لەشفرۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لەشفرۆشێکی سەرشەقام چاوەڕوان بۆ کڕیاری لەشی لە تیجوانا، مەکزیک.

لەشفرۆشی یان سێکسی بە پارە کردارێکە بۆ بەدەست هێنانی پارە. لەشفرۆشتن جگە لە بۆ بەدەست هێنانی پارە بۆ گەیشتن بە سوودمەندی تریش ئەنجام دەدرێت. باری یاسایی لەشفرۆشی لە وەڵاتە جیاوزەکان لە سزای کوشتن تا وەکوو سەیر کردن وەک کارێکی یاسایی و داهات هێنەر گۆڕان بە خۆیەوە ئەبینێ.

بە کار هێنانی وشەی لەشفرۆش لە ناو خەڵکی و کلتووری خەڵکا کارکردگەلێکی جیاوازی هەیە و زۆر جار وەک ئامڕازێک بۆ شکاندن و سووکایەتی کردنی بە کەسێک بەکار دێت کە ئەمە نیشان دەری ئەم خاڵەیە کە لەشفرۆشی لە ناو کۆمەڵگادا بە فەرمی بوونی نیەو و وەک کارێکی "بیلعەت" و ناشایست سەیری ئەکرێت.

ئەم وشەیە لە کۆمەڵگادا بۆ کەسێک بەکار دێت کە خەریکی کردەوەگەلی سێکسی ناشایستە وەک کەسێکی"سۆزانی" و کەسێک کە کاری سێکسی لەدەر بازنەی ژن و مێردایەتی ئەنجام ئەدات.

ئەکرێ بوترێ کە لە زمانی کوردیدا ئەم وشەیە نوێیە و بەکار هێنانی لەناو کۆمەڵی خەڵکا زۆر باو نیە، زیاتری خەڵک لەش فرۆش بە ناو گەلێک وەک قەحبە، گاندەر، قووندەر، حیز، سۆزانی، سۆزمانی، جندە[١][٢] و ھتد... ناو ئەبەن و جیاوازی نێوان کەسێک کە بۆ پارە لەشی خۆی ئەخاتە بەر حەزی پیاوان و کەسێک کە بۆ رابواردن و حەزی سێکسی لەگەڵ پیاوان جووت ئەبێ، ناکەنەوە.

هەندێک جار لەشفرۆشی وەک کۆنترین پیشەی دنیا ئەناسرێ.[٣][٤]

کورتە مێژوو[دەستکاری]

دڵدارەکان‌ و لەشفرۆشەکان[ژێدەر پێویستە]وەک چین و توێژێکی تێگەیشتوو و خاوەن فەرهەنگ لە سەدەی هەژدەیەم لە فرەنسا ئەناسران. لە کاتێکدا کە زۆربەی پیاوانی ئەو سەردەمە لە خوێندن و نووسین بێ بەهرە بوون، ژنە لەشفرۆشەکان و دڵدارەکان بە هۆی نزیکایەتی لەگەڵ خانەدان و کەسایەتیە دەسەڵات دارەکان دەبوو جگە لە فێر بوونی نووسین و خوێندنەوە، خوێندنەوەشیان لە سەر ئەدەبیات و مێژوو، شێعر و فەلسەفە بببوایە. هەر بەو هۆیەوە رێیان پێدرابوو تاکوو بتوانن بچنە تەواوی زانکۆکان و کۆلێجەکان و کتێبخانەکانی پاڵشا و خانەدانەکاندا و کەڵک لە کتێب و زانستەکانی ئەو شوێنانە وربگرن[ژێدەر پێویستە].

