تۆواو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆوی مرۆڤ لە نێو دەوریی تاقیگەدا

تۆواو یان مەنی (بە ئینگلیزی: Semen) بریتیە لە شلەیەکی ئورگانیک کە ئاساییانە سپێرماتۆزوای تێدایە یان بە زمانێکی سادەتر ھەڵگری سپێرمە. ھەندێک لوو (لووی سێکسی) و ئەندامە سێکسیەکانی دیکەی ئاژەڵانی نێر و نێرومێ تۆو دروست دەکەن کە سپێرم ھەڵدەگرێت و دەتوانێت گەرای مێ بەبەر بکات.

تۆو بە شێوەی بەردەوام دروست دەبێت وە لە ئەندامی بچووکی بان گون دا کۆ دەبێتەوە و ھەر لەوێ دا دەمێنێتەوە ھەتا کاتێک کە بە جووتبوون، دەسپەڕ یان شەیتانیبوون (ئاوھاتنەوە لە نێو خەو دا) لە ئەندامی نێرینەوە دەڕژێتە دەرەوە.

خێرایی جووڵانی تۆو نزیکەی ٣ تا ٤ میلیمتر لە ھەر چرکە دایە و لە کاتی جووتبوون دا نزیکەی نیو بۆ یەک کاتژمێر دەخایەنێت تا خۆی دەگەیەنێت بە کەناڵەکانی گەرای ژن و دوای ١ تا ٣ ڕۆژ مانەوە لەوێدا لە نێو دەچێت. ئەگەر لەو شوێنە دا گەرای ژن ھەبێت سپێەمی نێو تۆو لەگەڵ گەرا تێکەڵ دەبێت و پرۆسەی دروستبوونی ئاوڵەمە دەست پێ دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]