndentMarcoux, Heather (23 July 2018). "Major long-term study:Kids with lesbian parents grow up to be happy adults". Retrieved 16 June 2019. The researchers note that the kids in same-sex homes actually reported fewer difficulties than those born to heterosexual couples.[بەستەری مردوو]داڕێژە:IndentPawelski, James G.; Perrin, Ellen C.; Foy, Jane M.; Allen, Carole E.; Crawford, James E.; Del Monte, Mark; Kaufman, Miriam; Klein, Jonathan D.; Smith, Karen; Springer, Sarah; Tanner, J. Lane; Vickers, Dennis L. (July 2006). "The Effects of Marriage, Civil Union, and Domestic Partnership Laws on the Health and Well-being of Children". Pediatrics. American Academy of Pediatrics. 118 (1). Retrieved 16 June 2019. In fact, growing up with parents who are lesbian or gay may confer some advantages to children.
  2. ^ "Marriage 101". Freedom to Marry. Archived from the original on 16 February 2010. Retrieved 28 September 2012. ١٦ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Commission endorses marriage and adoption equality". Human Right Commission New Zealand. Archived from the original on 2 December 2012. Retrieved 23 December 2012. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Harper, Robyn (6 June 2012). "When I Get Married, Will It Be a 'Gay Marriage'?". Huffington Post. Retrieved 28 September 2012.
  5. ^ Harper, Robyn (30 June 2012). "My Marriage Won't Be a 'Gay Marriage'". Yahoo!. Archived from the original on 28 September 2012. Retrieved 28 September 2012. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Dictionaries take lead in redefining modern marriage". The Washington Times. 24 May 2004. Retrieved 25 September 2012.
  7. ^ Gough, Kathleen E. (Jan–Jun 1959). "The Nayars and the Definition of Marriage". The Journal of the Royal Anthropological Institute of Great Britain and Ireland. 89 (1): 23–34. doi:10.2307/2844434. JSTOR 2844434.