توندوتیژی لە لەشفرۆشیدا[دەستکاری]

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەسی لەشفرۆش رووبەڕوی توندوتیژی جەستەیی ئەبێتەوە و لە لایەن کڕیارەوە ئەکەوێتە بەر شاڵاو و لێدان و ئازار و ئەشکەنجە و تەنانەت کوشتن. حاڵەتی توندوتیژی دژی لەشفرۆش تەنیا لە لایەن کڕیارەوە ئەنجام نادرێت، هەندێک جار لە لایەن کەسانێکەوە بە مەبەستی دزینی ئەو پارانە کە لەشفرۆش پێیەتی ئەنجام ئەدرێت.

ماددە سڕکەرەکان و لەشفرۆشی[دەستکاری]

  • پێوەندیەکی بەهێز لە نێوان "بەکار هێنانی ماددە سڕکەرەکان و لەشفرۆشیدا هەیە. پێویستی کڕین و بەدەست هێنانی ماددە هۆشبەرەکان وا لە کەسانێک ئەکات لەشیان بفرۆشن و خۆیان بدەنە دە کەسانێک تاکوو راستەوخۆ ماددە هۆسبەرەکەیان بدەنێ یا خد بەو بڕە پارەیە کە لە لەشفرۆشی بەدەستی ئەهێنن ماددەکەی پێ بکڕن.بەکار هێنانی بەردەوامی ماددە هۆشبەرەکان کەسی بەکار هێنەری ئەخاتە ژێر گوشاری ئابووری و فەقیری و نەداری پەرە ئەسێنێ.
  • لەشفرۆشەکان بۆ بیرچوونەوەی خەمۆکی و ئەستەم بوونی بارودۆخی لەشفرۆشی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەس ئەدەنە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان .
  • بەڕێوەبەرانی "خانەکانی لەشفرۆشی" (قەحبەخانە) پێش هەموو شتێک ئەو کچانەی بە تازەیی دێنە ناو کاری لەشفرۆشی یان کچە هەڵاتووەکان لە ماڵەوە تووشی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان ئەکەن تاوەکوو بیانکەنە گوێگر و فەرمانبەری خۆیان.

ئایدز و لەشفرۆشی[دەستکاری]

  • زۆربەی کڕیارانی ژنە لەشفرۆشەکان حەز بە بەکارهێنانی "کاندۆم" ناکەن و گەر بێت و ژنەکە پێداگر بێت لە بەکارهێنانی، ئەوا پارەیەکی زۆر کەمتر لەو بڕەی ئەبێ بدرێت بە ژنەکە ئەیدات، کەواتە زۆربەی ژنە لەشفرۆشەکان رازی بە سێکس کردن بە بێ بەکارهێنانی کاندۆم ئەبن .
  • گەشتیارەکان کاتێک لەگەڵ لەشفرۆشەکان جووت ئەبن گەر بێت و خۆیان ئەیدز(HIV)یان نەبێت وا پێ ئەچێ لە لەشفرۆشەکانەوە تووش ببن بە تایبەت کاتێک کە کاندۆم بەکار ناهێنن.

قاچاخی مرۆڤ و لەشفرۆشی[دەستکاری]

چالاکانی مافی مرۆڤ راپۆرتیان داوە کە هەزاران ژن و کچی نەدار و فەقیر ساڵانە پاش ئەوەی بە فێڵ و تەڵەکە و وادەی کار و زەماوەند کردن لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان ئەبردرێن، وادار ئەکرێن لەشفرۆشی بکەن.

زۆرکەس و لایەن روویان هێناوەتە فرۆشتنی مرۆڤ و مامەڵە کردن بە ‌قاچاخی مرۆڤەوە، رادەی مرۆڤە قاچاخ کراوەکان لە ٦٠٠ هەزارەوە بۆ ٨٠٠ هەزار مەزندە ئەکرێ[ژێدەر پێویستە]. لە سەدا ٨٠ی ئەم کەسانە ئەو کچ و ژنانەن کە ساڵانە لە وەڵاتە جیاجیاکان ئەفرۆشرێن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا رووبەڕوی لەشفرۆشی یان کار کردن لە ئیشە بێ نرخەکان و ئیشە ئەستەمەکان ئەبنەوە.

