بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروونناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروونناسی یا ڕەوانناسی یا گیانناسی یا سایکۆلۆژی زانستی تاوتوێکردنی ئاکاری زیندەوارانە.[١] گرنگترین مژار لە دەروونناسیدا مانای فەلسەفیی دەروون نییە، بەڵکوو ئاکارە. ئاکاریش کاردانەوەی ئینسان یا حەیوانە بە ھەرچی کە بیورووژێنێ. دەروونناسیی زانستی بە شوێن چوار ئامانجەوەیە کە بیانپێکێ: وەسفکردن، ڕوونکردنەوە، پێشبینیکردن و، کۆنترۆڵکردنی ئاکار.[١]

بەو کەسەی دەروونناسی دەکا بە کار و پیشەی، دەڵێن دەروونناس یا ڕەوانناس.

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

وشەی سایکۆلۆژی لە دوو پار دروست بووە. «سایکۆ» لە ψυχήی یۆنانییەوە دێ و، بە مانای گیان و ھەناسەیە. لە کوردیا زیاتر پێی ئەڵێن دەروون؛ «لۆژی»ش لە لۆگۆس بە مانای قسە و وتارەوە دێ، کە لە کوردیا زیاتر پاشگری «-ناسی»ی بۆ دادەنێن. کەوابوو، سایکۆلۆژی بەسەریەکەوە دەبێتە لەبارەی گیانەوە قسەکردن، موتاڵاکردنی گیان.[٢]

پێناسە

[دەستکاری]

دەروونناسی زانستی تاوتوێکردنی ئاکاری زیندەوارانە. سێ وشە لەم پێناسەیە دەبێ سەرنجیان پێ بدرێ: زانست، ئاکار و، زیندەوار.

دەروونناسیی نوێ بە زانست حیساب دەکرێ، چونکە ئاکامەکانی لەسەر داتا و زانیاریی وا ڕاگیراوە کە لە ڕێگای ڕوانین و تاقیکارییەوە بە دەست ھاتوون.

ئاکار خۆی سێ لایەنی ھەیە: ۱) بۆدەرکەوتن، کە دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی پەیپێبردنی ئەو کەسە یا ئەو گیاندارە کە ئاکارەکە لەوەوە سەری ھەڵداوە ۲) کوڵوکۆ، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کەسەکە یا گیاندارەکە ھەست بە چی دەکات و، ۳) کردەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جموجووڵە کە لێی دەبێتەوە.

زیندەواریش بە ھەر خاوەنبوونێکی زیندوو دەوترێ. کەوایە، ئاکار و ھەڵسوکەوتی سەگ و مشک و کۆتر و مەیموونیش دەتوانێ وە بەر لێکۆڵینەوەی دەروونناسی بکەوێ. ھەرچەند، ئەوە کۆڵینەوە لە ئاکاری مرۆڤە کە کوانووی دەروونناسیی گەرم ھێشتووەتەوە.[١]

چەند لقێکی دەروونناسی

[دەستکاری]
  • دەروونناسیی پزیشکی (clinical psychology)
  • دەروونناسیی پرۆسە عەقڵییەکان (cognitive psychology)
  • دەروونناسیی گەشە (development psychology)
  • دەروونناسیی کۆمەڵایەتی (social psychology)
  • دەروونناسیی دادوەری (forensic psychology)
  • دەروونناسیی پەروەردەی (educational psychology)
  • دەروونناسیی تەندروست (health psychology)
  • دەروونناسیی ڕەنگ (color psychology)
  • دەروونناسیی دەمار (neuro psychology)
  • دەروونناسیی گونجان (Adjustment psychology)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب برونو، فرانک. روان‌شناسی بە زبان سادە (بە فارسی). ارجمند. لاپەڕە ١٦.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ فەرھەنگی سەرھێڵی ئەتیمۆلۆجی پێناسی وشەی psychology ئینگلیزی