بەڵام ئەم ژمارانە ئەو قوربانیانە ناگرێتەوە کە لە وەڵاتەکەی خۆیاندا ئەفرۆشرێن، کێشەیەک کە ئێستا وڵاتی هێندی گرتۆتەوە، وڵاتێکی گەورە و بەربڵاو کە قاچاخجیەکان بە ئاسانی بتوانن قوربانیەکانیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوازنەوە، بۆ شوێنێک سەدان کیلۆمەتر دوورتر و بە زمانێکی جیاوازەوە و چانسێکی کەمتر بۆ قوربانیەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و زێدی خۆیان.

کۆیلەداری هاوچەرخ، کۆیلەداری سێکسی و کۆیلەداری سپی، چەن ناوی ترن بۆ قاچاخی مرۆف بە مەبەستی سێکسەوە.[٥]

یاساکانی لەشفرۆشی[دەستکاری]

██ لەشفرۆشی یاساییە ██ لەشفرۆشی( مامەڵەی سێکسی بۆ پارە) یاساییە، بەڵام قەحبەخانە نایاسایی ██ کڕینی سێکس نایاساییە بەڵام فرۆشترینی سێکس یاساییە██ لەشفرۆشی نایاساییە ██ زانیاریی لەبەردەستدا نیە
پەیکەرێک لە وڵاتی هۆڵەند کە بۆ رێزلێنان لە لەشفرۆشەکانی دنیا درووست کراوە. لە پشت پەیکەرەکەوە کڵێسایەک ئەبیندرێ. لە ژێر پەیکەرەکەوە ئەم رستە هەڵکۆڵدراوە : "رێز بگرن لە کرێکارە سێکسیەکانی سەرانسەری دنیا "

لەشفرۆشی لە زۆریەک لە وڵاتانی دنیادا وەک پیشەیەک چاوی لێدەکرێ و بەپێی یاسا پارێزگاری لێ ئەکرێ و بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی ئەم کارە ئەکەن، یاساگەلێکی چڕ و پوختە داڕێژراوە. وردەکاریەکان و ئاستی ئازادبوونی ئەم پیشەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە.

لە وڵاتەکانی نیوزیلەند، سوئیس، ئۆستراڵیا، ئارژانتین، بلژیک، برێزیل، کانادا، ئۆتریش، کاستاریکا، دانمارک، ئاڵمان، تورکیە، ئیتالیا، یوونان، هۆڵەندو هتد...لەشفرۆشی یاساییە و لە ژێر چاودێری و پارێزگاری یاسای تایبەتایە.[٦] هەروەها لە بریتانیاش لەشفرۆشی ئازادە بەڵام نابێ لە شوێنە گشتیەکان بانگەشەی بۆ بکرێت[ژێدەر پێویستە]. ویلایەتی نێڤادای ئەمریکا، تەنیا ویلایەتێکە کە لەشفرۆشی تا رادەیەکی دیاری کراو ئازادە.[٧]

پیاوە لەشفرۆشەکان[دەستکاری]

هەندێک لە پیاوە لەشفرۆشەکان لەگەڵ پیاوان جووت ئەبن و [٨] بەشێکی کەمیان لەگەڵ ژنان، واتە لەشی خۆیان ئەخەنە بەر حەزی سێکسی ژنان و لە بەرامبەردا پارەیان لێ وەرئەگرن.

لەشفرۆشێک لە تابلۆیەکی هێرمان ڤوگێل -(Hermann Vogel)- ١٨٥٦

جۆرەکان[دەستکاری]

لەشفرۆشێکی سەرشەقام لە حاڵی مامەڵە کردن لەگەڵ کڕیارێکا، تورینۆ، ئیتالیا
  • لەشفرۆشی سەرشەقام : لەم شێوازەدا کەسی لەشفرۆش لە سووچێکی شەقامەوە چاوەڕوان ئەبێت تاکوو کڕیار پەیدا ببێت.
  • خانەی لەشفرۆشی (قەحبەخانە) : شوێنێکە تایبەت بە لەشفرۆشەکان کە هەندێك جار وەک شوێنێکی قەدەغەکراو لە شارە گەورەکاندا سەیر ئەکرێت. لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا لە هەندێک سەرتاشخانە، ساڵۆنی جوانکاری، حەمامی گشتی و بنکەی ماساژ خزمەتی سێکسی بە مەبەستی دەرامەتی زیاتر پێشکەش ئەکرێت.
  • هەندێک لە لەشفرۆشەکان کە پێیان دەوترێ سکۆرت(پارێزەر)، لەگەڵ ئەو پیاوە گەشتیارانە ئەچنە شوێنە گەشتیارییەکان و وەک یارێک بۆ زۆر شوێنان لەگەڵیان دا ئەگەڕێن و کارەکانی تر (سێکس کردن و ...) لە هۆتێل یان شوێنی مانەوەی گەشتیارەکە ئەنجام ئەدرێت (کە پێی دەوترێ Outcall) ، یا خود لە هۆتێل یان شوێنی تایبەتی لەشفرۆشەکە ئانجام ئەدرێت (کە پێی ئەوترێ Incall). ئەم شێوازە لەشفرۆشیە زیاتر لە لایەن کۆمپانیا و بنکەکانی تایبەت بە لەشفرۆشی ئەنجام دەدرێت. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بنکەکانی سکۆرتی سێکسی بەردەام لە ئینتێرنێت دا بانگەشە ئەکەن. لە خزمەتگوزاری سکۆرت، زۆربەی جاران (بەڵام نەک هەمیشە) کردەوەی سێکسی و سێکس کردن هەیە.
  • بەکار هێنانی ئینتێرنێت لە لایەن شفرۆشەکانەوە بۆ بانگەشە و رێکلام کردنە بۆ خۆیان یان کڕیارەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری لەشفرۆشەکان، لە ماڵپەڕەکاندا لیستێکی درێژ لە وشە کورتکراوەکان و کۆد دارەکان ئەبینن کە هەر کامەیان نیشاندەری جۆرێک خزمەتگوزاری و نرخی ئەو خزمەتگوزارییەیە.
  • هەندێک لە لەشفرۆشەکان جیاواز و سەربەخۆ کار ئەکەن و پێوەندیان بە بنکەکانی سکۆرتەوە نیە، پێوەندی گرتنیان لەگەڵ کڕیاران لە رێگەی تەلەفوونەوە ئەنجام ئەدرێ و دیدارو چاوپێکەوتنەکان بە بێ بوونی کەسێ سێهەم (نوێنەری بنکەی سکۆرت) ئەنجام ئەبێت.
  • گەشتیاری سێکسی، گەشتیارەکان لە وڵاتانی دەوڵەمەندەوە بۆ وڵاتانی فەقیرتر وەکوو تایلەند سەفەر ئەکەن، بە مەبەستی پەیدا کردنی خزمەتگوزاری سێکسی کە لە وڵاتەکانی خۆیان بوونی نیە یان گرانترە . وڵاتانی ئامانجی گەشتیاران وڵاتانێکن وەک بڕێزیل، تایلەند، دەریای کارائیب، وڵاتانی بلۆکی رۆژهەڵات (Eastern Bloc)ی جاران و...هتد.
  • لە ڕووسیا و وڵاتانی سەربەخۆی جیابۆوە لە یەکێتی سۆڤێت، بازاڕی فرۆشی کچان لە شوێنە گشتیەکان و لە بەر دەم جەماوەردا دائەمزرێنن. لەشفرۆشێک لە کەناری شەقام ئەوێستێ و ئۆتۆمبێلەکان رێنمایی ئەکات کە پێی ئەڵێن (tochka)، ئۆتۆمبێلەکان یان بۆ پارکینگەکان (گەراج) یان بۆ کۆڵانەکان رێنموونی ئەکرێن و لەبەر دەم ئەواندا ژنان و کچانی لەشفرۆش خۆیان ئەنوێنن تاکوو کڕیارەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیانەوە لەشفرۆشێک هەڵبژێرن و سواری کەن. لەم هەلوومەرجەدا دەسدرێژی کردنی سێکسی بۆ سەرلەشفرۆشەکان لە ئارادایە. (لەشفرۆشی بە خواستی کەسی لەشفرۆش و وەرگرتنی پارە جیاوازە لە دەستدرێژی کردن سێکسی بە بێ خواست و پاداش). بە دەستەی ژنانی لەشفرۆش لە کەناری شەقام ئەوترێ (دەستەی مارمێلکەکان).

ئایین و لەشفرۆشی[دەستکاری]

لەشفرۆشی لە ئاژەڵاندا[دەستکاری]

هەندێک لەو پەنگوینە مێیانە کە جووتی نێرینەیان هەیە لە بەرامبەر وەرگرتنی بەردەورکە کە بۆ درووستکردنی خانوو بەکاری ئەهێنن، لەگەڵ پەنگوین غەوارەکاندا جووت ئەبن.لەشفرۆشی هەروەها لەناو شامپانزەکاندا ئەبیندرێ کە خوارد بە سێکس کردن ئەگۆڕنەوە. [٩] [١٠] [١١][١٢]

لەشفرۆشی لە کلتوورەکاندا[دەستکاری]

وێنەیەک کێشراو لەسەر لیوان(پەرداخ)ێکی کۆنی یۆنانی دا- لەشفرۆش و کڕیار

وەک ئامڕازێک بۆ سەرکووتکردن و سووکایەتی سیاسی[دەستکاری]

نموونەیەک لەم حاڵەتە کلە دەرەتاکانی شۆرشی ئێران بەرچاو کەوت کە داستانەکەی بەم شێوەیە: کاتێک کە هەندێک لە ژنان و کچانی کارمەند و خوێندکار لە ڕێکەوتی ١٧ی رەشەمەی ١٣٥٧ی هەتاو (٨ی مارس) بۆ پڕۆتستۆ کردنی "حیجابی زۆرەملی" لە ئێراندا رژانە سەرشەقامەکان.[١٣] راگەیاندنەکانی دەسەڵات ئەم خۆپیشاندانەیان بە درۆ بە ناوی "خۆپیشاندانی لەشفرۆشەکان" بڵاو کردەوە و نووسیان : «ئەمڕۆ دەستەیەک لە ژنە خراپەکان و لەشفرۆشەکانی گەڕەکە نامۆکان لە دوای تێکچوونی بازاڕی داهات و دەرامەتیان رژانە سەر شەقامەکان...».

لە ئەدەبیاتدا[دەستکاری]

جیهان قەحپەیەکی کەڕە/ جیهان قەحپەیەکی ڵاڵە/ هەر کەسێکی بەجۆرێکی نەوت/ بەندەخوێنی نەکاتەوە/ فەرهادێکی ڕەنج بە تاڵە/ ئەمڕۆ نیە/ دەیان ساڵە/ ئەشکی چاوم/ زەنگوڵ زەنگوڵ، دانە دانە/ خوێنی دڵم/ دڵۆپ دڵۆپ، دانە دانە/ بۆگەردەنی شووشە نەوتێک/ دەکاتە مۆری گەردانە.

بەشێک لە شێعرەکە:

«من قەحبەم
شەڕەفی "پیاو"ەکەم دە نێوگەڵمدا ئاویلکە دەدا.
هەموو ڕۆژێ لە ڕۆژی بەرێ قەحبەترم،
هەموو ڕۆژێ ژنایەتییەک دە مندا دەمرێ،
هەموو ڕۆژێ ژنێک لە بەرەی من بە خەنجەری نامووس دەپێکرێ.

لەباتی هەموو ژنانی دنیا، 

من بکووژن»

وشە و زاراوەی لەشفرۆش[دەستکاری]

لەشفرۆش لە دوو بەشی "لەش" + "فرۆش" پێکهاتووە ، وشەی لەشفرۆش زیاتر لە کتێبەکان و شوێنە فەرمیەکان بەکار دێت، وەک زانکۆ و کۆلێج و ناو کۆڕە زانستی و ئەدەبیەکان بەڵام لە ناو خەڵکیدا وشەگەلێکی تر بە کاە دێنن بە جێی لەشفرۆش وەک : قەحبە، گاندەر، سۆزانی، سوزمانی، جندە، جوننە، بڤکێ، خراپە، حیز، گەنەوڵ، فەلیت، فەڵتۆیی و ...هتد.

بە کردەوەی (لەشفرۆشی)ش ئەوترێ: قەحبەگەری، جندەیی و... هتد.

بۆ ئەو پیاوانەی هاتووچۆی ژنانی لەشفرۆش ئەکەن : قەحبەچی ، داوێنتەڕ، داوێنپیس، گانچی و ...هتد. چەن وشەی تر هەن کە بەو پیاوان ئەوترێ کە ژنی خۆیان یان ژنی تر لەبەری پارە بۆ پیاوانی غەوارە ساز ئەکات : گەواد، قەواد، قەڵتەبان، دەویت، دەیووس، جاکەش، ژنبەمزە، کوسکەش، سیغەچی، قوڕمساخ، سەرگر، ماسکەش.[١٥][١٦][١٧][١٨][١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «Slut»، فەرھەنگی کوردستانیکا، عەلی جەوشەنی(ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢١.
  2. ^ (فەرھەنگی فارسی-کوردیی ناوەندی، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی–زانکۆی کوردستان–سنە١٣٨٨، لاپەڕەی ٩٨٨-٩٨٩)
  3. ^ "Prostitution in a wired world - Security- msnbc.com". Archived from the original on ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. Retrieved ٤ی نیسانی ٢٠١٢. Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help)
  4. ^ Oldest Profession Flourishes in China - washingtonpost.com
  5. ^ William Stead Archived ٢٠ی ئایاری ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  6. ^ "Prostitution - ProCon.org". Archived from the original on ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. Retrieved ٦ی نیسانی ٢٠١٢. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) Archived ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨, لە وەیبەک مەشین.
  7. ^ NRS: CHAPTER 244 - COUNTIES: GOVERNMENT
  8. ^ ساعتی با یک همجنس‌گرا در پارک دانشجو[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ Pick up a penguin
  10. ^ Penguin Prostitutes Archived ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٠, لە وەیبەک مەشین.Kitchener Waterloo Field Naturalists,۱۹۹۸
  11. ^ Sexologiques special: Prostitution in animals[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  12. ^ English Wikipedia, Animal Sexual Behaviour, Prostitution
  13. ^ (http://www.meydaan.org/ShowArticle.aspx?arid=438)
  14. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٥ی ئازاری ٢٠١٦. Retrieved ٧ی نیسانی ٢٠١٢. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) Archived ٥ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  15. ^ (ھەنبانەبۆرینە، فرهنگ کردی-فارسی، عبدلرحمان شرفکندی (ھەژار)-انتشارات سروش، تهران ۱۳۶۹، چاپ پنجم ۱۳۸۵)
  16. ^ (فرهنگ فارسی-کردی، دانشگاه کردستان، ماجد مردوخ روحانی، چاپ اول-سنندج ١٣٨٨)
  17. ^ (فەرھەنگی ھەژیر، فارسی-کوردی، ھەژیر عەبدوڵڵاپوور، دەزگای موکریانی، ھەولێر ٢٠٠٨)
  18. ^ «Pimp»، فەرھەنگی کوردستانیکا، عەلی جەوشەنی(ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.
  19. ^ «procurer»، فەرھەنگی کوردستانیکا، عەلی جەوشەنی(ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.